هەلی کار

هەلی کار بەخیربین بۆ پەیجەکەمان

پەیجی بەیادی جاران لایک بکەن 👇
06/09/2024

پەیجی بەیادی جاران لایک بکەن 👇

22/05/2024

پەیجی وتە زێڕینەکان لایک بکەن بۆ بینینی بابەتی بەسوود و وتە و زانیاری

21/05/2024

وێنەیەکی جاران سەیرانی مەکتەب..
پەیجەکەمان لایک بکەن بۆ بینینەوەی یادگاریەکانی منداڵیمان

09/05/2024

ئازا : چرۆ ئایا رۆژێک لە ڕۆژان لێم بێزار دەبیت؟
چرۆ : نەخێر ئازا ، ڕۆژەکان بەبێ تۆ سەختترن لەوەی تۆ بیری لێ دەکەیتەوە..

هێی شارەزا ئایا تا ئێستا سوپاسگوزاری خوا بویتە؟ئاگاداربە نەخۆشێکی ئیفلیج کە لەخەو هەڵدەستێت٫چاوەڕێیەتی کەسێک منەتی بەسەر...
27/04/2020

هێی شارەزا ئایا تا ئێستا سوپاسگوزاری خوا بویتە؟

ئاگاداربە نەخۆشێکی ئیفلیج کە لەخەو هەڵدەستێت٫چاوەڕێیەتی کەسێک منەتی بەسەرا بکات و بیبات بۆ تەوالێت و حەمام و ئیشەکانی تری ئەنجام بدات.
ئەزانی ئاواتی ئەو چییە‌؟
ئاواتی ئەوەیە هێز بۆ پێیەکانی بگەڕێتەوە؍بەڕێگادا بڕوات و کارەکانی خۆی ئەنجام بدات.

نابینایەک کە بەڕێگادا دەڕوات؍ئەزانی ئاواتی چییە؟
ئاواتی ئەوەیە بۆ یەکجاریش بێ ئەو شتانەی کەخوای گەورە دروستی کردووە و خوڵقاندوویەتی بۆ مرۆڤ بەچاوەکانی ببینێ.

نەخۆشێکی شێرپەنجە ئەزانی ئاواتی چییە؟
ئاواتی ئەوەیە چاکبێتەوەو بەبێ دەرمانی کیمیایی و دەرمانە هێورکەرەوەکانی بژی و ئازاری نەبێت.
نەخۆشێکی ڕەبۆ دڵی ئەیەوێت ڕۆژێک بتوانێت بەبێ کەپسول و ئۆکسجیک هەناسە بدات.

ئەزانی ئاواتی کەڕوڵاڵێک چییە؟
ئاواتی ئەوەیە بۆ یەکجاریش بێ بەزمانی قسەبکات وقسەی ناو دڵی بکات.
سەجدە بۆ خوای گەورە ببەو بۆ تەواوی نیعمەتەکان کەخوای گەورە پێی داویت سوپاسگوزار بە؍سودیان لێوەرگرە قەت ناشکور مەبە.

بەهێزترین و پڕماناترین چیــڕۆک🌸ـپاشایەک وەزیرێکی ژیری هەبوو،  دەستی لە وەزارەت کێشابۆوە. پاشا هەواڵیی لە وەزیرەکانی دیکە...
26/04/2020

بەهێزترین و پڕماناترین چیــڕۆک🌸

ـ
پاشایەک وەزیرێکی ژیری هەبوو، دەستی لە وەزارەت کێشابۆوە. پاشا هەواڵیی لە وەزیرەکانی دیکە پرسی، وتی لە کوێیە و بۆچی دیار نییە؟ وتیان دەستی لە کار کێشاوەتەوە و خەریکی پەرستشە.
پاشا چوو بۆ لای وەزیر و لێی پرسی هۆکەی چییە و چ هەڵەیەکت لێم دیوە، کە ئاوا دەستت لە کار کێشاوەتەوە؟
وتی لەبەر پێنج هۆ:

یەکەمیان ئەوە بوو تۆ بەردەوام دانیشتبوویت و منیش دایمە بەپێوە لە خزمەتتدا ڕاوەستابووم. ئێستا پەرستشی خوایەک دەکەم، لە کاتی نوێژدا فەرمانم بە دانیشتن پێ دەکات.

