جوانی ئیسلام

جوانی ئیسلام Kurdish

04/08/2022

شرح کتاب التوحید وانەی ٢ مامۆستا نورەدین مەلاعبداللە وەڕازی
https://t.me/Sarko45/206

پشت بەخودا پاداشتی هەموو ماندووبوونەکانی وەردەگرێتەوە،بەدیداری  پێغەمبەری خودا(ﷺ) شاد دەبێت وبەناوی خۆیەوە بانگی دەکات و...
04/08/2022

پشت بەخودا پاداشتی هەموو ماندووبوونەکانی وەردەگرێتەوە،
بەدیداری پێغەمبەری خودا(ﷺ) شاد دەبێت و
بەناوی خۆیەوە بانگی دەکات و دەفەرموێت:
تۆ بە باشی دەناسمەوە،
لەدونیادا خزمەتی فەرموودەکانی منت دەکرد و
ئەوا ئیمڕۆ یەکێکیت لە نزیکەکانی من...

یاخوا بە هاوڕێی سەعدی کوڕی مەعاز بیت
کاکەگیان😪

جیبکەم یەکخوا پەرستبم_تێکشکانی گوێرەکەکەی ناخمان.مامۆستا نورەدین مەلاعبداللە وەڕازی
03/08/2022

جیبکەم یەکخوا پەرستبم_تێکشکانی گوێرەکەکەی ناخمان.

مامۆستا نورەدین مەلاعبداللە وەڕازی

  ٧٧گرنگ ترین نوسین هەڵیان خەڵاتاندین وتیان : لە تەمەنی هەرزەکارین !گوێڕایەڵی باوک و دایکی ناکات و دەنگی بەرز دەکاتەوە (...
03/08/2022

٧٧
گرنگ ترین نوسین
هەڵیان خەڵاتاندین وتیان : لە تەمەنی هەرزەکارین !

گوێڕایەڵی باوک و دایکی ناکات و دەنگی بەرز دەکاتەوە (هەرزەکار) ه .

مێشکی بەتاڵە جگە لە شتە بێبایەخەکان (هەرزەکار) ە .

هاوڕێی خراپەکان دەکات (هەرزەکار) ە .

تا کۆتایی شەو دوا دەکەوێت (هەرزەکار) ە .

درۆ دەکات (هەرزەکار) ە .

نوێژ ناکات (هەرزەکارە) ە .

دزی دەکات (هەرزەکار) ە .

کەواتە وشەی هەرزەکار بوو بە پاسپۆرت بۆ ئەوەی ئەو شتەی کە ئەو بە سادەیی دەیویست بەدەست بهێنێت

ئەمە فێڵێکی گەورەیە بۆ ئەوەی وامان لێبکەن گەنجەکانمان لە ئارەزووەکانیاندا نوقم بن و هیچ هەوڵێک نەدەن بەڵکو بە وشەی هەرزەکاری پاساویان بۆ بهێنین، ئەمە بەرنامەڕێژی مێشکی بێهۆشە بۆ ئەو و بۆ ئەوانەی لە ئێستاوە گەنجترن بۆ ئامادەبوون .

بەهۆی ئەو داگیرکارییە فیکرییەوە لەبیرمان چوو کە تەمەنی هەرزەکاری سەرەتای هەستانی تۆیە بە ئەنجامدانی واجبە شەرعییەکان، وە نووسینی فریشتە بۆ کارەکانی و لێپرسینەوەی لێ دەکرێت کەواتە تەمەنی هەرزەکاری و پێگەیشتووییە نەک بێهۆشی .

سەرنج بدە هەرزەکارەکانی کۆن چۆن بوون ؟!

داگیرکەری ئەندەلوس
عەبدولرەحمان دەخیل تەمەن 21 ساڵ

داگیرکەری قسطنطينية
محەممەد ئەلفاتح تەمەنی 22 ساڵە

فەرماندەی سوپای موسڵمانان
هاوەڵانی لوتکە لە ناویاندا ئەبو بەکر و عومەر ..

