Hajiawa city

Hajiawa city دەنگ و ڕەنگی هەموو چین و توێژێک

🚨 داوای دوعای خێر و شیفا دەکەین​بەداخەوە، بەهۆی تەقینی بتڵی غاز لە ماڵەکەیدا، کاک (سالم سابیر توتمەیی) لەگەڵ هاوسەرەکەی ...
09/05/2026

🚨 داوای دوعای خێر و شیفا دەکەین

​بەداخەوە، بەهۆی تەقینی بتڵی غاز لە ماڵەکەیدا، کاک (سالم سابیر توتمەیی) لەگەڵ هاوسەرەکەی و سێ منداڵی تووشی سووتان بوون و ئێستا لەژێر چارەسەری پزیشکیدان.

​داوا لە هەموو لایەک دەکەین، لەم کاتە سەختەدا دوعای خێریان بۆ بکەن. لە خودای گەورە و میهرەبان داواکارین شیفای بەپەلەیان بۆ بنێرێت و جەستەیان لە ئازار بپارێزێت

​خودایە شیفای عاجیلیان بۆ بنێرە... ئامین

بابەت ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا​ستافی پەیجی حاجیاوا سیتی بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی تەواوی ئەو هاوڵاتییانە دەکەین کە خاوەن مافێک...
09/05/2026

بابەت ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا

​ستافی پەیجی حاجیاوا سیتی بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی تەواوی ئەو هاوڵاتییانە دەکەین کە خاوەن مافێکی سادەن لە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لەم چەند خاڵەی خوارەوە

​بۆ ڕێکخستنی ئۆتۆمبێلەکان

١ جیاکردنەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بێ کێشەن و پابەندی یاسان لەوانی تر
٢ کردنەوەی دەرفەتێکی نوێ بۆ ئەو کەسانەی پێشتر کۆدیان بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان نەکردووە تا بتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەنەوە
٣ جیاوازی نەکرێت لە نێوان هیچ لایەن و کەسێک و هەمووان یەکسان بن
٤ ئەو ئۆتۆمبێلانەی کۆدیان بۆ کراوە و فرۆشراونەتە کەسێکی تر پێویستە خاوەنی یەکەم و خاوەنی دووەم پێکەوە بانگهێشتی ئاسایش بکرێن بۆ ئەوەی خاوەندارێتییەکە بەفەرمی بکرێت بە ناوی کڕیارە نوێیەکەوە

​سەبارەت بە سەرپێچیکاران
پێویستە ئەم خاڵانە ببێتە هۆکار بۆ جیاوازی نێوان شۆفێری باش و خراپ

١ ئەوانەی بە دەنگی بەرزی گزۆز و سەرپێچی جۆراوجۆر خەڵک بێزار دەکەن
٢ ئەوانەی جامەکانیان ڕەش دەکەن و لە کامێرا و ترافیک لایت دەدەن
٣ ئەوانەی تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵە و مۆڵەتیان نییە یان سەروو ١٨ ساڵن و مۆڵەتی شۆفێریان نییە

​ئێمە پاڵپشتی سزادانی ئەم جۆرە کەسانە دەکەین جا سزاکە دەستبەسەرداگرتن بێت یان غەرامەی مادی یان هەر سزایەکی تر کە بەڕێوبەرایەتی پەیوەندیدار بڕیاری لێ دەدات

​هیوادارین هەمووان بەم شێوەیە پاڵپشت بن لەگەڵ پەیجی حاجیاوا سیتی

دەنگی هەموو چین و توێژێک

 #قەڵادزێ بە دڵێکی پڕ لە خەمەوە هەواڵی کۆچی دوایی (مامۆستا علی ئەلیاس )ڕادەگەیەنین داواکارم لەخوای گەورە بیخاتە بەهەشت و...
09/05/2026

#قەڵادزێ بە دڵێکی پڕ لە خەمەوە هەواڵی کۆچی
دوایی (مامۆستا علی ئەلیاس )ڕادەگەیەنین