دووەمیان ئەوە بوو کاتێ کە خۆراکت دەخوارد، من زەق زەق سەیرم دەکرودی. کەچی هەنووکە ڕۆزیدەرێکی ئەوتۆم دۆزیوەتەوە خۆی خۆراک ناخوات و دەرخواردی منی دەدات.

سێیەمیان ئەوە بوو، کە تۆ دەخەوتیت و من پاسەوانیتم دەکرد. کەچی ئێستا خواوەندم هەرگیز نانوێت و پارێزگاریم لێ دەکات.

چوارەمیان ئەوە بوو، کە دەترسام گەر تۆ بمریت، زیانم لە دوژمنانەوە پێ‌بگات. کەچی ئێستاکە خودای من وەهایە قەت نامرێت و لە دوژمنانیشەوە زیانم پێ ناگات.

پێنجەمیشیان ئەوە بوو، کە دەترسام گەر هەڵە و گوناهێکم لێ بووەشێتەوە نەمبووریت، کەچی ئێستا خودای من هێندە بەخشندە و بەبەزەییە ئەگەر ڕۆژانە هەزار گوناهیش بکەم هێشتا هەر دەمبەخشێت
بۆ بەرداوام بوون مان چەند کۆمێنتی بنووسە

لەدیارمۆمیاکەی فیرعەون وەستا بوولە میسر و ووتی ئەی فیرعەون من لە تۆوە فێری10حیکممەتی گرنگ بووم کە بۆ ژیانی هەموو کەسێک پ...
06/04/2020

لەدیارمۆمیاکەی فیرعەون وەستا بوولە میسر و ووتی ئەی فیرعەون من لە تۆوە فێری10حیکممەتی گرنگ بووم کە بۆ ژیانی هەموو کەسێک پێویستە

1- قەدەری خوا هیچ گەڕانەوەی نیە و ئەبێ ڕووبدات ،هەزارەها کۆرپەی کوڕت سەر بڕی بۆ ئەوەی مووسا لە دایک نەبێت کەچی کە هاتە دنیاوە لە ماڵەکەی خۆتا گەورەت کرد
2- دڵەکان لە دەستی خوادایە و بەدەست کەسەوە نیە ، لەکاتێکدا کە موسی لە دڵی دایکی مەحروم کرا ،خوای گەورە دڵی ژنەکەتی بۆ کردەوە ،تۆ ویستت دایکی نەبێ ،بەڵام ئەو بووە خاوەنی دوو دایک

3-فێر بووم کەهیچ کەس ناتوانێ کەسی تر خراپ بکات ، لەو کۆشکەی تۆ دەتوت (من خوای ئێوەم ) ،ئاسیا دەیوت پاک و (بێگەردی بۆ خوای تەنیا )

4- فێر بووم کە ماڵەکان نهێنین ، لەوانەیە دوو هاوسەر لەژێر یەک بنمیچدا بژیین و بەیەک نامۆ بن ، ئەوەی هاوسەرەکان کۆدەکاتەوە بنمیچ نیە بەڵکو دڵە

5- سوپایەک بە هەموو هێزییەوە ناتوانێ ڕێگە لە ئیمانی باوەڕدارێک بگرێت وەک چۆن ساحیرەکان لە سوپاکەت و قژدا هێنەرەکەش لە زەیتە کوڵاوەکەت نەترسان

6-لە تۆوە فێر بووم کە خوێن نابێت بە ئاو ، هەروەک چۆن خوشکەکەموسای گەڕاندەوە بۆ لای دایکی کە ووتی (ئایا پێتان بڵێم کێ شیری بداتێ )،وە برایەک ئەوەندە گەورە بوو دانی بەوەدا نا کە براکەی لە خۆی زمانپاراوترە

7-تێگەیشتم کە خەڵکەکان خۆیان زاڵم بۆ خۆیان درووست دەکەن ، تۆ نەتئەتوانی بەسەر قەومەکەتا زاڵ بیت ئەگەر ئەوان پشتیان نەوی نەکردایە و لەسەر چۆک نەهاتنایەتە لات

