21/10/2026
پاڵەوانییەتی تێنسی سەرزەوی لەسەر ئاستی کوردستان لە شاری کۆیە گەیشتە قۆناخی کۆتایی و ئەمڕۆ یارییەکانی پێش کۆتایی ئەنجام درا
جێی باسە ئەم پاڵەوانییەتییە لەسەر ئاستی کوردستانە و بە بەبەشداری ٢٤ یاریزانە کە لە زۆری شار و قەزاکانی کوردستان یاریزان بەشداربوون ، کە تێیدا شوێنی مانەوە بۆ سەرجەمیان دابین کرابوو وە بەشداربوون بێ بەرامبەر بوو
جێی ئاماژە پێدانە ئەم پاڵەوانییەتییە بە هاوبەشی سەنتەری چالاکی گەنجانی کۆیەی سەر بە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بە هاوبەش لەگەل ناوەندی وەرزش و لاوانی کۆیەیە بە سەرپەرشتی مامۆستا ( ڕەوەند عبدالرحمان ) .