Awder Photographer

Awder Photographer تایبەت بە کارەکانی ئاودێر فۆتۆگرافەر لە قەزای پێنجوێن و کوردستان.

15/08/2026

چەمەکانی ناحیەی گەرمک ببین لە وەرزی زستان لەچاوی کامێرەی ئاودێر فۆتۆگرافەر."

15/08/2026

دیمەنی ئێوارانی پێنجوێن لەچاوی موبایلی ئاودێر محەممەد ."

ئەوەی کردوومە بە ئەرکی سەرشانمی دەزانم و خۆشبەختانە زۆرینەی کێشەکان چارەسەرکراون."...........................بۆیەکەم جار...
14/08/2026

ئەوەی کردوومە بە ئەرکی سەرشانمی دەزانم و خۆشبەختانە زۆرینەی کێشەکان چارەسەرکراون."...........................
بۆیەکەم جار قایمقامی پێنجوێن بەڕێز ' عەدنان کاکە ڕەش " وەڵامی دە پرسیاری دایەوە سەبارەت بە کێشە سەرەکیەکانی پێنجوێن."

" ئەم بنکۆڵکاریە وردە بەرهەمی متمانەی ئێوەیە بە بەهێزترین و گەورەترین ڕاگەیاندنی پێنجوێن."

دەسەڵاتی قایمقام پێنج وشەیە؛
بڕیار + هەماهەنگی + چاودێری + بەدواداچوون + نوێنەرایەتی. ......................

١- پرسیار:
پەیمانگای تەکنیکی پێنجوێن کەی دەکرێتەوە.؟
وەڵام:
لە بەرواری ٥/٨/٢٠٢٦ سەردانی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکمان کرد، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو گرفتانەی کە لەبەردەم کردنەوەی پەیمانگای تەکنیکی پێنجوێن هەن. دوای وردبوونەوە و گفتوگۆ، چەند خاڵێک بۆمان ڕوون بووەوە.

یەکێک لە گرنگترین کێشەکان، کێشەی دابینکردنی کادری ئەکادیمی و تەدریسییە، بە تایبەتی دکتۆرا و ماستەرەکان. ئەو کادرانەی کە پێنجوێنین و پێشتر کۆبوونەوەیان لەگەڵ کراوە، ئێستا بە ژمارەی پێویست بەردەست نین و بەهۆی گۆڕانکارییەکانەوە، بەشێک لەوانە شوێنی کاریان گۆڕاوە و بەشێکیش چوونەتە دەرەوەی وڵات. بۆیە دەبێت جارێکی تر دوای هەڵمەت و گفتو گۆی تاک تاک ئەو کادرە ئەکادیمانەی پێنجوێنین و وەگرتنی ڕەزامەندیان ئەو لیستە نوێ بکەینەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا، پەیمانگاکە پێشتر هەنگاوی زۆر باشی ناوە؛ شوێنی مانەوەی خوێندکاران (داخلی) ئامادەیە و بینای پەیمانگاکەش ئامادەیە ، کادری کارگێڕی ئامادەیە ،تەنها پێویستی بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران هەیە. چوار ساڵ پێش ئێستا ئامادەباشی بۆ دابینکردنی کادری تەدریسی، وەک دکتۆرا و ماستەر، هەبوو، بەڵام وەک وتم ئێستا بەهۆی گۆڕانکارییەکانەوە پێویستی بە نوێکردنەوەی ئەو لیستە هەیە.

ئێستا بەڕێز دکتۆر بەهەمەن ، کە خۆی پێنجوێنییە، ڕاسپێردراوە و وەک هەردەم دڵسۆزی نواندوە بەدوای وردەکارییەکانی کارەکەدا بچێت و لیستی کۆنی کادرەکان دوای ڕاوێژ نوێ بکاتەوە.

