12/05/2021
🔴 ھـۆی بۆني ناخـۆشي دةم
بۆني ناخۆشي دةم کة بة ) ھالیتوز ( ناسراوە، دەکرێت شةرمةزار كةر بێت و لة هةندێک حالتدا تةنانةت دەبێتةھۆی دلةڕاوکێ و سترێس ھیچ سھیر نییە ئةمڕۆ کة ڕەفةی فرۆشگاكان پڕن لة بنێشت و تابلێتی نةعنا و دەمشۆرو و بھرھھمھکانی تر کھ بۆ بةرەنگاربوونةوەی بۆني ناخۆش دابین کراون .
وەک ھةموومان دەزانین زۆرێک لةو بةرھةمانة تةنیا پێوانةی کاتین چونکة ھۆکاری سةرەکی کێشةکة چارەسةر ناکرێت و دەبێت بةدوای چارەسةری سةرەکی و ھةمیشةیی ئةو نیگةرانیةدا بگةڕێین .
🟢 چةندین ھۆو و نةخۆشی ھةیة كةدەبێتة ھۆی بۆني ناخۆشي ھةناسه ، كة لێرەدا ئاماژة بة ھةندێكیان دةكةین .
♦️ خۆراک : شیکردنةوەی ئةو ماددە خۆراکیانةی لة ناو ددان و دەوروبةریدا ھةن دەتوانن بةکتریاکان زیاد بکةن و دەبێتة هۆي بۆني ناخۆشي هةناسة .
♦️تووتن : جگةرەکێش و بةكارةهێنةراني توتن لة دةمةوة ھةروەھا زیاتر توشی نةخۆشی پوك و بۆني ناخۆشی دةم دەبن .
♦️پاکوخاوێنی ناپێویستي ددان : ئةگةر ڕۆژانة ددانةكان و زمانتان نةشۆرن ، داوي ددان بةكارنةھێني ، تةنۆلکةخۆراکییةکان لة دەمتدا دەمێنێتةوە و دەبێتة ھۆی دروست بوني بۆني ناخۆشي
دةمتان .
♦️ڕژاني لیكي كةم : لیك یارمةتی پاککردنةوەی دەم دەدات و ئةو تةنۆلكانةي کة دەبێتة ھۆی بۆني ناخۆشي دةم ، لة ناو دةبات .
♦️دەرمانةکان: ھةندێک دەرمان دەتوانن بةشێوەیةکی ناڕاستةوخۆ بۆني ناخۆش لة دەمدا دروست بکةن، وەک : ئھموکسی سیلین
♦️ھةوکردن : بۆني ناخۆش دەکرێت بةهۆی ھةوکردنی ددان یان كلۆر بووني ددان ، نةخۆشی پوك یان برینةكاني دەم دروست
دةبێت .
♦️ھةوكردني لووت و گةروو : ھةوكردن یا التھابي درێژ خایةني لووت ، سینوس یا گةروو دەبێتة ھۆی بۆني ناخۆشي دةم .
🔵 ھۆیةکانی تری بۆني ناخۆشي دةم بریتین لة :-
نةخۆشیكاني وەک ھةندێک شێرپةنجة و شةكرة ، نةخۆشیةکانی گةدەو ڕیخۆلة وەک نةخۆشی ڕیفلاكس گةدە ، کة دەبێتة ھۆی بۆنێکی دیاری ھةناسةدان .
🟣 چارەسةری مالةوەي بۆني ناخۆشي دةم :
زۆر گرنگة ئاماژە بةوە بکةین کة ئةو کةسانة دەبێت پێش دەستکردن بةچارەسةری مالةوە داوای ئامۆژگاری پزیشکی دان و پزیشکی بکةن ، دوای زانینی تةندروستیان ئةگةر کێشةکةیان ھێشتا چارەسةر نةبێت ،
ئةوا لة چارەسةرة یارمةتیدةرةكان استفاده بكةن .
1. سةرةتا پاراستني پاكوخاوێني دةمي زۆر گرنگة ، ھةول بدة فلچة و داو بة دروستي بةكار بھێني .
2. ئةگةر جگةرە یان دەرمان بةکار دةھێنیت، ئةگةر ناتوانیت وازي لێ بھێنیت، ھیچ نةبێت بة كارھێناني كةم بكةرةوة .
3. بةکارھێنانی بۆن خۆشكةرةكاني دەم کة لة بازاڕدا ھةیة بة شێوەی سپرای یان تابلێت. بێگومان باشترە ئةو ماددانة شةکریان تێدا نةبێ .
4. بةکارھێنانی ئةو لیكة دەستکردانةی کة لة بازاڕدا ھةیة بة شێوەی سپرای یان گيراوة بۆ ئةو کةسانةی کة بةھۆی بةکارھێنانی دەرمانةوە تووشی وشکبوونی دەم بوون ، گونجاوترة
5. جویني بنێشتی بێ شةکر ھةروەھا دەتوانێت یارمةتیدەر بێت لة کةمکردنةوەی بۆنی ناخۆشي دةم .
6. چةند دةم شۆرێكي مالةوة دروست بكةین وةكو /
🔸کةوچکی چا لة خوێ زیاد بکة بۆ پةرداخێک ئاوی کولاو , دوو و سێ جار لة رۆژێكدا غةر غةرةي پێ بكة .
بۆ کةسانێك لة گةل فشاري خوێني رابردوو گونجاو نییة
🔸بةکارھێنانی شةبتي لیمۆ، لةگةل بةکارهێنانی لیمۆی تازە و کةمێک ھةنگوین لة پةرداخێک
ئاوی شةربةتێک دروست بکة، کة کۆئةندامی بةرگریت بةھێز دەکات و قةرەبووی وشکبوونةوە دەکات .
🔸پزیشکی سنتي دا بةکارھێنانی خواردنةوەکان وەک خواردنةوةي رازیانة یان ،خواردنةوةي
شنبلیلة بةسوودن کة دەتوانیت ئةمانةش تاقی بكةیتةوة .
🟥 ئامةدةكردن و پێشكةشكردني : هـةسـتيار ابـراهـيم
Hãstyãr Ibrãhim