11/08/2025
گوندی هاوار، یەکێک لە گوندە جوانەکانی پارێزگای هەڵەبجە، . ئەم گوندە بە مێژووی درێژ و کەسایەتی تایبەتی خۆی ناسراوە.
دانیشتووانی گوندی هاوار پەیرەوی ئایینی یارسان دەکەن، کە یەکێکە لە ئایینە کۆنەکانی ئەم نیشتیمانە . لە ماوەی هەزاران ساڵدا، ئەم خەڵکە بە ئارامی و ئاشتی لەگەڵ دراوسێکانی خۆیان ژیاویان و هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ هاوڵاتیانی موسڵمانی ناوچەکە نەبووە.
ئەم پەیوەندییە خۆشەی نێوان ئایینە جیاوازەکان لە ناوچەكە نموونەیەکی جوانی ژیانی هاوبەشە لە هەڵەبجەدا، کە دەیسەلمێنێت خەڵکی کوردستان لە درێژایی مێژوودا چۆن بە برایەتی و تێگەیشتنەوە لەگەڵ یەکدی ژیاون.
ئەم گوندە وەک زۆرێک لە گوندەکانی تری هەڵەبجە، گەنجینەیەکی کولتووری و مێژووییە کە پێویستە بپارێزرێت و ڕێزی لێ بگیرێت.