بۆیە بەداخەوە لەبەر ئەو ئاستەنگانە لە ئێستادا ناتوانین بە دڵنیایی بڵێین پەیمانگاکە ئەمساڵ دەکرێتەوە، چونکە چەندین هۆکار لەبەردەمی کردنەوەکەی هەن. بەڵام بە هیچ شێوەیەک دەستمان لە هەوڵەکانمان هەڵنەگرتووە؛ بەڵکو لەگەڵ کۆمەڵێک کەسی دڵسۆز و پسپۆر بەردەوامین لە هەوڵدان بۆ دابینکردنی کادری پێویست، تا بتوانین پەیمانگاکە بکەینەوە و بەشەکانی پێشوو بگەڕێنینەوە، هەروەها بەشی کشتوکاڵیشی بۆ زیاد بکەین.

لەگەڵ ئەوەشدا، کە لەهەمووی قورسترە ئەنجامدانی ئەم کارە پێویستی بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران هەیە و بەڵام کۆل نادەین بەدواداچوونەکانمان بەردەوامە.


٢. قیرتاوکردن و دروستکردنی شۆستەی کۆڵانەکان

پرسیار:
قیرتاوکردنی کۆڵانەکانی پێنجوێن لە ساڵی ٢٠١٢ەوە ماوەتەوە. لە پۆستێکی شارەوانی پێنجوێن باس لە قیرتاو و دروستکردنی شۆستەی کۆڵانەکان کراوە؛ کەی دەست پێ دەکرێت؟

وەڵام:
سەبارەت بە قیرتاوکردن و دروستکردنی شۆستەی کۆڵانەکان، ئەمە لە ڕابردوو و لە ئێستاشدا لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتییەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێنە.

بەڵام لە دوای هاتنمان، ئاگاداری هاوکاری شارەوانیمان کردووەتەوە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ پڕۆژە و کارە خزمەتگوزارییەکانی کۆڵانەکانی ناوشار بکەن. ئێمەش لە هەر هاوکارییەک کە لە تواناماندا بێت، پشتگیری و هاوکاری تەواویان دەکەین.

بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر سەبارەت بە کاتی دەستپێکردن و وردەکارییەکانی پڕۆژەکان، هاوڵاتیان دەتوانن ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێنەوە بکەن.



٣. کێشەی نەبوونی ئاو لە هەندێک کۆڵان

پرسیار:
لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو لە پێنجوێن نزیکەی ٢٠٠٠ ملم باران و نزیکەی ١٠٠ سم بەفر باربووە، هۆکاری نەبوونی بیر و ئاوی خواردنەوە لە هەندێک کۆڵان چییە؟

وەڵام:
سەبارەت بە کێشەی کەمی و نەبوونی ئاو لە هەندێک کۆڵان، نووسراو و داواکارییەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پێنجوێن وەرگرتووە و گەیاندوومانەتە نوسینگەی بەڕێز قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی بتوانن هاوکاری بکەن.

بەڵام چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە پێویستی بە بودجەیەکی زۆر هەیە و لە ئێستادا ناتوانین کاتی جێبەجێکردنی بە دڵنیایی دیاری بکەین. بەڵام بەدواداچوونەکانمان بەردەوامە و هیوادارین لە زووترين کاتدا هاوکاریی پێویست بکرێت.

بۆ وردەکاریی زیاتر، لە ڕێگای بەڕێزتانەوە هاوڵاتیان دەتوانن پرسیارەکانیان ڕاستەوخۆ ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پێنجوێن بکەن.



٤. گرانبوونی نرخی قەپان و زیادکردنی ڕێژەی کارمەندانی پێنجوێنی و کورد لە عەلوە

وەڵام:
ئەم کێشەیە لە ڕۆژی پێنجشەممە چارەسەر کراوە. سەردانی عەلوەی پێنجوێنمان کردووە و لە نزیکەوە لەگەڵ فەلاحە دەستڕەنگینەکانی قەزاکە گفتوگۆمان کردووە. بەسوپاسەوە بۆ خاوەنی عەلوەکە کە تکاکەمانی قبوڵی کرد ، ئێستا نرخی قەپان تەنها ٣ هەزارە .



٥. زیادکردنی ئامێری ATM پرسیار:
دانانی یەک ئامێری دیکەی ATM بۆ شارەکەمان زۆر پێویستە. ئایا هەوڵێک لەو بوارەدا هەیە؟

وەڵام:
ئەم داواکارییەش یەکێکە لەو بابەتانەی کە پێویستی بە بەدواداچوون و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان هەیە، چونکە بوونی ئامێری ATM ـی زیاتر بۆ ئاسانکاریی ژیانی هاوڵاتیان پێویستە.



