گوندەکانی بناری کۆسرەت

گوندەکانی بناری کۆسرەت تایبەتە بە بڵاو کردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی هەموو گووندەکانی بناری کۆسرەت

پەیامێك لەقەمتەرانەوە- بەناوی تەواوی دانیشتووانی گوندی قەمتەران ، بەهەموو شێوەیەك کارەبای 24 سەعاتی ڕەتدەکەیەوە و بەهیچ ...
17/02/2026

پەیامێك لەقەمتەرانەوە
- بەناوی تەواوی دانیشتووانی گوندی قەمتەران ، بەهەموو شێوەیەك کارەبای 24 سەعاتی ڕەتدەکەیەوە و بەهیچ شێوەیەك ڕێگا نادەین کارەبای گوندەکەمان بکرێت بە 24 سەعات چونکە ڕوون و ئاشکرایە ئامانج لێی دابین کردنی کارەبای 24 سەعاتی نیە بۆ دانیشتووان بەڵکو ئامانجی ڕاستەقینەیان ڕاکێشانی پارەیە لەسەر حیسابی هاوڵاتی و لەژێر ناونیشانی کارەبای 24 سەعاتی ، هەموومان بەچاوی خۆمان بینیمان ئەم هەفتەیە لەتەواوی کوردستان هاوڵاتیانیان چۆن بڕیەوە بەناوی پێدانی کارەبای بەناو 24 سەعاتی ، بۆیە ئێمە ڕێگا نادەین کە کارەبای 24 سەعاتی بۆ گوندی قەمتەران ببەسترێ ، بەهیوام ئێمە لەگەڵ هەموو گوند و ناحیەکانی دەوروبەرمان یەك هەڵوێست بین و هەموومان بەیەکەوە ڕەتی بکەینەوە و دژی ناعەدالەتی و زوڵم و ستەم بوەستینەوە. بەدڵنیایەوە ئەگەر یەك هەڵوێست بین سەردەکەوین و ناکەوینە ژێر دەستی زۆرداران.

گوندی باسەرە بناری کۆسرەت
31/12/2025

گوندی باسەرە بناری کۆسرەت

 #پرسەپور(زەکیە)خدرانی دایکی بەرێزان (مەلا سعدوالله و فتح الله ، و فیزوالله و حەمە سور)خدرانی کۆچی دوای کردوە داواکارین ...
18/11/2025

#پرسە

پور(زەکیە)خدرانی دایکی بەرێزان (مەلا سعدوالله و فتح الله ، و فیزوالله و حەمە سور)خدرانی کۆچی دوای کردوە

داواکارین لەخوای گەورە بەبەهشتی فیردەوسی شاد بکات

إِنَّا لِلّهِ وَإِنَا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

📍دەڤەری مەرگە - دەرکەوتنەی گۆڕستانێکی نوێ لە سنوری گوندی مەمەنداوە لە دەریاچەی دوکان، دوای دابەزینی ئاستی ئاوی دەریاچەکە...
13/11/2025

📍دەڤەری مەرگە - دەرکەوتنەی گۆڕستانێکی نوێ لە سنوری گوندی مەمەنداوە لە دەریاچەی دوکان، دوای دابەزینی ئاستی ئاوی دەریاچەکە بۆ نزمترین ئاستی لە دوای دروستکردنی بەنداوەکە ڕۆژ دوای ڕۆژ ئاسەواری کۆن دەردەکەوێتەوە!

ئەو کاوڕ بەرانە دوێنێ بزربوە هەرکەسێک زانیاری هەیە لەسەری یان بینیویەتی پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفۆنەوە بکات...0750 122 76...
19/09/2025

ئەو کاوڕ بەرانە دوێنێ بزربوە هەرکەسێک زانیاری هەیە لەسەری یان بینیویەتی پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفۆنەوە بکات...0750 122 76 24

بەداخەوە کەمێک پێش ئێستا ”دەشتی حمەدەمین خدر ئالیقەی“ لەکاتی گەڕانەوەی لە سەیران بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا.بڕیارە...
11/04/2025

بەداخەوە کەمێک پێش ئێستا ”دەشتی حمەدەمین خدر ئالیقەی“ لەکاتی گەڕانەوەی لە سەیران بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا.

بڕیارە کاتژمێر 11:30 لە گۆڕستانی گەورەی چوارقوڕنە مەڕاسیمی نوێژکردن بە خاکسپاردنی بۆ بکرێت.

،خوای گەورە لێیخۆشبێت و جێگای بەهەشت بێت ، خوای گەورە سێبوری بە کەسوکاری بدات...