8- فێر بووم گەر خوا بیەوێ کەسێک سەرخا هەر سەری دەخا تەنانەت گەر بەدارێکیش بێت کە تەنها بۆ ڕێکردن و کۆکردنەوەی مەڕو ماڵات بەکاردەهات و گەر وویستیشی کەسێک لە ناوببات بەهەموو سوپاکەیەوە لە ناوی دەبات

9- تێگەیشتم ئەوەی لەسەر زەوی هەیە تەنها هۆکارە بۆ مرۆڤ و خوای گەورە کاری پێی نیە ...وەک ئەوەی ئەو ڕووبارەی کە دەبوو مناڵەکە بخنکێنێت ..بووە پۆستەچی تا موسا بە تۆ بگەیەنێت ، وە ئەو دەریایەش بە کەشتی نەبێ نەتدەتوانی لێی بپەڕێیتەوە ..ووشک بووەوە مووساو هاوەڵانی بە پێ پێیدا تێپەڕیین

10- هەموو ئەوشتانەی لەسەر زەویین سەربازی خودان وە هەرخۆی چەکی شەڕ هەڵدەبژێرێت ،کاتێ کەتۆ سوپات هێنا ئەیتوانی سوپایەکی لەوەی تۆ بەهێزتر بنێرێت ، بەڵام بە ئاو لە ناوی بردی کە هەموو شتێکی زیندووی لێ دروست دەبێ .
(پاک و بێگەردی بۆ خوای تاک و تەنیا)

لەهەر خاڵێکدا چەندین پەندو عیبرەت هەیە کە پێویستە جوان تێیان بگەیین

گە ربە دلت بوو بە ئاره زووی خۆت چەند کۆمێنتێک بکه خوای گەوره لێتان ڕازی بێت و زۆرسووباستان دەکەم..!!

ئەگەر ووتی خۆشم ئەوێیت  بەڕاستی وا دەڵێت  ...!!کاتێ ژنێک پێت  ئەڵێت خۆشم ئەوێیت ئەو مەبەستێتی،  بە پێچەوانەی ئێمەی پیاو ...
21/01/2020

ئەگەر ووتی خۆشم ئەوێیت بەڕاستی وا دەڵێت ...!!

کاتێ ژنێک پێت ئەڵێت خۆشم ئەوێیت ئەو مەبەستێتی، بە پێچەوانەی ئێمەی پیاو ، ئێمە هەندێک جار ئەم ووشەیە بۆ شتێک بەکاردێنین بۆ یەکێک لە بابەتەکانی دنیا ، بەڵام ژن کاتێ وای ووت درۆ ناکات ، لە هەموو شتێکدا لەوانەیە درۆ بکات ، تەنها لەم ووشەیەدا نەبێت ..!!

ئێمەی پیاو هەمانە بەڕاستگۆیی خۆشەویستی دەکات ، هەمانە خۆشەویستی دەیکوژێت بەڵام هەرچی بکەین لەو سۆزەدا بەهێندەی ژنان ڕاستگۆ نابین ...!!

با پێت بڵێم چۆن ...؟ ئێمەی پیاو سروشتمان وایە کە بڕیاری قوربانیدانمان دا ، بیر لە هەموو شتێک دەکەینەوە دواڕۆژمان ....دنیا ...کەس و کارمان ..چوزانم هەموو شتێک کە پەیوەندی بەژیانمانەوە هەبێت ، هەڵدەسەنگێنین و ئینجا قوربانی بۆ دەدەین ...

بەڵام ژن ئەگەر خۆشیویستی و بڕیاری دا قوربانی بدات بیر لە هیچ شتێک ناکاتەوە ....بیر لە هیچ کەسیش ناکاتەوە تەنانەت خۆشی....
بەسۆز بن لەگەڵ حەوا

وەرگێڕان(ئاوارە)

لە ( پارچە ڤیدۆیەکی محمد ال سعید) ەوە ...

کاتێ پیاو لە هەستەکانی ژنێک تێگەیشت ، هەمان ئەو ڕاستیە دەبینێت ....
توانا

لەساڵی ۱۹۹٥دا، ۱٤ گورگ خرانە باخچەیەکی یلوستونی ئەمەریـکی، شوێنکە شوێنێکی گەورەبووو نزیکەی ٤هەزار میلی چوارگۆشە دەبوو.زا...
21/01/2020

لەساڵی ۱۹۹٥دا، ۱٤ گورگ خرانە باخچەیەکی یلوستونی ئەمەریـکی، شوێنکە شوێنێکی گەورەبوو
و نزیکەی ٤هەزار میلی چوارگۆشە دەبوو.