ئوسامە بن زەید تەمەنی 18 ساڵە

فاتح بەلەدی سیند
محەممەد ئەلقاسم تەمەنی 17 ساڵە

یەکەم کەس تیری هەڵداتە لە ئیسلام
سەعد بن ئەبی وەقاسە تەمەنی 17 ساڵە

ماڵەکەی لە مەککە بۆ پێغەمبەر و هاوەڵەکانی کردەوە؟
ئەرقەم بن ئەبی ئەرقەم تەمەنی 16 ساڵە

ئەکرەم ترین عەرەب لە ئیسلامدا
طلحە بن عوبەید اللە تەمەن 16 ساڵ

حەواری پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم
زوبەیر بن عەوام تەمەنی 15 ساڵە

گەورە هۆزێک کە بەر لە ئیسلام بەسەر بەهێزترین هۆزدا زاڵ دەبێت لە نێوان عەرەبدا
عمرو بن كلثوم تەمەنی 15 ساڵە

بکوژەکەی فیرعەونی ئومەتی پێغەمبەر گیان علیه السلام ئەبو جەهل کرد.
معاذ بن الجموح تەمەنی 13 ساڵە
ومعوذ بن عفراء تەمەنی 14 ساڵە

ئەوەی زمانی جوولەکەکان بۆ ماوەی 17 شەو و وەرگێڕا و فێری بوو نووسەری ئایەتەکانی قورئان یش بوو
زيد بن ثابت تەمەنی 13 ساڵە

پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم داینا لە مەککە کاتێک چووە دەرەوە بۆ غەزوە .
عەتاب بن ئەسید تەمەن 18 ساڵ

گەنجانی ئەمڕۆ ( مەگەر کەسانێ خودا ڕەحمیان پێ بکات) تەمەنی 25 ساڵە دەڵێن ئەو هێشتا هەرزەکارە !

ئەوە داگیر کردنی ڕۆشنبیریە، بەڕێزان.
ئەرکی سەرشانی دایک و باوکان و کۆمەڵگا و پلاتفۆرم و قوتابخانەکانە کە شکۆی گەلەکەمان بنیاتبنێتەوە .

کەی دەست دەکەین بە ڕاستکردنەوە؟
نوسەر : کیوان رضا زانست خواز

02/08/2022

▪️لاَ تَبَاغَضُوا
▫️ئیمانداران یەکتری مەبوغزێنن

▪️وَلاَ تَحَاسَدُوا
▫️و حەسوودی بە یەکتری مەبەن

▪️وَلاَ تَدَابَرُوا
▫️و پشت لەیەکتری هەڵ مەکەن

▪️وَلاَ تَقَاطَعُوا
▫️و پەیوەندی نێوانتان مەبچڕێنن

▪️وَكُونُوا عِبَادَ اللهِ إخْوَاناً
▫️هەمووتان بەندەی الله و برای یەکترن

▪️وَلاَ يَحِلُّ لِمُسْلِمٍ أنْ يَهْجُرَ أخَاهُ فَوْقَ ثَلاَثٍ
▫️بۆ هیچ مووسڵمانێک درووست نی یە لە سێ ڕۆژ زیاتر دەنگ لە برای مووسڵمانی وەرگێرێت و قسەی لەگەڵ نەکات

▪️قال️ رسول اللّٰه ﷺ
▫️متفق عَلَيْهِ
ـــــــ
✍🏼❪ إِنَّ هُدَى اللَّهِ هُوَ الْهُدَىٰ ❫
⌠هەر ڕێنموونی الله یە ڕێنموونی ڕاست⌡

01/08/2022

ئیبراهیمی تەمیمی -بەڕەحمەت بێت دەفەرموێت-:
"پێویستە لەسەر ئەوکەسەی کە دوورە لە خەم وپەژارە وناڕەحەتیەکان بترسێت لەوەی کە لە دۆزەخیەکان بێت چونکە بەھەشتیەکان کاتێک دەچنە بەهەشت دەڵێن:

(وَقَالُوا الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَذْهَبَ عَنَّا الْحَزَنَ ۖ)

واته : سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که هه‌رچی غه‌م وپه‌ژاره‌یه له دڵ وده‌روونی ده‌رکردين.
---------------------------
[التخويف من النار- ابن رجب الحنبلي ٢٦/١]

01/08/2022

شيخ الاسلام ابن تيمية - رحمه الله - دەڵێت:-

لابد أن يترك المؤمن ما تحبه نفسه لله تعالى ، ويحتمل ما تكرهه نفسه لله ، فبهجر ما تحبه نفسه لله مما نهي عنه يكون من المهاجرين ، وباحتمال ما تكرهه نفسه لله مما أمر باحتماله يكون مجاهدا لنفسه ولعدوه.

دەبێت ئیماندار واز بێنێت لەو شتەی نەفسی حەزی لێیەتی لەبەر خوای گەورە ، وە ئەوەش كە نەفسی پێی ناخۆشە ھەڵی بگرێت لەبەر خوای گەورە ، بە وازھێنانی لەوەی لێی قەدەغەكراوە ھەرچەندە خۆشی حەزی لێی بێت لەبەر خوای گەورە ; دەبێتە كۆچبەر لەپێناو خوادا ، وە بە ھەڵگرتنی - ئارامگرتنی - لەسەر ئەوەی نەفسی پێی نا خۆشە، وە فەرمانی پێكراوە كە ئارام بگرێت دەبێت بە موجاھیدی نەفسی خۆی و دوژمنەكەی.

