شەپۆلەکانWaves

شەپۆلەکانWaves مرۆڤ بوون هەموو شتێکە تەنها مرۆڤبە بەسە

ئەی ئافەرین بۆ خاوەندارێتی ئەم شارە جوانە هەمیشە چاوەڕێی شتی جوانتان لێ دەکرێ ،ئێستا ئیتر تۆ کە هاتیت بۆ شاری دەربەندیخا...
02/06/2026

ئەی ئافەرین بۆ خاوەندارێتی ئەم شارە جوانە هەمیشە چاوەڕێی شتی جوانتان لێ دەکرێ ،ئێستا ئیتر تۆ کە هاتیت بۆ شاری دەربەندیخان شاری گەشتیاری کە تونێلی دەربەندیخانت تێپەڕاند یەکەم شت کارگەیەکی کۆنکرێت و چیمەنتۆ بەو ناسکی ە، جوان بە قردێلە ڕازاوە پێشوازیت لێ دەکات ،نازانم بەرپرسانی شار ئەم هەموو بیرۆکە عیملاقە لە کوێ بەرهەم دێنن و قبوڵی دەکەن ،نازانم ئەترسم ڕوونکردنەوەشتان هەبێ بۆ بە یاسای و حەق پێدانی .....

24/05/2026

دیمەنی جوانی سروشتەکەی ژاڵەناو + کەمپی خوار

دەربەندیخان
ڤیدیۆ Bahez Zahd

ئامەد سپۆرتی کوردان سەرکەوت بۆ خولی سوپەرلیگی تورکیا
02/05/2026

ئامەد سپۆرتی کوردان سەرکەوت بۆ خولی سوپەرلیگی تورکیا

ڤیستیڤاڵی یەکترناسینی سێوسێنان🖤.
01/05/2026

ڤیستیڤاڵی یەکترناسینی سێوسێنان🖤.

ڤیسیڤاڵی شەمێران ڕۆژی هەینی❤️!
18/04/2026

ڤیسیڤاڵی شەمێران ڕۆژی هەینی❤️!

ڤیستیڤاڵی شەمێران رۆژی هەینی❤️!
18/04/2026

ڤیستیڤاڵی شەمێران رۆژی هەینی❤️!

ئێوارەیەکی درەنگانی بەرزاییەکانی شەمێرانبەهاری ساڵی ٢٠١٩
15/04/2026

ئێوارەیەکی درەنگانی بەرزاییەکانی شەمێران
بەهاری ساڵی ٢٠١٩

هەڤاڵ محەمەد کاپتنی یانەی وەرزشی  دەربەندیخان لە ئەکاونتی خۆی ڕوون کردنەوەیەکی بە ناو ئەو یاریزانانە بڵاو کردەوە کە بۆ ی...
14/04/2026

هەڤاڵ محەمەد کاپتنی یانەی وەرزشی دەربەندیخان لە ئەکاونتی خۆی ڕوون کردنەوەیەکی بە ناو ئەو یاریزانانە بڵاو کردەوە کە بۆ یاریەکەی دەربەندیخان و زاخۆ، گەشتی زاخۆیان نەکردوە..👇👇

بەناوی خوای گەورە میهرەبان

سڵاو .....

ڕونکردنەوەیەک بۆ شەقامی وەرزشی و درکاندنی ڕاستیەکان
ئێمە ئەو یاریزانانەی كە نەڕۆشتوین بۆ یاری زاخۆ حەزمان كرد ڕونكردنەوە بدەین و ورد و درشتی ئەم بابەتە بخەینە بەرچاو هاندەر و خەڵكی دەربەندیخان .

ئێمە ٨ی مانگ لە لەتمرین بوین یاریزانان هەواڵی موچەیان پرسی كەس وەڵامی نەدەداینەەە ، مشریفی یانە هات پێم وت ڕونكردنەوەیە بۆ یاریزانەكان بدە وعدی ڕۆژێكمان پێ بدەن كە موچە دێت،بەڵام دەسی خستۆتە پشتیەوەو ئەڵێت یەك قسەم نیە بیكەم یانی هیچ هەوڵی ئارام كردنەوەی وەزعەكەی نەدە و ئامادە نەبوو هیچ هەواڵێکمان پێ بدات لەسەر هاتنی شایستە و مووچەکانمان

دوای ئەوە ڕاهێنەری یانە وتی ئەمڕۆ لەبەر من تمرین بکەن گەر واعدی موچەیان نەدا منیش لەگەڵ ئێوەئەبم و پێکەوە بایکۆتی یاری زاخۆ دەکەین و ناچین

دواتر بە شایەتی هەموو لایەك هەموو یاریزانەكانم كۆكردەوە پێم وتون پێم باشە بڕۆین بۆ یاری زاخۆ بەڵام ئەوە بوو هەر سوور بون لەسەر ئەوەی ناچین منیش پێم وتن گەر وابێ هەموومان پێكەوە ناڕۆین یان هەموومان پێكەوە دەڕۆین با نەبێتە كوتلە بە كوتلە کاک زمناكۆیش قسەی جوانی كرد وتی یان هەمووتان پێكەوە بێن یان هەمووتان پێكەوە مەیەن هەموو یاریزانان كۆك بوون لەسەر قسەی خۆیان وە هەنێ یاریزانییشی تیا بوو ئەوەندە سوور بوو لەسەر ئەوەی نەرۆین لای هەندێک لەیاریزانەکان وتبوی ئەوەی بڕوات بۆ ئەویاریە پیاونیە!! كەچی خۆی پێش هەمووی
ڕۆشتووە بەداخەوە!

