Waramir Organization

Waramir Organization رێكخراوی واره‌میر...
بۆ پاراستنی ژینگه‌

مایەی خۆشحاڵییە.7.25 ملیۆن نەمام لە دەوروبەری هەولێر بە 3 قۆناغ دەچێنرێت: قۆناغی یەکەم 1.25 ملیۆن نەمام دەبێت، قۆناغی دو...
21/09/2025

مایەی خۆشحاڵییە.

7.25 ملیۆن نەمام لە دەوروبەری هەولێر بە 3 قۆناغ دەچێنرێت: قۆناغی یەکەم 1.25 ملیۆن نەمام دەبێت، قۆناغی دووەم 3 ملیۆن، قۆناغی سێیەمیش 3 ملیۆن دەبێت.
کۆی گشتی نەمامەکان ٧ ملیۆن و ٢٥ هەزار نەمام دەبێت.

داواکارین هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان تەنانەت عێراقیش بێ جیاوازی ئەم هەنگاوانە بنێن، لەبەر ئەوەی پیسبوونی یەک شار کاریگەری لەسەر سەرجەم شارەکانی تریش درووست دەکات.

پێویستە ئەو کارانە، لە سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانیش دەست پێبکات...

ڕێكخراوی وارەمیر بۆ پاراستنی ژینگە
دەڤەری باڵەکایەتی.

ڕۆژی زەوی ٢٠٢٥(هێزی ئێمە، هەسارەکەمانە).هەموو ساڵێک ڕۆژی زەوی بیرخستنەوەیەکی جیهانییە بۆ گرنگی پاراستنی هەسارەکەمان. دەر...
22/04/2025

ڕۆژی زەوی ٢٠٢٥
(هێزی ئێمە، هەسارەکەمانە).

هەموو ساڵێک ڕۆژی زەوی بیرخستنەوەیەکی جیهانییە بۆ گرنگی پاراستنی هەسارەکەمان. دەرفەتێکە بۆ بیرکردنەوە لەو ئاستەنگە ژینگەییانەی کە ڕووبەڕوومان دەبنەوە و پابەندبوونمان بە شێوازێکی ژیانی بەردەوامتر نوێ بکەینەوە.

ڕۆژی زەوی ٢٠٢٥

ڕۆژی زەوی دەکەوێتە ٢٢ی نیسانی هەموو ساڵێکەوە و لە زیاتر لە ١٩٠ وڵاتی جیهان بەڕێوەدەچێت، بۆنەیەکی جیهانییە کە ئامانجی هۆشیارکردنەوەی خەڵکە لە پرسە ژینگەییەکان، بەرەوپێشبردنی کردەوەی کەشوهەوا، و هاندانی تاک و دامەزراوە و حکومەتەکان بۆ ئەوەی هەنگاوی کۆنکرێتی بەرەو داهاتوویەکی بەردەوامتر بنێن.

ئامانجی ڕۆژی زەوی نەک تەنها زەنگی ئاگادارکردنەوە لە قەیرانە ژینگەییەکانی وەک پیسبوون، گەرمبوونی جیهان، و دارستانبڕین، بەڵکو چاندنی هۆشیاری ژینگەیی کە وەرگێڕدراوە بۆ ڕەفتاری بەرپرسیارانەی ڕۆژانە کە دڵنیای دەدات لە مانەوەی هەسارەکەمان بە زیندووی و تەندروست بۆ نەوەکانی داهاتوو.

سەرەتا و مێژوو
یەکەمین بۆنەی ڕۆژی زەوی لە ساڵی ١٩٧٠ لە ئەمریکا بەڕێوەچوو بەهۆی هەوڵەکانی سیناتۆر گەیلۆرد نیلسۆن کە ویستی زەنگی ئاگادارکردنەوە لەسەر پرسەکانی ژینگە لێبدات. لە یەکەم چالاکییدا نزیکەی ٢٠ ملیۆن ئەمریکی لە گروپە جیاوازەکانەوە بەشدارییان کرد، لەوانەش خوێندکاران، مامۆستایان و کرێکاران، لە ڕێگەی هەڵمەتی هۆشیاری و پاککردنەوەی گروپ و چالاکییە پەروەردەییەکان.

