پــەنـجـەمـۆر PANJA MOR

پــەنـجـەمـۆر PANJA MOR هه‌وال و زانیاری گرنگی رۆژانه‌ لیره‌وه‌ بزانه‌

داوا لەخەڵکی کوردوستان وەبەتایبەت لەشاری سلێمانی دەکەم ئەو خەستەخانانەی کەتیماری ئەو ژنە پێژمەرگە برینارەی ڕۆژهەڵانی کور...
17/04/2026

داوا لەخەڵکی کوردوستان وەبەتایبەت لەشاری سلێمانی دەکەم ئەو خەستەخانانەی کەتیماری ئەو ژنە پێژمەرگە برینارەی ڕۆژهەڵانی کوردستانیان نەکردووە هاتوچویان مەکەن ڕسواو گەمارۆیان بخەنەسەر .

هونەرمەند بورهان مەجید

ئەسڵی مەسەلەکە!زەرەرەێک کە ململانێی ناوخۆییی ئەم چەند ساڵەی دوایی، لە قەزییەی کورد و لە وجوودی هەرێمی کوردستانی داوە، بە...
17/04/2026

ئەسڵی مەسەلەکە!
زەرەرەێک کە ململانێی ناوخۆییی ئەم چەند ساڵەی دوایی، لە قەزییەی کورد و لە وجوودی هەرێمی کوردستانی داوە، بە درێژایی هەموو جەولەکانی شەڕی ناوخۆییی شاخ و شار، کە تیایاندا شەڕە تفەنگ گەیشتە دیل کوشتنیش، بەو حەجم و بڕ و ئاستە لێی نەداوە!
ساڵی ١٩٩٤ لە جەولەی یەکەمی شەڕی ناوخۆدا، سەرخستنی قەزییەکە و پاراستنی هەرێمەکە بە حەددێک خەمێکی جەماعی بوو، تاقە پایتەختەکەی کورد (هەولێر) لە شەڕ پارێزرا،، هەمووان وتبوویان: هیچ نەبێ با لێرە شەڕ نەبێ تا حەیامان نەچێ!
زستانی ١٩٩٥ پارتی لە هەولێر نەما و چووە مەسیف، بۆ ئیدارەدانی ناوچەکانی قەڵەمڕەویی خۆی و بەڕێکردنی مەعامەلاتی ڕۆژانەی خەڵک، لە شەقڵاوە، شتێکی بەناوی (کوتلەی وەزاری) لە وەزیر و بریکار و مودیر عامەکانی خۆی بە سەرۆکایەتی ڕەحمەتی کاک دکتۆر ڕۆژ دروست کردبوو، خۆ پارتی زۆرینەی پەرلەمانی و جەماوەری و ئینجا تەواوی دەسەڵاتیشی لە قەڵەمڕەویی خۆیدا هەبوو، بەڵام چونکە خەمی بوو تەجرووبەکە لەکەدار ببێ، دەستی بۆ داتاشینی هیچ پۆستێک و دامەزراندنی هیچ جۆرە دەسەڵاتێک وەک بەدیل بۆ پەرلەمان و حکوومەت نەبرد!
هاوینی ساڵی ١٩٩٥، ئەوکاتەی ئەحزابی بە شەڕهاتووی کوردستان لە گەرمەی شەڕدا بوون، تەمەن و شەرعییەتی یاساییی پەڕلەمانی کوردستانیش تەواو ئەبوو، بەڵام لەبەرخاتری ئەوەی ئەوەی کە هەمانە لە دەست نەچێ، هەمووان دەستیان لەسەر پەلەپیتکەی تفەنگ هەڵگرت و لە ژێر خێمەیەک لە گوندێکی لاچەپ (دارەبەن)، دەستیان بۆ (بەڵێ بۆ درێژکردنەوەی شەرعییەت) بەرز کردەوە!
ئەمڕۆ دوێنێ نیە و ڕوون نیە سبەی چۆن ئەبێ..
چوار ساڵ و شتێکە پەرلەمانمان نیە و تەققەی سەریشمان دێ؛ لێرە لەسەر وەزارەتێک، هیچ نەما بە یەکتری نەکەین و لەوێش لەسەر پۆستێک، (خەریکە) خاک هەراج ئەکرێ، ئینجا چۆن پۆستێکیش؟ سەرۆککۆماری!
لە عێراقە کۆنەکەدا سەرۆککۆمار هەموو شتێک بوو، بەڵام لەم تازەیەدا، هیچ کاتێک شت نەبووە و ئەوەیشی لای وایە لە زەمەنی خوالێیخۆشبێ جەنابی سەرۆک مامجەلالدا (سەرۆککۆمار سەرۆککۆمار) بووە، ئەوا بۆی هەیە لەو نەوعانە بێ، کە بۆ تێگەیشتن لەوەی ڕوو ئەدا، تەنیا سەیری (تەلەفزیۆن) بکا!
