پێشمەرگە و مەرجەعی کوردستان

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • پێشمەرگە و مەرجەعی کوردستان

پێشمەرگە و مەرجەعی کوردستان Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from پێشمەرگە و مەرجەعی کوردستان, Irbil.

30/03/2026
باوەشێك پڕ لە میهرەبانی
25/03/2026

باوەشێك پڕ لە میهرەبانی

سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی شەهیدانی پێشمەرگە لە شاری سۆران دەکاتئەمڕۆ چوارشەممە 25ی ئاداری 2026، سەرۆک مەسعود بارزان...
25/03/2026

سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی شەهیدانی پێشمەرگە لە شاری سۆران دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی ئاداری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی بەشداریی لە پرسەی شەهیدانی پێشمەرگە لە شاری سۆران کرد، کە لە ئەنجامی پەلاماری مووشەکەکانی ئێران ڕۆژی سێشەممە 24ی ئاداری 2026 بۆ سەر بارەگاکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە دەڤەری سۆران شەهید بوون.
سەرۆک بارزانی پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەکانیان کرد و هاوخەمیی خۆی بۆیان دەربڕی.

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوەبەناوی خودای مەزن و دلۆڤانزۆر بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامارە دەكەم کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بە مو...
24/03/2026

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامارە دەكەم کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بە موشەکی ئێرانی كرایە سەر بارەگاكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان. بە داخێكی زۆرەوە لە ئەنجامدا ژمارەیەك پێشمەرگەی قارەمان شەهید و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادەی شەهیدانی ئەو پەلامارە ناڕەوایە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازم.

ئەو پەلامارە دوژمنكارانەیە و، هیچ پاساوێك هەڵناگرێت. ئەوە بۆ جاری چەندەمە ئەم جۆرە هێرشانە بە بێ گوێدانە بنەماكانی دراوسێتی و یاسای نێودەوڵەتی بەرانبەر هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت. ئەوە لە حاڵێكدایە كە هەرێمی كوردستان بەشێک نەبووە لەم شەڕەی ئێستا لە ناوچەکەدا هەیە و هیچكات هەڕەشە نەبووە بۆ سەر دراوسێکان.

پێشمەرگە ئازیزترین و بەنرخترین سەرمایەی گەلەکەمانە.

مسعود بارزانی
24ی ئاداری 2026
……………………………………….

Peyamek ji Serok Barzanî

Bi navê Xwedayê mezin û dilovan

Gelek bi tundî wê êrîşa ku berbanga îro bi mûşekên Îranî li ser baregehên Hêzên Pêşmergeyên Kurdistanê hate kirin, şermezar dikim. Mixabin, di encamê de çend Pêşmergeyên leheng şehîd û hejmareke din jî birîndar bûn. Sersaxî û hevxemiyên xwe pêşkêşî malbatên şehîdên wê êrîşa neheq dikim û xwe hevbeşê xemên wan dizanim û hêviya şifa û başbûneke lezgîn ji bo birîndaran dixwazim.

Ew êrîşeke dijminane ye û ti hincetekê nagire. Ji bo çendemîn car e ku ev cure êrîş bêyî guhdana prensîbên cîrantiya baş û qanûna navdewletî li hember Herêma Kurdistanê tên kirin. Ev di demekê de ye ku Herêma Kurdistanê nebûye beşek ji vî şerê niha yê li herêmê û tu demekê gef li ser cîranan nebûye.

Pêşmerge bi delaltirîn û nirxtirîn sermayeya gelê me ye.

Mesûd Barzanî
24ê Adara 2026........................................

رسالة من الرئيس بارزاني

بسم الله الرحمن الرحيم

ندين بأشد العبارات الهجوم الذي نُفِّذ فجر اليوم بصواريخ إيرانية على مواقع قوات بيشمركة كوردستان، وأسفر للأسف الشديد عن استشهاد كوكبةً من البيشمركة الأبطال وإصابة عدد آخر بجروح. وإذ أتقدم بأحرّ التعازي والمواساة إلى عوائل شهداء هذا الاعتداء غير المشروع، وأشاطِرهم أحزانهم، أتمنى الشفاء العاجل للجرحى.

إن هذا الهجوم يعدُّ عملاً عدائياً ولا يمكن تبريره بأي شكل من الأشكال. وهذه ليست المرة الأولى التي تُنفَّذ فيها مثل هذه الاعتداءات المتكررة ضد إقليم كوردستان دون مراعاة مبادئ حسن الجوار والقانون الدولي. ويأتي ذلك في حين لم يكن إقليم كوردستان أبداً جزءاً من الحرب التي تشهدها المنطقة، ولم يشكِّل في أي وقت تهديداً على دول الجوار. وتبقى البيشمركة هي أعز وأغلى ثروة وطنية يملكها شعبنا ويفتخر بها.

مسعود بارزاني
24 آذار 2026

کوردی /  Kurdi Latini / عربي / English هێرشی دوژمنکارانەی غەدر و خیانەتی شەوی ڕابردوو بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە شەرمەزا...
24/03/2026

کوردی / Kurdi Latini / عربي / English

هێرشی دوژمنکارانەی غەدر و خیانەتی شەوی ڕابردوو بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە شەرمەزار و سەرکۆنە دەکەین کە لە ئەنجامدا 6 پێشمەرگەی قارەمان شەهید و 30 پێشمەرگەش بریندار بوون.

سەرەخۆشی لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەم و داوای چاکبوونەوەش بۆ برینداران لە خودای گەورە دەکەم.