[ جامع المسائل ].

01/08/2022

مەڵێ: "Hi"، بەڵکوو بڵێ: "السَّلامُ عليكُم وَ رحمةُ اللّٰه"
مەڵێ: "off"، بەڵکوو بڵێ: "لا حولَ و لا قوة إلا باللّٰه"
مەڵێ: "Wow"، بەڵکوو بڵێ: "ما شاء اللّٰه"

مەڵێ: "merci"، بەڵکوو بڵێ: "خوا پاداشتت بداتەوە"
مەڵێ: "ok"، بەڵکوو بڵێ: "إن شاءَ اللّٰه"
مەڵێ: "bye "، بەڵکوو بڵێ: "خوات لەگەڵ" ♥

و: ئەیاد فەهمی

مەنهەج وڕەوشتی موسوڵمان لە ڕۆژگاری شەڕوشۆڕ وفیتنەکاندا لە ژێر ڕۆشنایی فەرموودەکانی سەروەرمانﷺ🔹اصبر/ ئارامگر بە وپەلەمەکە...
01/08/2022

مەنهەج وڕەوشتی موسوڵمان لە ڕۆژگاری شەڕوشۆڕ وفیتنەکاندا لە ژێر ڕۆشنایی فەرموودەکانی سەروەرمانﷺ

🔹اصبر/ ئارامگر بە وپەلەمەکە.
🔹الزم بيتك/ پەیوەست بە بە ماڵەکەتەوە.
🔹أملك عليك لسانك/ زوبانی خۆت بگرە وزاڵ بەسەریدا.
🔹اصمت/ بێدەنگ بە, دڵنیابە "من صمت نجا".
🔹عليك بأمر خاصة نفسك/ خەریکی کاری تایبەتی ونەفسی خۆت بە.
🔹دع عنك أمر العامة/ وازبهێنە لە کار وئیشی خەڵکی.
🔹اعتزل تلك الفرق والأحزاب كلها/ واز لەشوێنکەوتن وئینتمای هەموو گروپ وحیزبەکان بهێنە.
🔹كن عبدالله المقتول ولا تكن عبدالله القاتل/ بەندیەکی کوژراوی خوابە نەوەک بەندەیەکی بکوژ.
🔹كسروا سيوفكم بالحجارة وكُف عن اقتناء السلاح في البيوت/ شمشێرەکانتان بشکێنن بە بەرد ودەست هەڵبگرن لە پەیوەست بوون بە چەکەوە لە ماڵەکانتاندا.
🔹احرص على الإنشغال بالعبادة/ سوور بە لەسەر سەقاڵبوونت بە عیبادەتەوە, ودڵنیابە عیبادەتی خوا لەڕۆژگاری شەڕوشۆڕدا وەک هیجرەت وایە بۆلای پێغەمبەری خواﷺ.

گوێمەدە بەقسەی خەڵکی دڵنیا بە بەختەوەر وسەرفراز ئەو کەسەیە کە گوێڕایەڵی پێغەمبەرەکەی بکاتﷺ.

بڕواننە فەرموودەکانی (باب الفتن والملاحم) لە کتێبەکانی فەرموودەدا, صحيح البخاري, وصحيح مسلم, وسنن أبي داود, وجامع الترمذي, وسنن النسائي, وسنن ابن ماجه, سنن الدارمي, المسند لأحمد بن حنبل, ... .

