23/10/2026
سێ خەڵات لە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و مۆزەخانەی زاموا-وە
بانگهێشتی کراوە بۆ پرۆژەی فۆتۆگرافی چاوی شاری شاران؛ پرۆژەیەکی هاوبەشی نێوان دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و مۆزەخانەی زاموایە بۆ یادی دامەزراندنی شاری سلێمانی، هەڵبژێردراوی یەکەم، دووەم و سێیەم خەڵات دەکرێن لە مەراسیمێکی تایبەتدا.
مەرجەکان:
۱. ستایلی فۆتۆ پێویستە city scape بێت.
واتە دەبێت ناو شاری سلێمانی بێت.
۲. فۆتۆی رەنگا و رەنگ پەسەند دەکرێت.
۳.شێوازی وێنەگرتن دەبێت لاندسکەیپ بێت و کوالێتی فۆتۆکە ٦ مێگاپیکسڵ بێت.
٤. بەشداربوو بە یەک فۆتۆ بەشدار بێت.
٥. لەڕێگەی تیلیگرامەوە فۆتۆکانتان دەتوانن بنێرن ژمارەی تێلگرام 07714612929
٦. زیرەکی دەست کرد بەهیچ شیوەیەک نابێت بەکاربێت بۆ دەسکاری فۆتۆکان.
۷. مافی کۆپی رایتی فۆتۆکان دەگەڕێتەوە بۆ پرۆژەی فۆتۆگرافی چاوی شاری شاران
کاتەگرنگەکان
رۆژی بڵاوکردنەوەی بانگهێشتی کراوە
١٥-١٠-٢٠٢٦
دوا کات بۆ وەرگرتنی فۆتۆکان
١-١١-٢٠٢٦
رۆژی هەڵسەنگاندنی فۆتۆکان
۲و۳/ ۱۱ /۲۰۲٦
رۆژی کردنەوەی پیشانگەکە
١١-١١-٢٠٢٦