09/11/2023
دوای خەرجکردنی ملیاران یۆرۆ بەناو پرۆسەی تێکەلاوکردن لە ئەڵمانیا ، کەچی ئەنجامەکە شتێکی پێچەوانە دەداتە دەست.
تاوان لە ئەڵمانیا بە ڕێژەی ٪١١.٥ زیادی کردووە
لەناو پەنابەران ئەم ڕێژەیە چۆنە ؟
ژمارەی تاوانە تۆمارکراوەکان لە ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠٢٢دا بە بەراورد بە ساڵی پێشوو نزیکەی لەسەدا ١١.٥ زیادیکردووە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەسەریەک بەرەو دابەزین بوو.
بەپێی ئاماری تاوانەکان (BKA)، لە ساڵی ٢٠٢٢دا نزیکەی ٥.٦٣ ملیۆن تاوان تۆمارکراوە ، ( ژمارەی دانیشتوانی ئەڵمانیا نزیکەی ٨٣ ملیۆن).
بەشی زۆری تاوانەکانیش لەلایەن ئەڵمانەکانەوە کراوە بەپێی زۆری رێژەی ئەڵمان، کە دەکاتە ٪٨٧ ی کۆی دانیشتووان.
لە کۆی ٢٣.٨ ملیۆن کەس کە پێشینەی کۆچبەرییان هەیە، ١٢.٢ ملیۆن کەسیان بوونەتە ئەڵمانی و ١١.٦ ملیۆن کەسیان هێشتا بیانین.
لە ساڵی ٢٠٢٢دا ڕێژەی گومانلێکراوانی سوری زیاتر بووە لە هەموو گومانلێکراوەکانی غەیرە ئەڵمانی، کە لەسەدا ١٠.١ بووە(٧٩٥٣٨ تاوان).
ئەمەش ڕیزبەندی رێژەی تاوانە بەپێی ڕەگەزنامە 👇
🇸🇾سوریی ———— ٧٩٥٣٨ تاوان
🇹🇷تورک ———— ٧٤٠٠٥ تاوان
🇹🇩رۆمانی ———— ٥٨٧٨٦ تاوان
🇵🇱پۆلەندی ———— ٤٦٥٤٢ تاوان
🇦🇫ئەفغانی ———— ٤٥٥٢٧ تاوان
🇮🇶ئێراقی ———— ٣٠٧٤٠ تاوان
🇧🇬بولگاری ———— ٢٥٧٨٤ تاوان
🇺🇦ئۆکرانی ———— ٢٤٧٣٠ تاوان
🇸🇰سڕبی ———— ٢١٤٨٥ تاوان
🇮🇹ئیتاڵی ————- ١٩٩٢٠ تاوان
*ئەمە ئەو تاوانانە ناگرێتەوە کە ئەرکی پۆلیس نەبووە، وەک تاوانە داراییەکان و پێنەدانی باج و ئیشی رەش، کە سەر بە دەزگای ترن بۆ بەدواداچوون.
بەپێی ئەو داتایانەی بۆ شەش مانگی یەکەمی ٢٠٢٣ بلاوکراونەتەوە، رێژەی تاوان و سەرپێچی لەناو پەنابەراندا هێشتا ڕوو لە هەڵکشانە، ئەمەش حکومەتی ئەڵمانی ناچار کردووە دەست بە رێکخستنەوە و چارەسەری بنەرەتی بکات لەسەرئاستی گشتی و بۆ پەنابەرانیش، ئەم گۆڕانکاریانەی ئەم دوایانەش بەشێکی پەیوەندی بەم داتایانەوە هەیە.
بمێنن بەسەلامەت
هێمن کوردۆ