ئاژانسی PDK

ئاژانسی PDK سەرەدانی ئەم پەیجە بکەن بو خزمەت کردنی جەنابی سه روك نيجيروان بارزاني پەیجەکەمان فلو بکەن

ئەمڕۆ ١٢/٨/٢٠٢٦
12/08/2026

ئەمڕۆ

١٢/٨/٢٠٢٦

11/08/2026

دەزگای روانگە لە شاری هەولێر دەستپێشخەریی هۆشیارکردنەوە و پشتگیریی دەروونی بۆ منداڵان ئەنجامدا

لە چوارچێوەی پڕۆژەی (وەڵامدانەوەی سەرتاسەری وڵات ٢٠٢٦)، کە لەلایەن رێکخراوی منداڵپارێزی جیهانییەوە پاڵپشتیی دارایی دەکرێت و لەلایەن دەزگای روانگە جێبەجێ دەکرێت، بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان (JCC) و بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای هەولێر، دەزگای روانگە نامەی هۆشیارکردنەوەی بۆ منداڵان و دایک و باوکان دابەشکرد، دەربارەی چۆنیەتی پاراستنیان لە روودانی هەر کارەساتێک، هەروەها دابەشکردنی دیاری پاڵپشتی دەروونی بۆ منداڵان، بە مەبەستی باشترکردن و هێورکردنەوەی دەروونیان.

هەولێر
٢٠٢٦/٨/١١

10/08/2026

دەزگای روانگە رێوڕەسمی ناساندنی کتێبی (رەخنەی رۆشنبیری) ئەنجامدا

بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی، بەڕێوەبەری رۆشنبیری سلێمانی، مامۆستایانی زانکۆ، پۆلێک لە رۆشنبیران و ئەدیبان، نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسییەکان و هونەرمەندان، رێوڕەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (رەخنەی رۆشنبیری) لە نووسینی دکتۆر نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد، لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

ئەم کتێبە یەکێکە لە بەرهەمە چاپکراوەکانی دەزگای روانگە، لە بواری رەخنە و رۆشنبیریدا، کە دەروازەیەكی فراوانە بەڕووی جیهانی فیكر و تێگەیشتن لە دیوە پەنهانەکانی دەقە ئەدەبییەكان و بەرهەمە هونەرییەكان، هەروەها بەشێکی گرنگی بیرکردنەوەی رەخنەگرانەی نووسەر لەخۆدەگرێت.

سلێمانی
٢٠٢٦/٨/١٠

09/08/2026

دەزگای روانگە لە قەزای خانەقین دیاری پێشکەشی منداڵانی قورئان‌خوێن کرد.

لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی كۆمەڵایەتی و پەروەردەیی، و بە مەبەستی پشتگیریکردنی فێرخوازان، نووسینگەی گەرمیانی دەزگای روانگە (٥١١) دیاریی پێشکەش بەو منداڵانە کرد کە بەشداربوون لە خولێکی فێربوون و خوێندنی قورئانی پیرۆز.
ئامانجی سەرەکیی ئەم دەستپێشخەرییە، هاندان و بەهێزکردنی رۆحییەتی خوێندنەوە و قووڵکردنەوەی تێگەیشتنە لە پەیامەکانی قورئانی پیرۆز لای منداڵان و نەوجەوانان.

قەزای خانەقین
٢٠٢٦/٨/٩

08/08/2026

دەزگای روانگە دەستپێشخەریی (پێکەوە بۆ بەشداریپێکردنی گشتگیر)ی بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت راگەیاند



هەولێر
٢٠٢٦/٨/٨

08/08/2026

Rwanga Foundation

08/08/2026

دەزگای روانگە دەستپێشخەریی (پێکەوە بۆ بەشداریپێکردنی گشتگیر)ی بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت راگەیاند

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ تێکەڵبوونی کۆمەڵایەتی و یەکسانی، دەزگای روانگە چالاکییەکی تایبەتی بۆ پۆلێک لە منداڵانی تووشبووی داون و خاوەن پێداویستیی تایبەت ڕێکخست، لەم دەستپێشخەرییەدا، بەشداربووان بە شێوەیەکی کرداری کۆشکێکی تایبەت بە پێشکەشکردنی شیرینی و خواردن و خواردنەوە بەڕێوەدەبەن و ڕاستەوخۆ خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاووڵاتیان دەکەن.
ئامانجی سەرەکی دەزگای روانگە لە ڕێکخستنی ئەم چالاکییە، نمایشکردنی توانا و لێهاتوویی بەشداربووانە بۆ بەشداریپێکردنی گشتگیرانەیان لە هەموو كایەكانی ژیانی کۆمەڵایەتی.

هەولێر
٢٠٢٦/٨/٨

پەیامی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس:
07/08/2026

پەیامی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس:

  ❤️🙏
06/08/2026

❤️🙏

05/08/2026

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ❤️🙏

Address

Soran

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئاژانسی PDK posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category