داواکارم لەخوای گەورە بیخاتە بەهەشت و فیردەوس و ئەحلای خۆی نەخۆشی و نارەحەتی بۆ بکاتە تێشوی قیامەتی

بەداخەوە، کەمێک لەمەوبەر ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەسەر شەقامی شەست مەتری قەڵادزێ (نزیک ئاسایش) ڕوویدا. هیوای سەلامەتی بۆ ...
09/05/2026

بەداخەوە، کەمێک لەمەوبەر ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەسەر شەقامی شەست مەتری قەڵادزێ (نزیک ئاسایش) ڕوویدا. هیوای سەلامەتی بۆ سەرنشینەکان دەخوازین

سڵاو و ڕێز؛​من ڕامیار، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق؛ سەبارەت بە پرسی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان، هەفتەی ڕابردوو هەڵوێست...
09/05/2026

سڵاو و ڕێز؛

​من ڕامیار، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق؛ سەبارەت بە پرسی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان، هەفتەی ڕابردوو هەڵوێستی ڕەسمیمان هەبووە و لایەنە پەیوەندیدارەکانمان ئاگادار کردووەتەوە لەوەی کە بڕیاری دەستبەسەرداگرتنیان دەبێتە هۆی زەرەرمەندبوونی چینێکی زۆری خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت.

​هەر لە هەفتەی ڕابردوودا، بەڕێز کاک حەیدەر پەیوەندی بە دەزگای ئاسایشەوە کردووە بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتێک بۆ دروستکردنی "کۆد" بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لە ماوەی ڕابردوودا نەیانتوانیوە کۆد وەربگرن. ئێمە لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین، چونکە پێمان وایە ئەم هەنگاوە ئەگەرچی لایەنی ئەرێنی هەیە، بەڵام لایەنێکی نەرێنیشی هەیە کە بریتییە لە زیانگەیاندن بە بژێوی خەڵک.

​ئەگەر لە سۆشیاڵ میدیا هەڵوێستمان ڕانەگەیاندووە، هۆکارەکەی ئەوەیە کە لامان پەسەندترە "پاڵەوانی ویژدانی خۆمان بین"، نەک تەنها "پاڵەوانی سۆشیاڵ میدیا".

دەستخۆشییەکی زۆر لە جەنابی کاک ڕامیار دەکەین بۆ ئەو هەڵوێستە نیشتمانی و مرۆییەی. بەڕاستی جێگەی ڕێزە کە بەرژەوەندیی خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت لە سەروو هەموو شتێکەوە دادەنێن و لەبری موزایەدەی سۆشیاڵ میدیا، کار بۆ چارەسەری ڕاستەقینە دەکەن.

​هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لەم هەوڵەدا بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان.

09/05/2026

بەداخەوە بەشێک لە پۆستەکانمان لای بینەرە
ئازیزەکانمان دەرناکەون
کۆمێنت بکەن
سوپاس بۆ هاوکاریتان

پۆستەکەی ئێمە و وەک دەربڕینی هاوسۆزی بۆ ئەم چینە خەڵکی بە هەموو چین و توێژەکانەوە دەستخۆشیان کرد و پێشنیاریان وابوو کە پ...
09/05/2026

پۆستەکەی ئێمە و وەک دەربڕینی هاوسۆزی بۆ ئەم چینە خەڵکی بە هەموو چین و توێژەکانەوە دەستخۆشیان کرد و پێشنیاریان وابوو کە پێویستە مامۆستایانی ئایینی و پەرلەمانتاران و ڕیش سپیان پشتگیری ئەم هەژارانە بکەن چونکە ئەم سەیارانە ئێستا بوونەتە ئەمری واقیع و ژمارەیان زۆرە بۆیە لە جیاتی دەستبەسەرداگرتن پێویستە بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین کۆد یان ئاڕمێکیان بۆ دروست بکرێت تا تەنها ئەو کەسانە سزا بدرێن کە یاسا دەشکێنن نەک هەمووان بەتایبەت ئەو هەرزەکارانەی کە جام ڕەش دەکەن یان تابلۆ لێدەکەنەوە و بە دەنگی گزۆز خەڵک بێزار دەکەن پێویستە ئەوانە سزا بدرێن نەک کاسبکارێک کە هیچ سەرپێچییەکی نییە

