19/09/2026
ئەمڕۆ شەممە، ١٩ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، لە قەزای مێرگەسۆر، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بەشداریی لە پرسەی تێکۆشەر و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری میدالیای بارزانیی، خوالێیخۆشبێت لیوا (سلێمان ئەحمەد شێخانەیی-دۆلەمەری) کرد.
بەڕێزیان لە نزیکەوە هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو کرد، و هیوای خواست خودای مەزن گیانی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامیش بە خانەوادەکەیان ببەخشێت.
ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی