PHOTO KSDP

PHOTO KSDP Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from PHOTO KSDP, Photography Videography, As Sulaymaniyah, Sulaymaniyah.

بەناوی خوای گەورە و میهرەبانکەسوکاری سەربەرزی شەهیدانتێکۆشەرە دێرینەکان، زیندانیانی سیاسیپێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایشی ناو...
30/10/2024

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان
تێکۆشەرە دێرینەکان، زیندانیانی سیاسی
پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ
هەڤاڵان و دۆستان و لایەنگران و دەنگدەرانی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

بەبۆنەی سەرکەوتنمان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستان، بەناوی خۆم و لیستی هاوپەیمانی هەرێمی کوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم، سوپاس و پێزانینم هەیە بۆ یەک بە یەکتان بۆ بەخشینی متمانەتان بە بەندە و لیستەکەمان، هەوڵ و تێکۆشان و ماندونەناسیتان لەوپێناوەدا بەرز دەنرخێنم.

هەڤاڵانی بەڕێز
متمانەی ئێوە و جەماوەری بەهەڵوێستی گەلەکەمان، بەرپرسیارێتیەکی گەورەیە، بە شانازیەکی زۆرەوە لەئەستۆی دەگرین، هەموو هەوڵ و توانامان دەخەینەگەڕ لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکان و خزمەتکردنی گشت چین و توێژەکانی گەلەکەمان و بنیادنانی کوردستانێکی ئاوەدانتر.

دووبارە سوپاس بۆ متمانەتان

ڕێبین محمد حاجی محمود
سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان

30ی تشرینی دووەمی 2024

🔴 كـاكـه‌ حـه‌مـه.. ئه‌و قـه‌ڵا سـیاسـیه‌ی قـه‌ت نـاڕوخـێ👈🏽 یه‌كێك له‌ سوپرایزه‌ گه‌وره‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ حیزبی سۆس...
23/10/2024

🔴 كـاكـه‌ حـه‌مـه.. ئه‌و قـه‌ڵا سـیاسـیه‌ی قـه‌ت نـاڕوخـێ

👈🏽 یه‌كێك له‌ سوپرایزه‌ گه‌وره‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ حیزبی سۆسیالیست بوو، چونكه‌ سه‌رباری كێشه‌ قوڵه‌ ناوخۆییه‌كانی له‌ ئه‌مساڵدا و جیابوونه‌وه‌ی عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود كه‌ ژماره‌یه‌ك سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌ب سیاسی و فه‌رمانده‌ی عه‌سكه‌ری له‌گه‌ڵ خۆیدا برد، به‌ڵام به‌ بردنه‌وه‌ی كورسیه‌ك سۆسیالیست توانی پاریزگاری له‌ پێگه‌ی خۆی بكات له‌ هاوكێشه‌ی حیزبایه‌تی و سیاسی هه‌رێمی كوردستاندا.

👈🏽 یه‌ك كورسی له‌م خوله‌دا ژماره‌یه‌كی قورسە و ئیشی گەورەی پێدەکرێت، به‌وپێیه‌ی ئێستا په‌رله‌مان 100 كورسیه‌ و له‌ مانۆڕی پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌مدا كه‌ هه‌ر مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، سۆسیالیست ده‌توانێ له‌ كێكی حكومه‌ت پارچه‌یه‌كی گه‌وره‌ و باش بۆ خۆی ببچڕێنێت، به‌تایبه‌ت كه‌ واده‌رده‌كه‌وێت هێزه‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی تر نایانه‌وێ به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ن، ئه‌مه‌ش چانسی سۆسیالیست دوو به‌رامبه‌ر ده‌كات، جگه‌ له‌وه‌ی خودی كاكه‌ حه‌مه‌ له‌ بواری دانوستان و ڕێكه‌وتن كه‌سێكی وریایه‌ و هه‌رگیز به‌ ده‌ستی به‌تاڵ ناگه‌ڕێته‌وه‌.

👈🏽 به‌شێكی زۆری نه‌یاره‌ سیاسیه‌كانی كاكه‌ حه‌مه‌ و سۆسیالیست، گره‌ویان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرد، كه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا خۆی و كوڕه‌كه‌ی (ڕێبین محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود) ده‌شكێن و سۆسیالیست به‌ دۆڕاوی له‌ یاری هه‌ڵبژاردن دێته‌ده‌ره‌وه‌، كاكه‌ حه‌مه‌ نه‌ك هه‌ر نه‌شكا به‌ڵكو به‌ بردنه‌وه‌ی كورسی په‌رله‌مان بۆ كوڕه‌كه‌ی ئیشاره‌تێكی گه‌وره‌ی بۆ نه‌یاره‌كانی نارد و پێیوتن، من ماركه‌ ئه‌سڵه‌كه‌ی سۆسیالیستم و گوڵه‌خانه‌ش هه‌ر وه‌ك جه‌مسه‌رێكی گه‌وره‌ی سیاسی ده‌مێنێته‌وه‌، هاوكاتیش له‌ئێستا به‌دواوه‌ خۆری سیاسی ڕێبینی كوڕی زیاتر ده‌دره‌وشێته‌وه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ببێته‌ گه‌نجترین وه‌زیری كابینه‌ی داهاتوو.