لە ساڵی ١٩٩٠ ڕۆژی زەوی بوو بە بۆنەیەکی جیهانی و زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن کەس لە ١٤١ وڵاتدا بەشدارییان کرد، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە خۆشکردنی ڕێگا بۆ لوتکەی زەوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٩٢ لە ڕیۆ دی جانیرۆ، کە یەکێک بوو لە یەکەمین کۆنفرانسە گەورە نێودەوڵەتییەکانی کەشوهەوا.

ڕاستیەکان دەربارەی ڕۆژی زەوی.

ساڵانە زیاتر لە ملیارێک کەس بەشداری چالاکییەکانی ڕۆژی زەوی دەکەن لە سەرانسەری جیهاندا.
ڕۆژی زەوی گەورەترین بۆنەی نائاینییە کە لە سەرانسەری جیهاندا بەڕێوەدەچێت.
تۆڕی ڕۆژی زەوی، ڕێکخەری جیهانی چالاکییەکە، بە درێژایی ساڵ کاردەکات بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری ژینگەیی و پاڵپشتیکردنی دەستپێشخەرییە سەوزەکان.
ڕۆژی زەوی چەندین بزووتنەوەی گەورەی ژینگەپارێزی لێکەوتەوە، وەک داوای وزەی پاک و بەرەوپێشبردنی پەروەردەی ژینگەیی.
ڕۆژی زەوی ٢٠٢٥ بە تەوەرەی "هەسار بەرامبەر پلاستیک" دەبێت، کە بانگەوازێکی بەپەلەیە بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنان و بەفیڕۆدانی پلاستیک.

بۆ گەورەکان:

بەشداری لە هەڵمەتەکانی پاککردنەوەی گەڕەک، کەنار دەریا، یان پارکە گشتیەکان بکە.
بەشداریکردن لە وۆرک شۆپەکانی ژینگەیی یان ڕێکخستنی چالاکییەکانی هۆشیاری ناوخۆیی.
چاندنی دار یان پشتگیری لە بەرنامەکانی دارستانکردنەوە.
سەیری فیلمە دیکۆمێنتارییەکان بکەن یان بەشداری لە سیمینارەکاندا بکەن کە باس لە پرسەکانی کەشوهەوا دەکەن.
گۆڕانکاری سادە لە شێوازی ژیاندا بکە وەک بەکارهێنانی کیسی دووبارە بەکارهێنەرەوە، کڕینی بەرهەمی ناوخۆیی، یان کەمکردنەوەی خواردنی گۆشت.

بۆ منداڵان:

جێبەجێکردنی پڕۆژەی هونەری بە بەکارهێنانی کەرەستەی ڕیسایکل کراو.
بەدواداچوون بۆ سروشتی دەوروبەریان بکە و نهێنییەکانی ئیکۆسیستەمی ناوخۆیی بزانە بە شێوەیەکی خۆش و دەستی.
دروستکردنی باخچەیەکی بچووک لە ماڵەوە یان قوتابخانە بۆ گەشەکردنی ڕووەکی سادە و بەرزکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ سروشت.
خوێندنەوەی کتێب دەربارەی هەسارەی زەوی و پاراستنی ژینگە.
فێربە پاشماوەی ماڵان ڕیزکردن و ڕیسایکلکردن و کۆمپۆستکردنی پاشماوەی خۆراک.
هەروەها ڕۆژی زەوی دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ قوتابخانەکان، بازرگانییەکان و ڕێکخراوە قازانج نەویستەکان بۆ ڕێکخستنی چالاکییەکانی هۆشیاری کە کۆمەڵگا بەشدار دەکات و ڕۆحی کردەوەی بەکۆمەڵ بۆ ژینگە پەروەردە دەکات.