٦. مژدەی قیرتاوکردنی ڕێگاکانی گوندەکان
پرسیار: مژدەی خۆش چی هەیە سەبارەت بە قیرتاوکردنی ڕێگاکانی گوندەکان؟

وەڵام:
لە ئێستادا کاری قیرتاوکردن و چیمەنتۆکردن لە بەشێک لە گوندەکان بەردەوامە، بە تایبەتی لە سنووری گوندەکانی ناحیەی ناڵپارێز و ناحیەی گەرمک.

لە ئایندەیەکی نزیکداش گەورەترین مژدەمان بۆ هاوڵاتیانی پێنجوێن هەیە، کە پەیوەندی بە قیرتاوکردنی بەشێکی زۆر لە ڕێگاکانی گوندەکانی قەزای پێنجوێنەوە هەیە.


٧. هێنانی دکتۆری پسپۆڕ بۆ نەخۆشخانەی پێنجوێن
پرسیار:
زیادکردنی هێنانی دکتۆری پسپۆڕ بۆ نەخۆشخانەی شارەکە کە بتوانێت عەمەلیاتی گەورە ئەنجام بدات.

وەڵام:
سەبارەت بە کەرتی تەندروستی پێنجوێن، لای هەمووان ڕوونە کە لەگەڵ هاتنمان هەستاین بە گۆڕانکاری و چاکسازی لە چەند بوارێک و لە کادر و بەڕێوەبردنی کەرتی تەندروستی شارەکە.

دەستخۆشی لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە لە ڕابردوودا خزمەتیان بە کەرتی تەندروستی پێنجوێن کردووە.
لە ئێستادا کەرتی تەندروستی پێنجوێن لە دۆخێکی باشدا کار دەکات و ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو پێشکەوتنێکی زیاتر دەچێت. لە هەمان کاتدا، هەوڵەکانمان بەردەوامە بۆ هێنانی دکتۆری پسپۆڕی زیاتر و فراوانکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان.

٨. هۆکاری دابەزینی کوالێتی بەنزین لە پێنجوێن

پرسیار:
هۆکاری نزمبوونەوەی ئۆکتان و کوالێتی بەنزینخانەکانی پێنجوێن چییە؟

وەڵام:
سەبارەت بە کوالێتی و ئۆکتانی بەنزین، لایەنی فەرمیی پەیوەندیدار بەو بابەتە، بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوە سرووشتییەکانی سلێمانییە.

بەڵام دوای ئەوەی سکاڵا و ناڕەزایی هاوڵاتیانمان پێگەیشت، ئێمە هەستاین بە ئاگادارکردنەوەی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت و وەرگرتنی نموونە لە سەرجەم بەنزینخانەکانی پێنجوێن.

نموونەکان بۆ کۆنترۆڵی کوالێتی نێردران و دوای گەڕانەوەی ئەنجامەکان، لەگەڵ چەند بەنزینخانەیەکدا ئیجرائاتی پێویستمان ئەنجام داوە .



٩. دابینکردنی نەوتی سپی بۆ زستان

پرسیار:
ساڵی ڕابردوو لە پێنجوێن تێکڕای ساڵەک نزیکەی ١٠٠ سم بەفر باربووە و لە گوندەکانیش نزیکەی ٢٠٠ سم بووە. چ هەواڵێک هەیە بۆ ئەوەی نەوتی سپیی ماڵان بە نرخی ٥٠ هەزار دینار بۆ هەر ماڵێک تەرخان بکرێت، بۆ ئەوەی خەڵک لە سەرمای زستان بپارێزرێن؟

وەڵام:
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزا و سامانە سرووشتییەکانی سلێمانی، کە سەر بە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، ئاگاداری کردوونەتەوە کە بەهۆی ساردی و بارینە زۆرەکانی پێنجوێن، پێویستە بەشی نەوتی پێنجوێن جیاوازتر بێت لە ناوچەکانی دیکەی کوردستان.