👈🏽 عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ لیستێكی سه‌ربه‌خۆی دروستكرد و شاڵاو عومه‌ری خوشكه‌زای كرده‌ كاندید وه‌ك ڕكابه‌ری ڕێبینی كوڕی كاكه‌ حه‌مه‌، هه‌موو قورسای خۆی بۆ خسته‌كار تاوه‌كو له‌ سۆسیالیسته‌كه‌ی كاكه‌ حه‌مه‌ بباته‌وه‌، به‌ڵام شاڵاو عومه‌ر (1411) ده‌نگی هێنا و لیستەکەشیان 3794 دەنگ، لەكاتێكدا ڕێبین محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود تەنها خۆی (4441) ده‌نگ و لیستی سۆسیالیستیش 8372 ده‌نگی هێنا.

پیرۆزە براگەورە  خەندەکەت هێزمان پێ ئەدات پێبکەنە براگەورە با بتەقن ناحەزانت 🩵🩵✌️
20/10/2024

پیرۆزە براگەورە خەندەکەت هێزمان پێ ئەدات
پێبکەنە براگەورە با بتەقن ناحەزانت 🩵🩵✌️

ڕێبین محەمەد حاجی مەحموود بەشداری لە دەنگدانی گشتی کردسەکەرکەوتن  بۆ براگەورەیە پشت بەخواو جەماوەری سەربەرزی کوردستان✌️🩵...
20/10/2024

ڕێبین محەمەد حاجی مەحموود بەشداری لە دەنگدانی گشتی کرد
سەکەرکەوتن بۆ براگەورەیە پشت بەخواو جەماوەری سەربەرزی کوردستان✌️🩵✅

ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە شاری سلێمانی بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود لەگەڵ هاوژین و منداڵەکانی دەنگیاندا.
20/10/2024

ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە شاری سلێمانی بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود لەگەڵ هاوژین و منداڵەکانی دەنگیاندا.

هاوڕێیان و دۆستان و لایەنگرانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردسستانکەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و تێکۆشەرانی دێرینزیندانیانی ...
19/10/2024

هاوڕێیان و دۆستان و لایەنگرانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردسستان
کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و تێکۆشەرانی دێرین
زیندانیانی سیاسی و گەنجانی. نیشتمانەکەم
سبەی ڕۆژی دەنگدانە ... ڕۆژی دیاریکردنی چارەنوسی تۆیە لەکۆی جومگەکانی حوکمڕانی لەهەرێمی کوردستان . باپێکەوە ویژدانمان ئاسودە بکەین و دەنگ بدەین بەلیستی هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان بەژمارە ١٣٣ کاندیدی ژمارە (١) ڕێبین محمد حاجی محمود. دەزانن بۆ ...؟
کوڕی پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکان یەکەم فیشەکی شۆڕشی نوێ
کوڕی ژنێکی زیندانی سیاسی و نەفی کراو بۆ خوارووی عێراق
برای شەهیدێکی سەرکردەی خۆبەخشی خوێندکاری زانکۆ لەشەڕی داعش
گەنجێکی خاوەن توانا وزە و بەڕێز و پەروەردەیەکی کۆمەڵەیەتی و سیاسی جوان
کوڕی سەرۆک حزبێک کە نەخۆی نە باوکی خاوەنی هیچ بزنسێک نین لەسەر قوتی تۆی کوردستانی

15/10/2024
کەرنەڤاڵی لیستی هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان  بە ژمارە 133 بەڕێوە دەچێت.ئەمڕۆ هەینی ١١/١٠/٢٠٢٤ بەئامادەبوونی بەڕێز محەمەد ...
11/10/2024

کەرنەڤاڵی لیستی هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان بە ژمارە 133 بەڕێوە دەچێت.

ئەمڕۆ هەینی ١١/١٠/٢٠٢٤ بەئامادەبوونی بەڕێز محەمەد حاجی محموود سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان کەرنەڤاڵی پشتیوانی لە لیستی هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان لە دەڤەری ڕاپەڕین بەڕێووە چوو.

ئەمرۆ پێنج شەممە ۱۰/۱۰/٢٠٢٤ بەئامادەبوونی بەڕێز محەمەد حاجی محموود سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان کەرنەڤاڵی لیس...
10/10/2024

ئەمرۆ پێنج شەممە ۱۰/۱۰/٢٠٢٤ بەئامادەبوونی بەڕێز محەمەد حاجی محموود سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان کەرنەڤاڵی لیستی هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان ژمارە 133لە سەیصادەق بەڕێوە چوو

ئەمڕۆ کەرنەڤاڵی سەرکەوتنی لیستی هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان لە ناوچەی گەرمیان بەڕێوەچوو .
09/10/2024

ئەمڕۆ کەرنەڤاڵی سەرکەوتنی لیستی هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان لە ناوچەی گەرمیان بەڕێوەچوو .

08/10/2024

دەنگ بدەن بە لیستی " هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان" ژمارە (١٣٣)

Address

As Sulaymaniyah
Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when PHOTO KSDP posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share