چۆن هەموو ڕۆژێک ئاگاداری هەسارەکەمان دەبین نەک تەنها لە ڕۆژی زەویدا؟

کەمکردنەوەی بەکارهێنانی بەرهەمی پلاستیکی یەکجار بەکارهێنان.
لە هەر کاتێکدا کە دەتوانرێت شێوازی گواستنەوەی بەردەوام وەک ڕۆیشتن بە پێ، پاسکیلسواری، یان گواستنەوەی گشتی وەربگرە.
لە ماڵەوە وزە پاشەکەوت بکە بە کوژاندنەوەی گڵۆپی ناپێویست و دەرهێنانی ئامێرە کارەباییەکان لەکاتی بەکارنەهێنانیدا.
پشتگیری لە براندە بەردەوامەکان و بەرهەمە ناوخۆییەکان بکەن.

پوختەیەک
ڕۆژی زەوی ئەوەمان بیردەخاتەوە کە گرنگیدان بە هەسارەکە تەنها ڕووداوێکی ساڵانە نییە، بەڵکو بەرپرسیارێتییەکی بەردەوامە کە دەکەوێتە سەر هەموومان. لە بڕیاری سادەی ڕۆژانەوە تا وەرگرتنی تەکنەلۆژیای نوێ کە کاریگەرییە ژینگەییەکانمان کەمدەکاتەوە، هەموو هەنگاوێک جیاوازی دروست دەکات.

با ئەم ڕۆژە بکەینە خاڵی دەستپێک بۆ پابەندبوونێکی درێژخایەن: پابەندبوونێک کە لە خوو و پەروەردە و هاوکاریدا بەرجەستە کراوە. چونکە گرنگیدان بە هەسارەکەمان، لە ناوەڕۆکەکەیدا، گرنگیدان بە خۆمان و نەوەکانی داهاتووە.

ڕێكخراوی وارەمیر بۆ پاراستنی ژینگه

17/06/2024
ئیسلام هانمان دەدات بۆ پاکوخاوێنی...بەهۆی پابەندبون بە ئاینی پیرۆزی ئیسلامەوە لە زۆربەی بۆنە ئیسلامییەکاندا گەلی کورد، ز...
17/06/2024

ئیسلام هانمان دەدات بۆ پاکوخاوێنی...

بەهۆی پابەندبون بە ئاینی پیرۆزی ئیسلامەوە لە زۆربەی بۆنە ئیسلامییەکاندا گەلی کورد، زۆرترین مەراسیم و بۆنە ڕێک دەخات، یەکێک لەو بۆنانە قوربانی کردنە لە جەژندا، ئەگەر قوربانی کردن سونەتێکی پیرۆز و گەورە بێت بێگومان پاکو خاوێنی و پاکراگرتنی ژینگەش دەیان فەرمودەی لەسەرە و بەمەرجێک لە مەرجەکانی ئیسلام دانراوە، بۆیە هیوادارین هاوڵاتیانی ئازیز لەم جەژنەدا هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن و پاشەڕۆی قوربانییەکانیان لەسەر شۆستە و سەرکۆڵانەنان فڕێنەدەن، کە بە داخەوە یەکێک لەو دیاردە ناشرینانەی کەلەڕۆژانی جەژندا ئەبینران لە ساڵانی ڕابردوودا، فڕێدانی پاشماوەی قوربانی بوو لە شوێنە گشتییەکاندا، جێگای داخ و سەرزەنشت کردنە کە ئەو پاشماوانە لە سەر شۆستەو شەقامەکان و شوێنە گشتیەکانی شار فڕێ ئەدرێ بۆیە دواکارین لەخەڵکی کە ئەو پاشماوانە لەکیسەی تایبەتی بکات و لەشوێنی شیاوی خۆی فڕێی بدات بۆ ئەوەی کۆمپانیاکانی پاککەرەوە هەڵی بگرن.
لەبەر ئەوەی ناکرێ تۆ تەنها چاوت لەبەرژەوەندی خۆت بێت و وابزانی تەنها ئەوە گرنگە خێر بکەیت و پاداشتەکەی بۆخۆت بێت، خەڵک و ژینگە و تەندروستی هاوڵاتیانت لا گرنگ نەبێت .....