هەموو ڕێکارێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دوژمنکاریەی دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان دەگرینە بەر و داوا لە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین سنوورێک بۆ ئەم هێرشە دوژمنکارانەی سەر هەرێمی کوردستان دابنێن.

_____

Êrîşa dijminane, xedir û xiyaneta şeva borî ya li ser baregehên Pêşmerge şermezar û rûreş dikin ku di encamê de 6 Pêşmergeyên qehreman şehîd bûn û 30 Pêşmerge jî birîndar bûn.
Serê malbatên serbilind ên şehîdan sax be û ji Xwedayê mezin daxwaza şîfaya xêrê bo birîndaran dikim.
Em ê hemû rêkarên pêwîst li dijî vê dijminatiya li ser Herêma Kurdistanê bidin ber xwe û bang li hikûmeta fîderal û civaka navdewletî dikin ku sînorekî ji bo van êrîşên dijminane yên li ser Herêma Kurdistanê deynin.

_____

ندين ونستنكر الهجوم العدواني الغادر والخائن الذي استهدف مقرات البيشمركة، والذي أسفر عن استشهاد ستة من أبطال البيشمركة وإصابة 30 آخرين بجروح.
أتقدم بخالص التعازي وصادق المواساة لعوائل الشهداء الأبرار، مبتهلاً إلى المولى القدير أن يَمُنَّ بالشفاء العاجل على المصابين.
سنتخذ كافة الإجراءات لمواجهة هذا التمادي العدواني الذي يُشن على إقليم كوردستان، كما نُطالب الحكومة الاتحادية والمجتمع الدولي بالاضطلاع بمسؤولياتهما، ووضع حدٍّ لهذه الهجمات الغاشمة التي تستهدف إقليم كوردستان.

_____

I strongly condemn the hostile and traitorous attack on Peshmerga bases last night, which resulted in 6 brave Peshmergas being martyred and 30 others wounded.

I offer my condolences to the proud families of the martyrs and wish for recovery for the injured.

We will take all measures to counter this hostility on the Kurdistan Region. I call on the federal government and the international community to put an end to these attacks on the Kurdistan Region.

مەلامستەفا بارزانی، بە نوێنەرایەتی بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی شەهیدانی ئەمڕۆی کوردستانی کرد.ئەمڕۆ سێشەم...
24/03/2026

مەلامستەفا بارزانی، بە نوێنەرایەتی بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی شەهیدانی ئەمڕۆی کوردستانی کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٤ـی ئاداری ٢٠٢٦، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دەڤەری بارزان، بە نوێنەرایەتی بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بەشداریی لە پرسەی شەهیدانی دەستی غەدر و خیانەت، پرسەی هەریەکە لە (شەهید ڕامین عادل ئۆرەماری-دۆسکی، شەهید پشتیوان مەلاموسا بیەیی-شێروانی، شەهید کەیوان موزەفەر قادر-سیتکانی) لە شاری سۆران و پرسەی هەریەکە لە (شەهید شهاب بریندار بێخشاشی-شێروانی، شەهید ڕێبەر عەبدال ئەحمەد لێرەبیری-شێروانی، شەهید زکری شاکر بێخشاشی-شێروانی) لە دەڤەری بارزان کرد.

بەڕێز مەلامستەفا بارزانی، لە نزیکەوە هاوخەمی و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان کرد و دووپاتی کردەوە؛ کە خوێنی پاکی ئەم قارەمانانە، بەرجەستەکردنی ڕاستەقینەی ئەو پەیامە مێژووییەی جەنابی سەرۆک بارزانیـیە کە دەفەرمووێت: «پێشمەرگە ئازیزترین و بەنرخترین سەرمایەی گەلەکەمانن».
بەڕێزیان لە خودای گەورە داواکار بوو، گیانی پاکی شەهیدان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامیی بە خانەوادە و هاوسەنگەرانیان ببەخشێت.

نەمری بۆ ئەم پۆلە شەهیدە و گشت شەهیدانی ڕێگای ئازادیی کوردستان و سەربەرزی و شکۆمەندی بۆ گەلی کوردستان.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

ئێوارەی دوێنێ  هەینی 3/20 ، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێوڕەسم...
21/03/2026

ئێوارەی دوێنێ هەینی 3/20 ، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێوڕەسمی هەڵکردنی ئاگری جەژنی نەورۆز لەسەر قەڵای هەولێر بەڕێوەچوو.

سالیادی  کۆچی ژەنەڕاڵی چیاکان
01/03/2026

سالیادی کۆچی ژەنەڕاڵی چیاکان

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانبەناوی خودای بەخشندە و میهرەبانبە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی...
18/02/2026

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی (ڕەمەزان)ـەوە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. لە خودای مەزن داواكارم ڕۆژوو و نوێژ و نزای هەمووان قبووڵ بكات و ئەو مانگە پیرۆزە، خێر و بەرەکەت و ئارامی بۆ هەموو لایەك بەدی بهێنێت.

مسعود بارزانی

29ی شەعبانی 1447ی كۆچی
17ی شوباتی2026ی زایینی

13/02/2026

ئەو سەرکردەیەی بۆتە چەتری پارێزەریی و هێشتنەوەی ناسنامەی گەلێکی لەچوار لا داگیرکراو. باوکی نەتەوەی کورد سەرۆک بارزانی.

Address

Irbil

Telephone

+9647507486811

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پێشمەرگە و مەرجەعی کوردستان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to پێشمەرگە و مەرجەعی کوردستان:

Share