مامؤستا سؤران عبدالكريم

مامؤستا سؤران عبدالكريم سلاوى خواتان لئ بيت خوشك و براكانم ئه م په يجه لايك بكه ن سوپاستان ئه كه م Healthy
(1)

01/06/2026

ئـــــــاگاداری زمـــانتــــــان بــن.....

هەتا ورد بین و دوور بین و هۆشیار تر بیت ، حەز و ئارەزوت بۆ موناقەشە و مشتومڕ کەمتر دەبێتەوە .لەگەڵ تێپەڕ بوونی کات و تەم...
31/05/2026

هەتا ورد بین و دوور بین و هۆشیار تر بیت ، حەز و ئارەزوت بۆ موناقەشە و مشتومڕ کەمتر دەبێتەوە .

لەگەڵ تێپەڕ بوونی کات و تەمەن ، بەتایبەت دوای چڵ ساڵی ، بۆت دەردەکەوێت کە زۆربەی موناقەشە و مشتومڕەکان ، بۆ بردنەوە و سەرکەوتنی نەفسە ، نەک گەیشتن بەڕاستی و لەیەک تێگەیشتن .!
ئیتر لێرەوە ئەگەیت بەو خاڵەی کە چیتر پێویست ناکات کات و وەزە و ( طاقة) ی خۆت لەو جۆرە نیقاش و قسە بێ سودانە سەرف بکەیت .
ڕێکی لێدانی دڵ و ئارامی دەروون ، دوور بوونە لە دەمە دەم و مشتومڕی بێ سوود .

قال الأصمَعيُّ: (سَمِعتُ أعرابيًّا يقولُ: مَن لاحى الرِّجالَ وماراهم قَلَّت كرامتُه )
پێشەوا ئەسـمەعی ئەفەرموێت : لە پیاوێکی (دەشتەکی)م بیست ، ئەیفەرموو : هەرکەسێک دەمەقاڵێ و مشتومڕ لەگەڵ خەڵکیدا بکات، ڕێز و کەرامەتی کەم دەبێتەوە.

کورت و پوخت : مشتومڕ و دەمە دەم و موناقەشە ، شەهامەت و پیاوەتی و رێز و ئیحرامت ناهێڵێت .!
پیرەمێردیش دەفەرموێت : "مشتومڕی بێ فایدە، عومری عەزیز بە با دەدات .
(مَا ضَرَبُوهُ لَكَ إِلَّا جَدَلًا بَلْ هُمْ ‌قَوْمٌ ‌خَصِمُونَ ) [الزخرف: 58]؛

اللَّهُمَّ إِلَيْكَ أَشْكُو ضَعْفَ قُوَّتِي، وَقِلَّةَ حِيلَتِي، وَهَوَانِي عَلَى النَّاسِ، يَا أَرْحَمَ الرَّاحِمِينَ…

براتان : سۆران عبدالکریم

22/05/2026

ئاگاداری تاوانی پـــەنهــان بـــە⛔

17/05/2026

بەرهەمی ساڵی ڕابردووە ، بفەرموون .

نە خۆشێکەی من چییە ، بۆ چی ناتوانم قسە بکەم ؟بسم الله الرحمن الرحيم ئەم برایەتان لە ئێوارەی ڕۆژی جەژنەوە لە پڕ قوڕگم توش...
16/05/2026

نە خۆشێکەی من چییە ، بۆ چی ناتوانم قسە بکەم ؟

بسم الله الرحمن الرحيم

ئەم برایەتان لە ئێوارەی ڕۆژی جەژنەوە لە پڕ قوڕگم توشی ئازارێکی زۆر قورس بوو ، ئازارەکەم بە شێوەیەک بوو ، وەک بڵێی پارچەیە ئاگرە قوڕگم ئەسوتێنێ ، زۆر گوێم نەداپێی تەنها حەپی ئلتیهاب و ئازارم بە کار ئەهێنا ، ئەوە بوو بۆ هەر شەوی جەژن بەسەیارەی خۆمان سەفەری عومرەم کرد ، ئەو ١٠ ڕۆژەی لە عومرە بووم وە هەتا هاتمەوە ، ئازارم بە هیچ ئازار شکێنێ ناشکا..