ڕاستە (مامجەلال مامجەلال بوو)، هەیبەتێکیشی بە کورسییەکەی ژێری لە بەغدا دا بوو، بەڵام ئەوەی وایکردبوو ئەوکات (سەرۆککۆماری) موهیم دەربکەوێ و ئینجاش وا تەصەور بکرێ کە هەر کات (بیەوێ) هەمووان لەسەر مێزێک کۆئەکاتەوە، جگە لە ئاوەدانییەکەی خۆی و سفرەی ڕازاوەی خوانەکەی! ئەو ئەجیندا هاوبەشە بوو کە تەواوی مەراجیع، حیزب، سیاسی، بگرە ئەتباع و ئەهلی شیعەی لە عێراق و تەواوی دنیاشدا کۆکردبووەوە، کە ئەویش: بە شیعەکردنی هەموو شتێک بوو!
قسەیەک ئەکەم کەس نەڵێ نابێ و ناکرێ و ناوەختە بکرێ، بەڵام بۆ ئەوەی بزانرێ چی ڕوویداوە و بۆی هەیە چی تر ڕووبدا، کردنی باشترە و ئەیکەم..
شیعەی سیاسی، (سەرۆککۆمار) جەنابی مامجەلال ـیان بۆ ئەجیندای خۆیان (کە قایمکردنی جێ پێی حوکمڕانییان لە عێراقی تازەدا بوو) بەکارهێنا و ئەویش چونکە (وەک خوالێیخۆشبێ نەوشیروان مستەفا ئەڵێ: شەیدای ئەو پۆستە بوو)، ئیتر بۆ مسۆگەرکردنی ئەو کورسییە و مانەوەی خۆی لەسەری، ئەوەی (لێی مطلوب)بوو بیکا کردی و هەر بەو هۆیەشەوە بوو کە لەقەبی (صمام الامان)ی عێراقیان خستە دوی!
شیعە، پێکهاتەیەکی بەشەریی لێهاتوون…
لە سەرەوە هەر خەریکی شین و گریان و خۆ بە مەزڵووم پیشاندانن، بەڵام لە بنەوە، بۆ بەدەستهێنانی ئەوەی کە ئەیانەوێ، عەجیب لێزانن!
لەنێوان ساڵانی 2005ـ2012, دوای ئەوەی کە تەسفییەی سیاسی و بگرە هی جەسەدیی عەرەبی سووننەیان کرد و ئەمریکییەکانیش بە کشانەوەی هێزەکانیانەوە لە عێراق مەشغووڵ بوون و چیتر موهتەم نەبوون، (بیت الشیعی) ئیشێکی وەهایان بە (سەرۆککۆمار) نەما و بەرە بەرە کەوتنە موضایەقەکردنی..
سەرەتا بە داخستنی بەنزینخانەکەی ناو گرین زۆن (کە تایبەت بوو بە ئۆتۆمبیلەکانی جەنابی مامجەلال) دەستیان پێکرد و دواتر بە تەجاوزکردنە سەر دەسەڵاتەکانی و دواجاریش بە توڕەکردنی تا ئەو حەددەی کە دووچاری جەڵطەیان کرد، کۆتایییان نەک هەر بە دەور و ئەدائی پلە و پۆستەکەی هێنا، بگرە بە خۆیشی هێنا!
زەمەن، هەمیشە دەقیقی بارزانیانی سەلماندووە، ئەگەرچی هەندێکجار تەئخیریش بوو بێ..
گرتە ڤیدیۆیەکی کۆنی نێچیرڤان بارزانی هەیە و ئەم ماوەیە هاتووەتەوە بەرچاو و بەر باس و تیایدا لەسەر سەرۆککۆماریی لە عێراق قسە ئەکا و پوختەکەی ئەوەیە کە ئەڵێ:
سەرۆککۆماری بەلای ئێمەوە (مەبەستی بارزانییان و پارتیە) هیچ موهیم نیە و ئەوەی بەلای ئێمەوە موهیمە، (ئەسڵی مەسەلەکە)یە!
ئەسڵی مەسەلەکە ئەوەیە، کورد خۆی قەرار بدا نەک ئەم و ئەو لەجیاتی ئەو و لەپێناو خۆیاندا قەراری بۆ بدەن! چونکە ئەگەر وایلێهات، ئیتر هەموو دانێکی کەم، ستاندێکی زۆری بەدواوەوەیە!
ئەسڵی مەسەلەکە ئەوەیە، نابێ و ناکرێ تا ئەوکاتەی کاریان بە کوردێک هەیە بەکاریبهێنن و کە کاریشیان پێی نەما، بە ئەنواع موشکیلە مێشکی بتەقێنن!
زەمەن، خەمخۆری سەرۆک بارزانی و بارزانیان بۆ قەزییەکە هەر ئەسەلمێنێ، بەڵام خەمە گەورەکە ئەوەیە (بعد خراب البصرة) بێ.