✍ مەبەست کاژاوی.
https://t.me/mabastkazhawy

01/08/2022

شرح الکتاب التوحید مامۆستا نورالدین مەلا عبدالله وەڕازی

https://youtu.be/tnBqryTXUy0

31/07/2022

چۆن ئێمەی مرۆڤ بەو قەبارە بچووکەمان چۆنین لەناوەندی ئەو گەردوونە گەورە و زەبەلاحە..؟..
وەڵام:بابای مولحید گریمانەیەکی بێ بەهاو داڕووخاو دادەنێت ئینجا دەڵێت لەبەر ئەوەی گەردوون گەورەیە کەواتە مرۆڤ سەنتەر نییە لە گەردوون ئەم گریمانەیەش لەسەر پێشەکییەک دامەزراوە کە دەڵێت لەبەر ئەوەی ئەو کێڵگەیە زۆز زۆر گەورە و فراوانە و خاوەنەکەشی بە بەراورد قەبارەکەی زۆر بچووکە کەواتە ئەو کەسە خاوەنی کێڵگەکە نییە
..
ئەم بابەتە بەهیچ شێوەیەک پەیوەندی بە قەبارەوە نییە ڕەوشت و ئەخلاق کە هیچ قەبارەیەکی ماددی نییە کەچی گەورەترین پێوەری جیاوازی نێوان چاکترین کەس و خراپترین کەسە ڕزگار کرنی منداڵێک لە پێشترە لە ڕزگار کردنی کێوێک ٫وایە یان نا...؟!
کەوابێت قەبارە پێوەر نییە!

با ئەم نموونەیە بێنینەوە ئەگەر بێت و پاشایەک هەبێت ئەو پاشایە کۆمەڵێک وەسێت و ئامۆژگاری وەک کتێبێک بۆ کوڕەکەی نووسی ئایا دەکرێت یەکێک ڕەخنە بگرێت و بڵێت چۆن دەبێت پاشا کە خاوەنی ئەو هەموو زەوی و زارە زۆرەیە بەم شێوەیە گرنگی بەو منداڵەی بدات کە قەبارەکەی ناگاتە یەک لەسە ملیۆنی زەوی و زارەکانی ؟ خودای پەروەردگار خاوەنی سیفاتی بەرز و بڵند و پیرۆزە.
ئایا هەر لە بنەڕەتەوە ئەم ڕەخنەیە قبوڵی دەکات؟
بابەتەکە بە قەبارە و کێش نییە.

پاشان ئایا ئەو گەردوونە هەروەک ئەمڕۆ فیزیا ناسەکان دەڵێن سەرەتای پەیدابوونی بە خاڵێکی بچووکتر بە ملیارەها جار لەسەرە دەرزی دەسی پێنەکردووە ؟
کەواتە قەبارە شتێکی ڕێژەییە.

بۆیە سەرسام بوون بە گەورەیی یاخود بچووکی قەبارە یانیش تەمەن درێژی گەردوون و کەمی تەمەنی تەنها هەوڵدانێکە بۆ بەمرۆڤ کردنی خودا چونکە ئەوان خودا وەک مرۆڤ وێنا دەکەن.
وابیر دەکەنەوە کە خودا مرۆڤە٫جا لەبەر ئەوەی مرۆڤیش بە گوێرەی خەرجی و پارە سەرف کردن بەها بۆ شتەکان دادەنێت بە هەمان شێوە مادام گەردوونیش یەکجار گەورەیە کەوایە دەبێت شتێکی یەکجار گەورە سەنتەری ئەو گەردوونە بێت بۆ ئەوەی ئەو خەرجی و تێچوونانەی لەم گەردوونە کراوە بەهەمان قەبارەی ئەو بێت !

باشە مولحیدەکان چیان لێ کەم دەبێتەوە ئەگەر خودای گەورە بە ئارەزووی خۆی هەرچییەکی بووێت ئینجا بەهەر شێوە و قەبارەیەک بێت دروستی بکات ؟
ئەو هەوڵدانە دووبارەیە چییە بۆ ئەوەی خودا وەک مرۆڤێک نیشان بدەین؟
بەڵام ئایا هەر بەڕاستی ئێمەی مرۆڤ شەنتەری ئەم گەردوونەین ؟

بەڵێ ئەی مرۆڤ تۆ سەنتەری ئەم گەردوونەیت ئەم سەنتەر بوونەش هەڵگرتنی بەرپرسارێتی خوداییە هەڵگرتی بەر پرسیارێتی خودایش ئایینە.
واتا ئەمانەتێکە کە مرۆڤ هەڵی گرتووە ئەمەش گەورەترین تاقیکردنەوەیە کە تیایداین.

تەنها بە تەکلیفی خودای دەبیتە سەنتەری ئەم گەردوونە بە قەبارە و هێز و دەسەڵاتت نابیتە سەنتەری ئەم گەردوونە بەڵکو لە چوار چێوەی تەکلیفی خودای بوویتە چەقی ئەم گەردوونە.

تەکلیف و بەپرسیارێتیش پەیوەندی بە قەبارەوە نییە پێویست ناکات بەرپرسیارییەتی بۆ ئەوە بێت کە گەورەترین قەبارەی هەبێت بەڵکو لە ڕووی لۆژیکەوە بەرپرسیارییەتی بۆ ئەو بوونەوەرەیە کە لەمانای بەرپرسیارییەتی تێبگات لەتوانایدابێت چاکە ئەنجام بداتو واز لەخراپە بییەنێت ئەو بوونەوەرەی توانای باوەڕ و بێباوەڕی هەبێت.
هەر هەمووشمان دەزانین بەرپرسیارییەتیمان لەسەر شانە جا پێیان خۆشبێت یان. نا.