‎ #پرسەئەمڕۆ ئێوارە کەسایەتی ناسراوی بناری کۆسرەت بەڕێز(مام سیامەند)خدرانی لەشاری هەولێر  ژیانئاوایی لە دوونیاو کەس وکار...
07/02/2025

‎ #پرسە
ئەمڕۆ ئێوارە کەسایەتی ناسراوی بناری کۆسرەت بەڕێز(مام سیامەند)خدرانی لەشاری هەولێر ژیانئاوایی لە دوونیاو کەس وکاری کرد
خوای گەورە لێی خۆشبێت و فیردەسی اعلا جێگای بێت.
تێبینی:- کۆچکردوو لە شاری هەولێر دەنێژرێت و بەیانیش پرسەی لە خدران بۆ دا ئەنرێ.
‎‏‏‎إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْــهِ رَاجعُــــونَ

هەڵمەتی ناشتی نەمام گوندی باسەرە بناری کۆسرەت
05/02/2025

هەڵمەتی ناشتی نەمام گوندی باسەرە بناری کۆسرەت

 #پـــــــــرسە بەداخەوە ئەمشەو گەنجێکی بناری کۆسرەت لە گوندی کانیە سپان بەڕوداوێکی نەخوازراو جۆری کوشتن بەناوی  (خالید ...
05/10/2024

#پـــــــــرسە
بەداخەوە ئەمشەو گەنجێکی بناری کۆسرەت لە گوندی کانیە سپان بەڕوداوێکی نەخوازراو جۆری کوشتن بەناوی (خالید محمد خالید) هەنجیرەیی چۆوە لای خوای باڵا دەست،
داواکارین لەخودای باڵادەست لەگوناهەکانی خۆشبێت و سەبوری کەسوکاری و دۆستەکانی بات فیردەوسی اعلا جێگای بێت.
إِنَّا‌ لِلّهِ‌ ‌وَإِنَّـا‌‌ إِلَيْهِ‌‌ ‌رَاجِعونَ

 #پرسەئەم بەیانیە دوای نەخۆشیەکی درێژخایەن کەسایەتی ناسراوی بناری کۆسرەت و بیتوێن بەڕێز(احمد پیرۆت)باسەرەیی باوکی بەڕێزا...
20/06/2024

#پرسە
ئەم بەیانیە دوای نەخۆشیەکی درێژخایەن کەسایەتی ناسراوی بناری کۆسرەت و بیتوێن بەڕێز(احمد پیرۆت)باسەرەیی باوکی بەڕێزان کاک(کانبی و خدر و علی و هڵمەت و هیوا)ژیانئاوایی لە دونیاو دۆستانی کرد داواکارین لە خوای گەورە بە بەهەشتی خۆی شاد بکات و فیردەوسی اعلا جێگای نێت
إنا لله وإنا إله راجعون.

2024/6/20

خۆشترین جەژن!سەرەتا جەژنی هەموو لایەک پیرۆز بێت. وتقبل الله منا ومنكم.پێشەوا ئیبن ڕەجەبی حەنبەلی دەفەرمووێ: «وأما أعياد ...
15/06/2024

خۆشترین جەژن!
سەرەتا جەژنی هەموو لایەک پیرۆز بێت. وتقبل الله منا ومنكم.
پێشەوا ئیبن ڕەجەبی حەنبەلی دەفەرمووێ: «وأما أعياد المؤمنين في الجنة، فهي أيام زيارتهم لربهم -عز وجل-، فيزورونه، ويكرمهم غاية الكرامة، ويتجلى لهم، وينظرون إليه، فما أعطاهم شيئا هو أحب إليهم من ذلك، وهو الزيادة التي قال الله تعالى فيها: {لِلَّذِينَ أَحْسَنُوا الْحُسْنَى وَزِيَادَةٌ} [يونس: ٢٦].
ليس للمحب عيد سوى قرب محبوبه».
[لطائف المعارف فيما لمواسم العام من الوظائف، لابن رجب الحنبلي، ص: 388].
واتە: جەژنی باوەڕداران لە بەهەشتدا، ئەو ڕۆژانەیە کەوا سەردانی پەروەردگاریان دەکەن، ئەوان سەردانی دەکەن و پەروەردگاریشیان ڕێزیان لێ دەگرێت بەوپەڕی ڕێزلێگرتنەوە، هەروەها خۆیان پێ نیشان دەدات و ئەوانیش سەیری دەکەن، بۆیە هیچ شتێکی پێیان نەبەخشیوە کە خۆشەویستتر بێت لەلایان لەو نیعمەتە...

ئەوان زۆریان ئومێد لە دڵدا هەبوو بۆ ژیان، بەڵام مەرگ  ئومێدی  هەر 5 یان بەیەکەوە بردە ژێر گڵ تەرمی هەر 5 پێنج ئەندامی خێ...
14/06/2024

ئەوان زۆریان ئومێد لە دڵدا هەبوو بۆ ژیان، بەڵام مەرگ ئومێدی هەر 5 یان بەیەکەوە بردە ژێر گڵ

تەرمی هەر 5 پێنج ئەندامی خێزانێک کەئەمرۆ خنکان
بە خەیاڵی کێدا دەهات خێزانێکی پێنج کەسی چیرۆکی ژیانیان بە خنکان لەدوری کەسوکارو زێدی لەدایک بوونی خۆیان کۆتایی دێت
بەلام کەکاتت تەواو بوو دەبێت لەوشوێنە و بەو ڕووداوە بمری کەخوای گەورە لەچارەنوسی تۆی داناوە
خوای گەورە سەبوری کەسوکاریان بداتەوە جیگای مردووانیش بەهەشتە ان شااللە

إِنَّــــا لِـلَــهِ وَإِنَّـــا إِلَيْــهِ رَاجِــعُــون

Address

گوندەکانی بناری کۆسرەت
Slemani
46000

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when گوندەکانی بناری کۆسرەت posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to گوندەکانی بناری کۆسرەت:

Share

Category