Azhe Omar

Directions

Azhe Omar Photographer and journalist to the deputy prime minister of Kurdistan regional government.

فۆتۆگرافەری تایبەتی جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Special Photographer to the deputy prime
minister of Kurdistan regional government

قوباد تاڵەبانی: بیرۆکەی داهێنەرانە، تەکنەلۆژیای نوێ و ژیریی دەستکرد بناغە و ئاراستەکەری ئابووریی داهاتووی جیهانن، بەبێ ئ...
22/10/2026

قوباد تاڵەبانی: بیرۆکەی داهێنەرانە، تەکنەلۆژیای نوێ و ژیریی دەستکرد بناغە و ئاراستەکەری ئابووریی داهاتووی جیهانن، بەبێ ئامادەکردنی ژێرخانێکی پتەو لەم بوارانەدا ناتوانین گەرەنتیی داهاتووی ئابووریی وڵاتەکەمان بکەین.

هەربۆیە کردنەوەی یەکەمین ناوەندی ئارمات لە دەزگای پەرەپێدانی ناوچەیی راپەڕین هەوڵێکی گرنگە بۆ پەروەردەکردنی منداڵان و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجەکانمان بۆ ئەوەی بتوانن بە بیرۆکەی داهێنەرانە و بە پشتبەستن بە تەکنەلۆژیای نوێ رۆڵی گرنگ ببینن لە داهاتووی ئابووریی وڵاتەکەماندا.

ئارمات پێشتر لە ئەرمینیا و چەندین وڵاتی دیکەی جیهاندا ئەزمونێکی سەرکەوتووی پێشکەش کردووە و لە دوای سەردانم بۆ ئەرمینیا بڕیارماندا ئەزموونەکەیان بۆ کوردستان بگوازینەوە. سوپاسی حکومەتی ئەرمینیا دەکەم کە هاوکار و پشتیوانمان بوون.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازیکرد لە ئەرمان تۆپجوو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و پ...
21/10/2026

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازیکرد لە ئەرمان تۆپجوو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و پێکەوە لەبارەی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا گفتوگۆیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەممە (21/10/2026) بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی کردنەوەی سەنتەری پێدانی ڤیزەی تورکیای لە سلێمانی بە هەنگاوێکی گرنگ زانی بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان بە تایبەت لە بوارەکانی بازرگانی و کلتووریدا.

هەردوولاش هاوڕابوون لەسەر پێویستیی کاری هاوبەش لە بواری کارئاسانیکردن بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەرانی کوردستان و تورکیا بۆ ئەوەی ئاستی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانیی نێوان هەردوولا بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ باڵیۆز ستیڤ ڤەیگن، هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێ...
21/10/2026

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ باڵیۆز ستیڤ ڤەیگن، هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە و پێکەوە تاوتوێی دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق و چەند پرسێکی دیکەیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەممە (21/10/2026) بە ئامادەبوونی گویندەلن ویندی گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا بەڕێوەچوو، گفتوگۆ کرا لەبارەی دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر پێویستیی خێراترکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم.

سەبارەت بە حکومەتی فیدڕاڵیش، هەردوولا خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی بە تەواوبوونی پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی حکومەت و جەختیان کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەپێی دەستوور. لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەیدا بە گفتوگۆکانی پەیوەندیدار بە پرسی بودجە و بە پێویستی زانی لایەنە کوردستانییەکان بە یەکدەنگی و یەکڕیزییەوە لە بەغدا کاربکەن بۆ چەسپاندنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.

📸 Azhe Omar

قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ بەڕێز جۆناسان پاوڵ، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا گفتوگۆمان کرد لەبارەی چۆنییەتی بەردەوامی...
19/10/2026

قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ بەڕێز جۆناسان پاوڵ، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا گفتوگۆمان کرد لەبارەی چۆنییەتی بەردەوامیدان بە هاوکاری و هەماهەنگییەکانی نێوانمان بە تایبەت لە بوارەکانی راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە و زیاتر بە دامەزراوەیی کردنی هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی هەرێم.
هاوڕابووین پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو لە هەرێم کاریگەری گرنگی دەبێت بۆسەر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ناوچەکە. سەبارەت بە پرسی کۆچی نایاساییش جەختمان کردەوە لەسەر بەردەوامیدان بە هەماهەنگییەکان و کاری هاوبەش بۆ رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی گەنجان.

📸 Azhe Omar

قوباد تاڵەبانی: سوپاس بۆ بەڕێز سامانی حاجی فایەق بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی ددانی فایەقی حاجی عەلی و پێشکەشکردنی بە کەرتی ...
18/10/2026

قوباد تاڵەبانی: سوپاس بۆ بەڕێز سامانی حاجی فایەق بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی ددانی فایەقی حاجی عەلی و پێشکەشکردنی بە کەرتی گشتی. هەروەها دەستخۆشیان لێ دەکەم کە بڕیاریان داوە ١٨ خوێندنگە لە سنووری پارێزگای سلێمانی دروست بکەن و پێشکەشی کەرتی گشتی بکەن.
پەرۆشی و خەمخۆری کاک سامان و هەموو ئەو وەبەرهێن و سەرمایەدارە ئازیزانەی دیکە بۆ گەشەپێدان و پێشخستنی وڵاتەکەمان جێگەی رێز و پێزانینە و شانازییان پێوەدەکەین.

📸 Azhe Omar

خۆر ئاوابوون لە سلێمانی.Sunset in Slemani.📸 Azhe Omar
18/10/2026

خۆر ئاوابوون لە سلێمانی.
Sunset in Slemani.

📸 Azhe Omar

قوباد تاڵەبانی: وەک پێشتر بەڵێنمان پێدابوون، سیستمی دابینکردنی ئاوی پاک لەڕێگەی وزەی نوێبووەوە و چەند پێداویستییەکی دیکە...
18/10/2026

قوباد تاڵەبانی: وەک پێشتر بەڵێنمان پێدابوون، سیستمی دابینکردنی ئاوی پاک لەڕێگەی وزەی نوێبووەوە و چەند پێداویستییەکی دیکەمان بۆ نەخۆشخانەی شۆڕش دابین کرد. سوپاسی پاڵپشتیکار و هەموو ئەو ئازیزانە دەکەم کە هاوکار و یارمەتیدەربوون. دابینکردنی ئاوی پاک لەڕێگەی ئەم سیستمەوە بۆ هەموو نەخۆشخانەکانی دیکەش دابین دەکەین.

📸 Azhe Omar

قوباد تاڵەبانی: لە کۆبوونەوەم لەگەڵ وەفدێکی هاوبەشی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمەریکا - کوردستان و ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمەری...
15/10/2026

قوباد تاڵەبانی: لە کۆبوونەوەم لەگەڵ وەفدێکی هاوبەشی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمەریکا - کوردستان و ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمەریکا – سوریا گفتوگۆمان کرد لەبارەی دەرفەتەکانی پەرەپێدانی پەیوەندیی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا. جەختیشمان کردەوە لەسەر ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە هاوکاری و کارئاسانییەک بۆ کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەمریکا.

📸 Azhe Omar

15/10/2026

تکایە رەمزە نیشتیمانیەکان بپارێزن.

بۆچی ئاڵای کوردستان لە شاری هەولێر لە چەند شوێنێک لە چوار رەنگەوە کراوە بە پێنج رەنگ و رەنگە سەوزەکەی بە دوو جۆرە سەوزی تۆخ و کاڵ؟!

شوێن_رێگای گوندی گەزنە_نزیک فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر_هەولێر

📸Azhe Omar

14/10/2026

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا کۆبووەوە

Address

Sulaimania

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Azhe Omar posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category