زاناکان لەوەدا دوودڵ نەبوون بەتەواوی و بەشێوەیەکی ڕیشەیی گۆڕانکاری بکەن لەسیستەمی ژینگەیی باخچەکەدا...

ماوەی ۷۰ساڵبوو گورگی تێدا نەبووبوو، هەربۆیە ئاسکەکان بەتەواوی دەستیان گرتبـوو بەسەر ناوچەکەدا و بەشێوەیەکی ناسروشتی زیادیان کردبوو، ئەمەش بووەبووە هۆی ئەوەی گیا و ڕووەکەکان بەشێوەی پێویست گەشە نەکەن و بەرەو لەناوچوون بچن...

۱٤ گورگەکە هەموو ئاسکەکانیان نەخوارد بەڵکو ناچارییان کردن لەشوێنێکی دیاریکراوی باخچەکەدا بژین و‌لەهەندێ ناوچەش دووربکەونەوە...
بەمەش گوڵ و گیاکان ژیانیان بۆ گەڕایەوە

لەماوەی شەش ساڵدا دارەکان پێنج هێندە زیادییان کرد،لەناوچە ئاوییەکاندا قاز و مراوی و ماسی دەرکەوت....

گورگەکان ژمارەی ڕێوییەکانییان کەمکردەوە، ئەمەش وایکرد کەروێشـک و مشک و چەندین گیانداری تری وەک هەڵۆ و باز و ورچ زیادی بکات....

ئەوەی لەهەمووی سەیرتربوو، گورگەکان ڕێڕەوەی ئاوەکەیان گۆڕی، و چەندین جۆگەی لێ درووست بوو، ئەمەش بووە هۆی گەشەکردنی گیا و دارەکان و بەهێزبوونیان.

گۆڕانگارییەکی گەورە ڕوویدا لەجوگرافیا باخچەکەدا بەهۆی ئەم چواردە گورگەوە...

وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی

24/07/2019
دووبرا هەبوون بەناوەکانی  "ئەدڵۆف داسلر" و " ڕۆدلۆف داسلر"لەساڵی 1920لەماڵەکەی خۆیاندا دەستیان کرد بەپرۆژەکەیان ئەدڵۆف ک...
23/07/2019

دووبرا هەبوون بەناوەکانی "ئەدڵۆف داسلر" و " ڕۆدلۆف داسلر"
لەساڵی 1920لەماڵەکەی خۆیاندا دەستیان کرد بەپرۆژەکەیان
ئەدڵۆف کەسێکی لێهاتوبوو لەدیزاین و درووستکردنی پێڵاوی وەرزشـی
ڕۆدلۆف کەسێکی لێهاتو بوو لە فرۆشتن و بازاڕکردندا
لەئۆڵمپیادی 1936 ڕاکەری بەناوبانگ "جيسي أوينز" پێڵاوی دووبارەکەی بەکارهێنا
ئەمە وایکرد لەدوای ئۆڵمپیاد فرۆشێکی زۆریان هەبێت و قازانجێکی زۆر بـکەن

لەدوای 10ساڵ لەسەرکەوتنی گەورە جیاوازی دەکەوێتە نێوان دوو براکە
دەوترێت هۆکاری ئەم جیاوازیشە خێزانەکانیان بوونە
هەربۆیە جیا بوونە
ڕۆدلۆف لەگەڵ هەندێك لەکرێکارەکانیدا لەکارگەیەکی نوێـدا دەسـتیـان کرد بەکار کردن
ئەم جیاوازیشە بەردەوام بوو
هەتا مردیشین قسەیان لەگەڵ یەکدی نەکردەوە
دانیشتوانی شارەکە و خەڵکی جیهانیش بەگشتی وەک براکان بۆ دوو بەرە دابەش بووبوون و هەریەکەو بەرهەمی کۆمپانیای خۆیی پێ پەسەند بوو

بەڵام ئەم جیاوازی و کێبڕکێیه دوو کۆمپانیای گەورەی درووستکرد کەلەهەموو جیهاندا بڵابوویەوە