بۆ ئەمساڵیش بەڵێنی تەواوەتی پێدراوە کە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، بەشی نەوتی قەزای پێنجوێن زیاد بکرێت.

١٠. دۆخی خۆبەخشەکانی کەرتی تەندروستی

پرسیار:
زیاتر لە ١٢ ساڵە چەند گەنجێکی بەتوانا بە شێوەی خۆبەخش خزمەت بە کەرتی تەندروستی پێنجوێن دەکەن. چ هەوڵێک بۆ دامەزراندنیان دراوە؟

وەڵام:
سەبارەت بە خۆبەخشەکانی کەرتی تەندروستی، داواکاریی دامەزراندنیان پێشکەش بە نوسینگەی بەڕێز کاک قوباد تاڵەبانی کراوە.

ئێمەش بەدواداچوون بۆ ئەم داواکارییە دەکەین و بەردەوامین لەسەر هێڵی بەدواداچوون، بە هیوای ئەوەی بتوانین مافی ئەو گەنجانە بگەیەنین کە ساڵانێکی زۆر بە خۆبەخشی خزمەتی هاوڵاتیانی پێنجوێنیان کردووە....................

بەناوی پەیجی وێنە جوانەکانەوە بەندە ' ئاودێر محەممەد" زۆر سپاسی کاک عەدنان دەکەم بۆ ئەم دەسپێشخەریە گەورەیە کە بەڕێزیان بانگێشتیان کردین و داوایان کرد هەر پرسیارێکمان هەیە ڕاستەوخۆ پێشکەشیان بکەین."

ئێمەش وەک چۆن لە ڕابردوو هۆکاری جوانترکردنی ئەم شارەبووین بە دەرخستنی کەم وکوڕیەکان بەوپەڕی ئەخلاقی بەرزی میدیای ، بەڵێن ئەدەین لە ئێستا و داهاتووشدا مانگانە کەم و کوڕیەکانی ئەم شارە بە خاڵ پێشکەشی کاک عەدنان بکەین و بەڵێن دەدەین متمانەی نێوان هاوڵاتیان و سەرجەم فەرمانگە و یەکە ئیداریەکانی شارە بە بەهێزی بیهڵینەوە و هەر کەم و کوڕیەک لەم شارە هەبێت بەوپەڕی دڵسۆزیەوە بیگەیەنینە یەکەی ئیداری شار و چارەسەری بۆ بدۆزینەوە بە هاوکاری هەر کەسێکی دڵسۆز کە بیەوێت خزمەت بەم شارە بکات ."

ئامادەکردنی پۆست و بەداداچوون بۆ کێشەکان و نوسینەوەی وەرگرتنی وەڵامەکان ؛ ئاودێر محەممەد- بەڕێوبەری پەیجی وێنە جوانەکان + پەیجی ئاودێر فۆتۆگرافەر.

13/08/2026

45,000,000 چل و پێنج ملیۆن بینەر لە هەشت مانگی ئەمساڵدا بۆ پەیجی ئاودێر فۆتۆگرافەر سەلمێنەری ئەوەیە کە کارەکان بە دڵسۆزی دەکەم."

13/08/2026

دیمەنێکی ناوازە لە تاڤگە جوانەکەی گەڕەکی ناوشاخانی پێنجوێن."

12/08/2026

خۆرئاوابوونی ئێستایی پێنجوێن ."

11/08/2026

سەرەڕای بارینی بەفرێکی چڕ توانیم چەند بەرهەمێکی جوانی میدیای تۆمار بکەم ."

11/08/2026

ماشاءاللە زستانی ئەمساڵی پێنجوێن، ساڵێکی بەفراوی کە تەنها ئەم ئۆتۆمبێلانە دەردەچوون."

10/08/2026

زستانی ‌ئەمساڵی پێنجوێن ، گوندنشینان کا دەهێنن بۆ ئاژەڵەکانیان بۆ ئەوەی لەبرسێتی بیان پارێزن."

09/08/2026

هەرمێی خۆماڵی باخەکانی ناو سەنتەری قەزای پێنجوێن."

Address

Penjwin

Telephone

+9647731508494

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Awder Photographer posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share