13/11/2026
🔴بافڵ تاڵەبانی مژدەی هەرزانکردنی نرخی کارەبای داوە
🔴خەڵکی دڵخۆشن بە قسەکانی بافڵ تاڵەبانی
🔴قوباد تاڵەبانیش دڵنیایدایەوە لە هەرزانکردنی نرخی کارەبا
🔴قسەکانی سەرۆکی یەکێتی کاردانەوەی گەورەی دروستکردووە
🔴هاوڵاتیانی سنوری سلێمانی دوای قسەکانی بافڵ تاڵەبانی لە کۆربەندی ستراتیژی سلێمانی خۆشحاڵی خۆیان لە کۆمێنتدا دەربڕی
🔴بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند ؛ لە چەند مانگی داهاتوودا پشتە ملی ئەوانە دەگرم کە لەسەر نرخی کارەبا دەوڵەمەند بوون
🔴وتی نرخی کارەبا لێرە جیاواز دەبێت قازانج نەویست دەبێت
🔴کارەبا دەخرێتە خزمەتی خەڵکەوە ناکرێت خەڵک لە زستاندا سەرمایان بێت چەند کەسێک دەوڵەمەند بن
🔴وتیشی ؛ بۆ غاز و بەنزین و نەوتیش هەمان شت دەکەین و دەخرێتە خزمەتی خەڵکەوە.
🔴نرخی سوتەمەنی جیاواز دەبێت و لەگەڵ کارەبا دەخرێتە خزمەتی خەڵکەوە
🔴هەر ئەمرۆش قوباد تاڵەبانی رایگەیاند بەڵنیایەوە نرخی کارەبا وەک ئەوەی ئێستا نابێت و دەیبینن
🔴لەسەر نرخی نەوتیش قوباد تاڵەبانی وتی بۆیە دەمانەوێت لەگەڵ بەغداد رێککەوتن بکەین تا نرخی نەوت و بەنزین وەک عێراق بێت.
🔴لە ئێستا پرۆژەی رووناکی بە وتەی هاوڵاتیان بارگرانیەکی زۆری خستۆتە سەریان مانگانە بڕە پارەیەکی زۆر دەدەن بە کارەبا
🔴نرخی نەوتیش زیاتر لە ٣٤٠ هەزار دینار هاوڵاتیان دەڵێن مەجبورین بە دەبە نەوت بکڕین
🔴نرخی غاز لە سنوری سلێمانیدا هەرزانترینە لە تەواوی کوردستاندا کە نرخەکەی ٥٠٠ دینارە