محمد عبدالله
سەرۆکی ڕێکخراوی وارەمیر بۆ پاراستنی ژینگە.

25/07/2023

Todays Best Photo
❤❤❤❤❤













هەڵەبجە ناسنامەی گەلێکی ستەم لێ کراو.کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە هیچ وانەیەکی بە مرۆڤایەتی نەدا، دەستیان لە کوشتنی مرۆڤ...
16/03/2023

هەڵەبجە ناسنامەی گەلێکی ستەم لێ کراو.
کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە هیچ وانەیەکی بە مرۆڤایەتی نەدا، دەستیان لە کوشتنی مرۆڤەکان هەڵنەگرت.
دروود بۆ گیانی پاکی 5000 هەزار مرۆڤی بەناحەق شەهید کراو.
کاروانی خەباتی ئەم گەلە هەموو ڕۆژێک بە کارەساتێکدا تێپەڕیوە، بەڵام ئیرادەی ئەم گەلە بەچۆکدا نایەت و کۆتایی نایەت.
سەری ڕێز و نەوازش دادەنوێنین لەئاست تاڵی ئەم ڕۆژە، ڕوحی گشت شەهیدانی ڕێگایی ڕزگاری گەلی کوردستان شاد بێت.
وارەمیر بۆ پاراستنی ژینگە...

 #بەیاننامەی  #کوردی بەهۆی بێباکیتان، چاوەڕوانی قڕکردنی درەختەکانی کوردستان بن.ساڵانە لەگەڵ نزیکوونەوی وەرزی زستان و سەر...
20/10/2022

#بەیاننامەی #کوردی

بەهۆی بێباکیتان، چاوەڕوانی قڕکردنی درەختەکانی کوردستان بن.

ساڵانە لەگەڵ نزیکوونەوی وەرزی زستان و سەرما و سۆڵە، بەهۆی کەمتەرخەمی حکومەت و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، داوامان کردووە فریای ناوچە کوێستانییەکان بکەون، بۆ پێدانی بەشە سووتەمەنی پێویست، بۆ ئەوەی هاوڵاتیان ناچار نەبن پەنا بۆ بڕینەوەی دارستانە سرووشتییەکان ببەن.

لە ساڵانی ڕابردوو بینیمان کە بەناچاری ئەوەی چاەوەڕوانیمان دەکرد ڕوویدا، دڵنیاشین ئەم ساڵ زیاتر درەخت و داری دارستانە خۆڕسک و دەستکردەکان مەترسیان لەسەر دەبێت.

ناکرێ حکومەت لە ئیستاوە بیر لەوە بکاتەوە ئەو نەوتەی دەیدات بە هاوڵاتیان بە شێوەی بازرگانی پێیان بدات و بیر لە قازانج بکاتەوە، کە دڵنیاین ئەم ساڵ بەهۆی پێشبینییەکانی کەش و هەوا سەرما و سۆڵە زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن.

بەداخەوە ژینگە و سرووشتی کوردستان و دارستانە خۆڕسک و دەستکردەکان، بەهۆکاری سرووشتی و دەستی مرۆڤەکان و هێرشەکانی ووڵاتانی دراوسێ لە ساڵانی ڕابردوودا ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتربووە، هەر لە ئاگرکەوتنەوە و ووشکەساڵی و بڕینەوەی درەختەکان.

