12/04/2015
لهگهل وهرزهكان خۆت بگونجێنه
ئاڕاستە: چرۆ جەلال
گونجاندنی جل و بەرگ و مایكیاژ و ڕێكخستنی قژ و تاقمی ملوانكە و گوارە و مستیلە بۆ بۆنەكان و جیاكردنەوەی بەپێی وەرزەكان .
چرۆ عەبدولرەحمان-خاوەنی ئارایشتگای دلاڤین بۆ ئاڕاستە: دەمەوێت ئەم زانیاریانە بدەم بەخانمان دەربارەی خۆڕازاندنەوەیان و بەپێی وەرز و جۆری كەسەكان بەم شێوەیە دەبێت.
وەرزی بەهار "
1 كەسەكە ڕەنگی جلی (ماڕۆنی و ڕەش و زەرد و شینی كاڵ) لەگەڵ مایكیاژی كاڵ و وشك گونجاوە بۆ ئەم وەرزە. نینۆكی درێژ بە ڕەنگی نە زۆر تۆخ بێت نە زۆر كاڵ واتا ئاسایی بێت جوانە .
وەرزی هاوین "
ڕەنگی جلی (سەوز و سپی و شینی تۆخ و سور ) لەگەڵ ماكیاژی كاڵ و بێ پاودەر گونجاوە بۆ وەرزی هاوین. نینۆكی درێژ بە ڕەنگێكی كاڵ ڕەنگ بكرێت .
دەبێت لەم دوو وەرزەدا واتا (وەرزی بەهار و وەرزی هاوین) قژ كۆبكەنەوە یان بەشێوەی تەسریحە یان ڤێركردن جوانە.
وەرزی پایز"
ڕەنگە تۆخەكانی لەگەڵ مایكیاژی تۆخ گونجاوە بۆ وەرزی پایز.
نینۆكی كورت بەڕنگی تۆخ ڕەنگ بكرێت و قژی خاو و درێژ و نەبەسترێت جوانە.
وەرزی زستان "
ڕەنگی جلی تۆخ وەك ( ڕەش و نیلی و قاوەیی ) زۆر گەرم و شیاوە بۆ وەرزی زستان .
نینۆكی كورت بەڕنگی زۆر تۆخ ڕەنگ بكرێت و قژی خاو و درێژ و نەبەسترێت, ڕەنگی كاڵی قژ جوانە وەك زەرد :.
بەگشتی*
1-بۆ بۆنەی ئاسایی لە ماڵەوە وەك یادی لەدایكبوون و هاوسەرگیری پێویستە جلێكی كراوە یان یان ڕەش بپۆشێت مایكیاژی ئاسای بكەن .
2- بۆ ئاهەنگی گەورە پێویستە جلی تۆخ و دیار و مایكیاژی زۆر تۆخ بكەن و پیڵاوی بەرز بكەن.
3- بۆ كەسی زەعیف جۆری قژ واتا (پرچ) كورتی زۆر لێدێت. قژی ڤێر و تاڵی كورت و قژی خاوی درێژی لێدێت.گوارەی كورتی لێج جوان دەبێت و جلی مام ناوەند بێت واتا تەسك و پان نەبێت و پێلاوی بەرزی لێجوانە ئەگەر باڵای زۆر بەرز بێت ئەوا دەبێت كەعبی پێڵاوەكەی لە پێنج سانتیم مەتر بەرزتر نەبێت.
4-بۆ كەسی زەعیف. ملوانكە و بازنگ و مستیلە و گوارەی بچوك و دەستەوانە بەكار دێت بۆ جلی سادە ملوانكەوانكەی درێژ جوانە بەتایبەت بۆ تازە پێگەیشتوان لەگەڵ قژی درێژ و خاو و پێڵاوی فلات و بەرزی گونجاوە بۆی.
5-جل و بەرگ بەپێی حەزو ئارەزوو ڕەنگی پێست و لێهاتنی ئەوانەی باسمانكرد هەمووان دەتوانن بەكاریبهێنن دەبێت خۆتان بیگونجێنن ..