17/03/2023
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
ئەمشەو رێکەوتی 16\3\2023 لەکتێخانەی گشتی رزگاری لەمەراسیمێکی شایستەدا هەڵساین بەخەڵاتکردنی براوەکانی THE BEST OF RIZGARY ساڵی 2022 کەتێدا بەدەنگی کاپتن و راهێنەر و چەند کەسایەتیەکی وەرزشی دیاریکرابوون لێرەوە جێ خۆیەتی سوپاسی هەموو راهێنەر و کاپتن و کەسایەتیەکان بکەم کەلەدەنگدانەکەبەژداربوون
براوەکانیش بریتیبوون لە
باشترین راهێنەر ( سیروان عبدالله ) راهێنەری تیپی (کامەرانی )
باشترین گۆڵپاریز (سەرخێڵ حسن) گۆڵپارێزی تیپی (کامەرانی )
باشترین یاریزان(سەرخێڵ سەردار) یاریزانی تیپی (کامەرانی )
باشترین یاریزانی لاو(محمد احمد) یاریزانی تیپی (کامەرانی)
پیرۆزباییان لێ ئەکەم هیوام سەرکەوتنیانە
هەرلەمەراسیمەکەدا خەڵاتی شەش راهێنەر تیپەمیلیەکان و دوو راهێنەری فێرگەکان و دوو راگەیاندکاری وەرزشیمان کرد
سوپاسی بەرێز مامۆستا ئاسۆ ئەکەم کەهۆڵی کتێبخانەکەی پێماندا بۆئەنجامدانی مەراسیمەکە سوپاسی کامێرامانەکان ئەکەم سوپاسی تاک بەتاکی ئەوکەسانە ئەکەم کەهاوکارم بوون لەم چالاکیەدا پیرۆزبایی لەبراوەکانیش ئەکەم هیوام سەرکەوتنی زیاتریان بۆئەخوازم
Majed Shaban