نەبوونی پلانی گونجاو و جێگرەوەی پێشوەختە بۆ ڕێگری کردن لە ووشکەساڵی و کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو، ڕۆژ بە ڕۆژ کوردستان بەرەو دوا هەناسەکانی سروشت هەنگاو دەنێت، درەختەکان بە پێوە دەنێژرێن و ڕووبارەکان دوا فرمێسکی خۆیان تەیی دەکەن.
مرۆڤەکانیش بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان و بێباکی حکومەت دەستیان داوەتە بینایی درەختەکان کورەی ئاگریان پێ گەرم دەکەن.
لە ئێستادا بەهۆی گۆڕانکارییەکانی ئاو و هەوا، لەسەر ئاستی جیهان چەندین ڕێکاری هەنووکەی و نوێ دەگیرێتە بەر، تازە بە تازە لای خۆمان، دەست بۆ سیییەکانی زەوی دەبرێت و دەیانبڕنەوە، کەواتە دەبێت حکومەت هەست بەو مەترسیانە بکات، یاخوود شتێک نیە لای حکومەت کە ناوی گرفتی ژینگەیی بێت.

بەپێی ئامارێکی فەڕمی کە دەست، ڕێکخراوی وارەمیر بۆ پاراستنی ژینگە کەوتووە بەشێکی زۆری پاوان و دارستانەکانی هەرێمی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوو سوتاون، یاخود بونەتە هۆکاری شێواندنی ناوچەکە وەکو کۆچی باڵندەو ئاژەڵە کێویەکان .

بەپێی ئامارە دەستکەوتوەکانی ڕێکخراوەکەمان لە نێوان ساڵانی ٢٠١٠بۆ ٢٠٢١، ڕوبەری ١١٢٦٥٢٨٫٣٨ دۆنم پاوەن و دارستان لە هەرێمی کوردستان سوتاون.
جگە لەمەش هەر لە زیان گەیاندن بە ڕوبەری دارستان و پاوەنەکان لە هەرێمی کوردستان سەرپێچی و زیادەڕەویش هەبووە وەکو (بڕینەوە. سوتاندن . تەختکردن . تەلبەند کردن . ڕەژوکردنی بێ مۆڵەت . دروست کردنی بیناو کارگەو پێشانگای ئۆتۆمبیل. ڕاوکردن . دروستکردنی پڕۆژەی بچوک. دروستکردنی ڕێگاوبان) کەبەهۆیانەوە ڕێژەیەکی زۆر دارستان و پاوەن لەناو چوون و ژینگەی ناوچەکان تێکدراون.

پێویستە وەزارەتی کشتوکاڵ و دەستەی ژینگە و لیژنەی تەندرووستی و ژینگەی پەڕلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان و ڕێکخراوە ژینگەیی و کشتوکاڵییەکان، بێنە سەرخەت و قبوڵ نەکەن، کە بەهۆی کەمتەرخەمییەکانی حکومەت، کۆتایی بەو سامانە سروشتییە نیشتیمانییە بهێنرێت.

ئەگەر ئەمساڵ حکومەت و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەست و برد نەکات لە پێدانی سووتەمەنی بە تایبەتی بە ناوچە کوێستانییەکان ئەوا دڵنیابن چەند ساڵێکی تر، شتێک نامێنێ بەناوی دارستان لە هەرێمی کوردستان، وەکو ساڵانی نەوەدەکانی لێدێتەوە کە هاوڵاتیان تەنانەت کۆتەرەی درەختەکانیشیان لە زەویدا دەردەهێنا...

ڕێکخراوی وارەمیر بۆ پاراستنی ژینگە
19/ئۆکتۆبەر/2022

تكایە بھێڵن ئاوێك لە سەرچاوە ئاویەكانی كانیاوەكانی كوردستان بخۆنەوە...وارەمیر بۆ پاراستنی ژینگە
27/07/2022

تكایە بھێڵن ئاوێك لە سەرچاوە ئاویەكانی كانیاوەكانی كوردستان بخۆنەوە...
وارەمیر بۆ پاراستنی ژینگە

Address

Qasre Town
Choman

Telephone

07507443994

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Waramir Organization posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share