شیروان تالب

17/04/2026

ئەمرۆ لەیەکیک ناوچە گەشتیاریەکان سڕەی ئاوەست WC 😂😂

17/04/2026

بەگویرەی زانیاریەکانمان هیرشە درۆنیەکەی ئەمشەوی رژیمی تیرۆریستی ئیران بۆسەر کوردانی رۆژهەلات لەگوندی گردەچال ی سەربەشاری هەولێر هیج زیانی گیانی نەبووە
نەفرەت و ڕوو ڕەشی بۆ رژیمی تیرۆریستی ئیران

سبەی لەوبەنزینخانەی دهۆک وزاخۆ بەنزینی ٧٥٠دیناری دابەش دەکریت
17/04/2026

سبەی لەوبەنزینخانەی دهۆک وزاخۆ بەنزینی ٧٥٠دیناری دابەش دەکریت

17/04/2026

زۆر سەیرە ڕژیمی تیرۆریستی ئیران هیرشەکانی بۆسەر ئیسرائیل وئەمریکاو ولاتانی کەنداو راگرتووە کەجی هیرشەکانی بۆسەر هەولێر بەردەوامە

17/04/2026

ئیستا
ڕژێمی تیرۆریستی ئیران بەدرۆن هیرشی کردە سەر کوردانی ڕۆژهەلات لەگوندی گردەچال ی سەر بەشاری هەولێر

17/04/2026

داوا لەوەزارەتی ناوخۆی هەریمی کوردستان وپاریزگاری هەولێر دەکەین ئاگاداری کوردانی ڕۆژهەلاتی دانیشتوی کەمپەکانی سنوری پاریزگای هەولێر بەتایبەت کەمپی کوردانی ڕۆژهەلات لەجەژنیکان بکەنەوە کەمپەکان چۆل بکەن بچنە شوینی دیکە بۆسەلامەتی گیانی خۆیان ڕژیمی تیرۆریستی ئیران پیلانی هەیە زنجیرەیەک هیرشی درۆنی وموشەکی بکاتە سەریان بۆیە تاکارلەکارنەترازاوە هەول بدەن لەگەل بەرپرسان وکوردانی رۆژهەلات لەوکەمپانە قسەبکەن بۆجۆل کردنی کەمپەکان تکایە باخوینی هیج کوردیکی رۆژهەلات نەڕژێت رژیمی تیرۆریستی ئیران دوای ئەوەی ئیسرائیل لموزی لێشکاندو دەیان سەرکردەو بەرپرسی وەکو بەراز لێ تۆپاند دەیەوێ تۆلەی قوون دڕانی خۆی لەهەولێرو کوردانی ڕۆژهەلات بکاتەوە

پەنجەمۆر

17/04/2026

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا:
7 سەرکردەی میلیشیاتیرۆریستیەکانی عیراق وئیران ودۆستی بافل تالەبانی خستە لیستی رەش ولیستی سزاکان کەئەمانەن

1ـ عەممار جاسم کازم، فەرماندەی کەتائیبی حیزبوڵلا

2ـ رەزوان یوسف حەمید، بەرپرسی باڵای کەتائیب

3ـ حەسەن دیاب حەمزە، بەرپرسی باڵای کەتائیب

4ـ سەفا عەدنان جەبار، بەرپرسی باڵا و فەرماندەی سەربازی

5ـ خالید جەمیل عەبدولبەخەترە، بەرپرسی باڵای کەتائیب

6ـ سەعید کازم مەخمیس، بەرپرسی باڵای کەتائیب

7ـ هیشام هاشم جەیسوم، راهێنەری سەربازی لە حەرەکەی نوجەبا

دەمکوژێ، ئەمما بەگژ جەللادەکەمدا دێمەوەکوردم  و  ناتوێمەوە ، ناتوێمەوە ، ناتوێمەوە!(مامۆستا هێمن موکریانى)
17/04/2026

دەمکوژێ، ئەمما بەگژ جەللادەکەمدا دێمەوە
کوردم و ناتوێمەوە ، ناتوێمەوە ، ناتوێمەوە!

(مامۆستا هێمن موکریانى)

17/04/2026

تەنها ئەمرۆ لەهەریمی کوردستان ٥هاولاتی لەکاتی گەشت وسەیران کەوتونەتە نێو روبارو خنکاون

17/04/2026

ڕژیمی تیرۆریستی ئیران درۆنیکی ئاراستەی سنوری هەولێر کرد کەمیک پیش ئیستا لەسنوری رواندزو سۆران دەنگی بیستراوە
پەنجەمۆر

Adresse

Us

Téléphone

+18122977449

Notifications

Soyez le premier à savoir et laissez-nous vous envoyer un courriel lorsque پــەنـجـەمـۆر PANJA MOR publie des nouvelles et des promotions. Votre adresse e-mail ne sera pas utilisée à d'autres fins, et vous pouvez vous désabonner à tout moment.

Partager