20/03/2026
بسم الله، الحمدلله.. بەناوی پەروەردگاری هەموو جیهانیان، ئەو زاتەی سوپاس و ستایش تەنها شایستەی ئەوە.
ئێمە لەگەڵ دەستپێکی ٣٠ ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، پرۆژەی(تەنها لە پێناو خودا)مان ڕاگەیاند.
ئامانجمان تەنها ڕەزامەندی خودایڤگەورە پاشان دەستگرتنی خوشک و براکانمان بوو لە شاری هەڵەبجە. سوپاس بۆ خودای گەورە، ئەمڕۆ کە ٣٠ی ڕەمەزان و کۆتا ڕۆژی ئەم مانگە پیرۆزەیە، بە سەرکەوتوویی کۆتاییمان بە پرۆژەکە هێنا.
ئاماری پرۆژەکە
بە پشتیوانی خودا و هاوکاری ئێوەی دڵسۆز، توانیمان بڕی ٣,٥٥٣,٠٠٠ (سێ ملیۆن و پێنجسەدو پەنجاو سێ هەزار) دیناری عێراقی کۆبکەینەوە. ئەم بڕە پارەیە کرا بە بەشە خۆراکی پێویست و توانیمان ١٣٨ بەشە خۆراک بگەیەنینە دەست ئەو خێزانە بەڕێزانەی کە شایستە و پێویست بوون.
سوپاس و پێزانین:
لێرەوە بە پێویستی دەزانین سوپاس و پێزانینی تایبەت ئاراستەی هەموو ئەو کەسانە بکەین کە ببوونە هۆکاری سەرکەوتنی ئەم کارە:
• سوپاس بۆ سەرجەم خێرخوازان و هەموو ئەو هاوڕێ و دۆستانەی کە لە هەر شوێنێکەوە هاوکارمان بوون.
• سوپاسی تایبەت بۆ مارکێتی دایک کە بە ١٠ بەشە خۆراک بەشدارییان کرد.
• سوپاس بۆ کاک ئاریان لە شاری سلێمانی کە بڕی ٥٠٠ هەزار دیناری تەرخان کرد بۆ دابینکردنی مریشک بۆ سەرجەم سەبەتە خۆراکییەکان.
• سوپاس بۆ کۆمەڵێک برای بەڕێزمان لە هۆتێل تایتانیک بۆ پشتیوانی و هاوکارییان.
• و سوپاس بۆ هەر بەڕێزێک کە بە کەمترین یان زۆرترین بڕ، یان بە هەر جۆرە هاوکارییەک لەگەڵمان بوون.
خوای گەورە لە ئێمە و لە ئێوەشی قبوڵ بکات، پاداشتی هەموو لایەک بداتەوە و بیکاتە توێشوی قیامەتتان. گەردنی هەموو لایەک ئازاد بێت و گەردنمان ئازادکەن.
#ڕەمەزان #هەڵەبجە