کۆمپانیایەکەی ئەدڵۆف ناوی "Adidas” ه
کۆمپانیاکەی ڕۆدلۆفیش ناوی ”Puma”یه

درەنگە بۆ وتن سبەی رۆژێكی ترەسبەی لە ئەمڕۆ ناچێت، سبەی نادیارە لەمەرگ دەچێتدرەنگە بۆ سبەیبەرلەوەی درەنگبێت بۆ وتن، دەبێت...
26/03/2019

درەنگە بۆ وتن

سبەی رۆژێكی ترە
سبەی لە ئەمڕۆ ناچێت، سبەی نادیارە لەمەرگ دەچێت
درەنگە بۆ سبەی
بەرلەوەی درەنگبێت بۆ وتن، دەبێت شتێك بكەیت
بەیانی زوو پێش خۆر هەڵهاتن
بەدایكت بڵێ: بە هەتاو نا، بە تۆ ئەم ماڵە روناك دەبێتەوە
تەماشایەكی پێكەنینەكانی سەر روخساری باوكت بكە و
پێی بڵێ: دەنگی تۆ ئاوەدانی ئەم دڵەی منە
سبەی رۆژێكی ترە
سبەی لە ئەمڕۆ ناچێت، سبەی درەنگە بۆ وتن
هەر ئێستا بە خوشكەكانت بڵێ:
من كە ئێوەم هەبێت، ئیتر بۆ لەحەوشەی ئەم دونیایەدا بۆ گوڵ بگەڕێم
بیرت نەچێت
لایەك بۆ براكانت بكەوە و پێیانبڵێ‌:
لە دڵی ئێوەوە نەسیمی بای ژیان بۆمن دێت.
_ _
ئەزانم دوری لەم سەردەمە روناكت ئەكاتەوە
بەڵام لەوانەیە دوری لە یاران لە بیرت بباتەوە
بەرلەوەی مردن هەواڵت بپرسێت
لەدەرگای دڵی هاورێكانت بدە و بە زەردەخەنەوە پێیان بڵێ:
بمبوررن وەك كۆتر غەمیگنم بەم رۆژگارە
لەوانەیە ئەم دورییە وام لێبكات، وەك گۆرانییەكی تازە زوو لەبیربچمەوە
بمبورن گەر وەك بارانێك درەنگ كەوتبم بۆ بارین بەسەر كێڵگەی ناسینی ئێوەدا
بمبورن هێندە سەیری بێڕەنگی خۆمم كرد، رەنگەكانی ترم بۆ جیاناكرێنەوە
هاتووم كەمێك بۆنی خۆشەویستییەكەی دڵی ئێوە بكەم، تا هەست بەبوونی خۆم بكەم
پێش ئەوەی سبەی بێت
پێش ئەوەی درەنگ بكەوێت
دەبێت بەجۆرێك دەستی دراوسێكەت بگوشیت،
گەرمی دڵی فەرشی روخسارت پڕكات لە گوڵی زەردەخەنە.
_ _
درەنگە بۆ وتن
لەوانەیە سبەی نەیەت، لەوانەیە سبەی بەبێ‌ تۆبێت
پەنجەرەی ژورەكەت بكەرەوە و بەكامی دڵ تەماشای ژیان بكە
مشتێك خۆڵ هەڵبگرەوە و بۆنی بكە، تا دڵی نیشتیمان خۆشبێت
نامەیەك بۆ دۆستێكت بنووسە و پێیبڵێ‌:
(وەرە دوری بكەینە بیانوێك، بۆ بچوككردنەوەی دونیا لە دڵدا.)
بچۆ بەردەم ئاوێنەكە
سەیری هەموو ئەو برینانە بكە، دەتبەستنەوە بە جوانییەكانی ژیانەوە
هاوڕێم...
درەنگە بۆ وتن
لەوانەیە سبەی بەبێ‌ تۆ بێت
بەرلەوەی تۆ لێرە بڕۆیت
هیچ نەبێت بڵێ‌:
(تەنانەت گەر بمرم، گۆڕەكەم چرایەكە بۆ روناككردنەوەی دونیا.)

نەبەز گۆران
توانا جوامعە

Address

سلێمانی. تاوەری تەندروستی سمارت
Sulaimaniya

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when هەلی کار posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to هەلی کار:

Share