کە هاتمەوە کوردوستان سەردارنی چەندین دکتۆری باشم کرد ، سەرەتا دکتۆر ( ئەیوب باقر ) خوا بیپارێزێت دوو جار نازووری بۆکردم هیچ دەرنەکەوت ، پاشان تیشکی CT SCAN یان بۆ کردم ، لێرەدا دکتۆرەکان هەستیان بە گرفتێ کرد لە لای ڕاستی قوڕگم دروست بووبێ ، پاشان تیشکی سۆنەر Neck Doppler ultrasound بۆ کردم ، زياتر ئەم پشکنینە بۆ دەماری مل ئەکرێت ، ئاخر پشکنین MRl یان بۆ کردم ، لەم پشکنینە دەرکەوت توشی هەوکردنی کڕکڕاگە (Chondritis) و ئەستووربوون (Edema) لە لای ڕاستی ئەو کڕکڕاگەیەدا هەیە کە پێی دەوترێت "کڕکڕاگەی دەرەقی ، ئەوەی تا ئێستا هەیە الحمد للە نیشانەی خراپی وەک ژێرپەجەم نییە .

دوای ئەوەی هەموو شت لە پشکنینەکان بەم جۆرە ڕوون بۆوە ، کردمیانە سەر جارەسەر و علاج …
وە پیان ڕاگەیاندم کە نابێت قسە بکەیت تا ئەوکاتەی باش ئەبیت ، من هەموو ڕێنمایەکانم جوان جێ بە جێ کرد ، لە ئێستادا الحمد للە ئازارم کەمترە ، بەڵام ناتوانم قسە بکەم دەنگم بە حاڵ دەردێت ، ئەمڕۆش لەسەر راسپاردەی کاک دکتۆر عبدالواحد و ستافەکەی پشکنینێکی ترم بۆ ئەکەن ، چاوەرێی رەحمی خوای گەورەم ، ئەگەریش لێرە چارە نەکرێم پێشنیاری چەند دکتۆرێکیان بۆ کردووم لە ( ئوردن ) و ( تورکیا ) بەلام من گومانی باشم بە اللە هەیە کە ئەم ئازار و ناڕەحەتی قسە نەکردنەم نەهێلێت و شیفام بدات ..

🫆سوپاس و دەست خۆشی :
خوشکان و برایانم : بە خوا ئێستا کە ئەنوسم بە چاوی فرمێسک و گریانەوە ئەنوسم :
سوپاسی گەورە و بچوکتان ئەکەم ، کە لە خمی مندا بوونە ، بە خوا من چاکەی ئێوەم پێ نادرێتەوە … سوپاس بۆ ئەوەی بە پۆستێک یان کۆمێنتێک بەژدار بووە لەم خەمەی مندا .. دەستی ئەو پیر و بە تەمەنانە ماچ ئەکەم کە بە فرمێسکەوە ئەهاتن دوعایان بۆ ئەکردم ..
سوپاس بۆ ئەو هەموو دکتۆر و خەستەخانانەی دەرگایان بۆ کردمەوە .. بە خوا ناو و کەسایەتیێکان هێندە زۆرن ناتوانم ناوی هەموویان بهێنم .. سوپاسی گەورە و بچوکتان ئەکەم قوربانی هەمووتان بم
تخوا گەردنم ئازاد بکەن ،ئەگەر بچوکترین خەم و خەفەتتان بۆم خواردووە ، ئێوە منتان قەرزار باری خۆتان کرد ، هەتا ئەو ڕۆژەی ئەمرم خەمخۆریی ئێوەم لە چاودا ئەبێت .

براتان : سۆران عبدالكريم
16/5/2026 سلێمانی

10/05/2026

هه ركه سيك ئه م زكره بكات خوا ليى خؤش ده بيت
ئه گه رگوناهه كانى به قه د كه فى ده ريابيت

شه وى هه ينى يه صلاوات زؤربده ن له سه ر سه روه رمانمحمد صلى الله عليه وسلم
07/05/2026

شه وى هه ينى يه
صلاوات زؤربده ن له سه ر سه روه رمان
محمد صلى الله عليه وسلم

له هه ركوئ بوون يادى خوا له بيرمه كه ن
24/04/2026

له هه ركوئ بوون يادى خوا له بيرمه كه ن

Address

As Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when مامؤستا سؤران عبدالكريم posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share