دواتر ڕاهێنەر پەشیمان بوەتەوە لە قسەی خۆی بە من ئەڵێ من پێم باشە بڕۆین من تا ئێستاش ئەوە پرسیارە لام بۆ پەشیمان بوویەوە ئینجا دەیگوت من ئەگەر یانزە یاریزانی دەربەنیش بێ سەفەری خۆم ئەكەم نازانم ١١ دەربەنی بێ و ١١دەرەوەی شار بێت هەمووی هەر یاریزانە و بۆ دەربەندیخان یاری ئەكات فەرقی چیە ناوە و دەرەوەی شار !
من پێم وت منیش پێم باشە بڕۆین ئەمەم بە یاریزانەكان گووتەوە بەڵام هەر سەرەتا واعد دراوە كە نەڕۆن بەخوا من ناتوانم شەبابێكیش جێ بهێڵم چونکە ئەمە ئەخلاق و پەیمانی منە بۆ یاریزانەکان و ناتوانم پەیمان بشکێنم

دواتر تەلفونم بۆ سەرۆكی یانە كردوە كە بێتە دەمی ئەم كێشەوە نە تەلەفونی هەڵگرتوە نە كردویەتیەوە
تەلەفونم بۆ سكرتێری یانە كردوە پێم وتوە كە شتێكی وا هەیە مشریفی یانە وتویەتی كە من یەك قسە ناكەم یاریزانیش ئەڵێن ناچین هەتا وەك و واعدمان پێنەدەن وەڵامی سكرتێری یانە ئەڵێ هەر كەس ئەڕوات یان ناڕوات كەیفی خۆیەتی !! ئەمەش گەورەترین پرسیاری دروست کرد کە هەستم دەکرد هەندێک کەس حەز ناکەن بچین بۆ ئەوەی ئەم دۆخە دروست بکرێت نازانم لەبەر خاتری چ خاترێکە!

ئێمە مانگ هەبووە موچەمان وەرنەگرتوە هەر ئەمڕۆ و سبەینێیان پێكردوین تاوەك و لە كۆتای خۆم ڕۆشتم بۆلای سەرۆكی یانە لەگەڵ ئیبراهیم موچەكەمان هێنا

باشە من پرسیار لە ئێوە ئەكەم ئەوە ئیشی یاریزانە یاخود ئیشی ئیداریە چارەسەری بكات ؟

مانگی وا هەبوە بە شایەتی زۆربەی یاریزانەكان پێم وتون گەر موچەیان نەدا سەیارەی ژێری خۆمتان بۆ ئەفرۆشم تەنها بۆ ئەوەی وەزعەكە ئارام بێتەوە ئەمە و دەیان هەلوێستی هاوشێوەم هەبووە بۆ یانەکە

من حەزم بەم ڕونكردنەوەیە نەكرد ئاگاداریشم كردنەوە كە دانیشین ڕووبەڕوی یەك حەلی بكەین قبوڵیان نەكرد بۆیە لای هاندەر و خەڵكی دەربەندیخان ڕوونبێ كە ئەمە ئەسڵ و ئساسی بابەتەكەیە ، بەڵام پێش سزادانمان داوامان کرد بێینە ناو دەستەی کارگێری تا دیفاع لە خۆمان بکەین و ڕوو بەڕوو ببینەوە لەگەل سەرپەرشتیار و ڕاهێنەر و هەندێک ئەندام ، بەڵام بە هیچ جۆرێک ڕێگەیان نەدا ،وەک دیارە هەناسەیەک هەبوو نەی دەویست وەک هەر لەسەرەتاوە نەیویست چارەسەر بکرێت، دواتریش رێگەی نەدا قسەی خۆمان بکەین ڕوو بەڕوو

حەزەكەم ئەوەیش بڵێم كە لە كاتێ ئەم قسانە ئەكەم هیچ یاریزانێكیش بەقەد من پارەی لای نادی نیە بەڵام تا ژیاوم ڕاسم و ڕاسیش ئەڕۆم لە ڕسق و پارەی دووڕوی خۆم بە دوور ئەگرم دلنیاتان دەکەمەوە یانەی وەرزشی دەربەندیخان زۆر نا بەرپرسیارانە مامەڵەیان کرد و مامەڵەی دوژمن کارانەیان لەبەرامبەردا کردین.

دیمەنی خۆشەویستیەکی جوان
11/04/2026

دیمەنی خۆشەویستیەکی جوان

Address

Darbandikhan

Telephone

+9647501328698

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when شەپۆلەکانWaves posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to شەپۆلەکانWaves:

Share

Category