حاجیاوا سیتی هەمیشە دەنگی ئێوەیە و داواکارین لە حکومەت لەبری تێکدانی ژیانی خەڵک کار بۆ ڕێکخستنەوەی ئەم سەیارانە بکات و هیوای چارەسەرێکی یەکجاری بۆ هەمووان دەخوازین

کۆمێنت بکەن لایەنی پەیوەندیدار ئەیبینێت
ئێوەش پۆستەکانمان شێربکەن بۆ ئەوەی زۆرترین چین و توێژ قسەی لەسەر بکات

حاجیاوا سیتی دەنگ و ڕەنگی هەموو چین و توێژێکە

نەخێر بۆ بڕینی قوتی خەڵکی فەقیر و کاسبکار​ئێمە وەک پەیجی حاجیاوا سیتی  دژی بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی سەیارەی بێ سەرەتایین ...
09/05/2026

نەخێر بۆ بڕینی قوتی خەڵکی فەقیر و کاسبکار

​ئێمە وەک پەیجی حاجیاوا سیتی دژی بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی سەیارەی بێ سەرەتایین چونکە ئەم بڕیارە ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بەو چینەی کە بە خوێنی ج جگەر و بە هەزار دەردەسەری پارەی سەیارەیەکیان کۆکردۆتەوە تا تەنها نانی پێ پەیدا بکەن

​بەپێی واقیع ٪٨٠ی خاوەن ئەم سەیارانە گەنجی ماندوو و کوڕی فەقیرن نەک دەوڵەمەند و بەرپرس بۆیە لێسەندنی سەیارەکانیان نادادییەکی گەورەیە و بژێوی هەزاران خێزان دەخاتە مەترسییەوە

​داواکارین لە حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار لەبری تێکدانی ژیانی خەڵک کار بۆ ڕێکخستنەوەی ئەم سەیارانە بکەن و تەنها ئەو کەسانە سزا بدەن کە یاسا دەشکێنن و بێزاری بۆ خەڵک دروست دەکەن نەک ئەوەی سەیارەی هەموو کاسبکارێک دەستبەسەر بکرێت

​حاجیاوا سیتی هەمیشە دەنگی ئێوەیە و پشتگیری مافی کاسبکاران دەکات

بەڕەزامەندی خوای گەورە ئەمڕۆ کۆچی دوایی خەیاڵ حەمد خێزانی محەمەدی مام حسنی مامه ش و دایکی کاک حسن و کاک بافل ڕادەگەیەنین...
09/05/2026

بەڕەزامەندی خوای گەورە ئەمڕۆ کۆچی دوایی خەیاڵ حەمد خێزانی محەمەدی مام حسنی مامه ش و دایکی کاک حسن و کاک بافل ڕادەگەیەنین

​تەرمەکەی لە سەروچاوە بە خاک دەسپێردرێت و ڕێوڕەسمی پرسەکەشی لە حاجیاوا هۆڵی سەردەم بەڕێوەدەچێت

​خودای میهرەبان سەبووری خانەوادە و ئازیزانی بدات و جێگەی کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت

09/05/2026

جەنازەیەک هەیە لە مزگەوتی سەردەم ژنە خوای گەورە لێی خۆش بێت سێبوری ئازیزانی بدات

بەیانیتان باش ئەزیزان،لەگەڵ ئەو خۆشەویستانەی قەزاکەمان
09/05/2026

بەیانیتان باش ئەزیزان،لەگەڵ ئەو خۆشەویستانەی قەزاکەمان

Address


Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Hajiawa city posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Hajiawa city:

  • Want your business to be the top-listed Photography Service?

Share