مولحید و باوەڕدار هەردووکیان دەزانن کە بەر پرسیارن و هەستیش بە تەکلیفی خوای دەکەن ئەو زەنگەی کە لەویژدانیدا هەیە باش هەستی پێدەکات کاتێک ئاگاداری دەکاتەوە:کاری باش ئەنجام بدە و دوور کەوەرەوە لە کاری خراپە هەر هەموومان لە ناخمانەوە هەست دەکەین کە بەرپرسیارین چونکە ئێمە لەم گەردوونە وەک بەرپرسیارییەتی سەنتەرین.

لەڕووی ئیدراک و مەعریفەش بەرپرسیارییەتیمان لەسەر شانە چونکە ئێمە لە حەقیقەتی بوونمان و حەقیقەتی گەردوون لە چواردەورمان تێدەگەین هەروەها زۆر بە چاکیش لە مانای بونمان تێدەگەین ئێمە لەم گەردوونە بەها و بایەخمان هەیە منداڵێکی بچووک لە پێشتر و گرنگ ترە لەهەرچی چیا و کێوی جیهانە.

لەلایەنی ئاینییەوەش هەر ئێمەی مرۆڤ سەنتەری گەردونین هەر مرۆڤە بەرپرسیاریەتی لەسەر شانە و هەر مرۆڤیشە لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێ.

هەر ئێمەی مرۆڤین کە پەی بەو وردەکاری و بەدیهێنانە پوختەی گەردوون دەبەین هەر ئێمەی مرۆڤین کە لە تواناماندا هەیە بەرپرسیارەتی سەر شانمان جێبەجێ بکەین یانیش لە فەرمانەکانی خودای گەورە یاخی بین و جێبەجێیان نەکەین ئەوە ئێمەی مرۆڤین کە دەتوانین کامە ڕێگامان دەوێ هەڵیبژێرین ڕێگای ئیمان یاخود ڕێگای کوفر.

کەواتە ئێمە سەنتەری ئەو گەردوونەین ..جا پێمان خۆشبێت یان نا.
إِنَّا عَرَضْنَا الأَمَانَةَ عَلَى السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَالْجِبَالِ فَأَبَيْنَ أَن يَحْمِلْنَهَا وَأَشْفَقْنَ مِنْهَا وَحَمَلَهَا الإِنسَانُ إِنَّهُ كَانَ ظَلُومًا جَهُولا
الأحزاب :٧٢
ئێمە ئەو ئەمانەتەمان خستە ڕوو کە خوا ئەو کەسانەی کردووەتە ئەمین دار بەسەر ئەو ئەمانەتەوە کە ئەمانەتەکە هەڵدەگرن لە جێبەجێ کردنی فەرمانەکان و دورکەوتنەوە لەو شتانەی کە خودا قەدەغەی کردوون بەسەر ئاسمانەکان و زەوی و چیا و شاخاکان بەڵام ئەوانە ئەم ئەمانەتەیان هەڵنەگرت ترسان لەوەی نەتوانن هەڵسن بە جێبەجێ کردنی بەڵام ئادەمیزاد سەرەڕای لەوازی خۆی ئەو ئەمانەتەی هەڵگرت و قبوڵی کرد بەڕاستی ئادەمیزاد زۆر ستەم کار و نەفامە بەرامبەر خۆی.
....
الحمدلله وصلت والسلام علي رسول الله

اللهم صلي وسلم على نبينا محمد وعلى آلِ وصحب والسلم

عەبدوڵای کوڕی مەسعود دەڵێت: "لەسەر ئێمە قورس بوو قورئان لەبەر بکەین، بەڵام ئاسان بوو لەسەرمان کردەوەی پێ بکەین، لە دوای ...
31/07/2022

عەبدوڵای کوڕی مەسعود دەڵێت: "لەسەر ئێمە قورس بوو قورئان لەبەر بکەین، بەڵام ئاسان بوو لەسەرمان کردەوەی پێ بکەین، لە دوای ئێمە خەڵکانێک دێن ئاسانە بۆیان قورئان لەبەر بکەن، بەڵام گرانە لەسەریان کاری پێ بکەن!"

تەفسیری قورتوبی: ١ /٤٠

Address

SULEMANI
Saqqez

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when جوانی ئیسلام posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category