Mangurayati مەنگوڕایەتی

دیمەنی جوانی زێی بچووک گوندەکانی { کەنجاڕە ، خڕەجوێ ، کۆمەڵە }دەڤەری مەنگوڕایەتی پشدەروێنە : romel m ali    #پشدەر
14/04/2026

دیمەنی جوانی زێی بچووک
گوندەکانی { کەنجاڕە ، خڕەجوێ ، کۆمەڵە }
دەڤەری مەنگوڕایەتی پشدەر

وێنە : romel m ali

#پشدەر

سەیرانگای گردئێستردەڤەری مەنگوڕایەتی پشدەر وێنە : سەرکەوت مەنگوڕی    #پشدەر  #مەنگوڕایەتی
25/03/2026

سەیرانگای گردئێستر
دەڤەری مەنگوڕایەتی پشدەر

وێنە : سەرکەوت مەنگوڕی

#پشدەر #مەنگوڕایەتی

خوا لێیخۆشبێت کەسایەتی هۆزی مەنگوڕ { عبدالله حوسێن پیرۆت } ناوی تەواوی عبدالله ی کوڕی کوێخا حسێنی کوڕی پیرۆت ی کوڕی خدرئ...
14/02/2026

خوا لێیخۆشبێت کەسایەتی هۆزی مەنگوڕ
{ عبدالله حوسێن پیرۆت }

ناوی تەواوی عبدالله ی کوڕی کوێخا حسێنی کوڕی پیرۆت ی کوڕی خدرئاغای کوڕی حەمەدئاغای کوڕی ڕەشئاغا یە ،
لە { تیرەی خدرمامەسێنەی هۆزی مەنگوڕ }ە لەساڵی ١٩١٤ ی زایینی لە دەڤەری مەنگوڕایەتی پشدەر لەدایکبووە . لەساڵی ٢٠٠٧ ی زایینی لە شارۆچکەی چوارقوڕنە کۆچی دوایی کردووە . مام کوێخا عبدالله کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتی و خۆشەویستی سنووری بیتوێن و پشدەر و دۆڵی خەلەکان و ئاکۆیان و خۆشناوەتی بووە بەبێ جیاوازی . وە خاوەن ماڵ و دیوەخان بووە بۆ ئاشتەوایی خزمان و خەڵک .
پەیوەندی نزیکی لەگەڵ کەسایەتی عەشیرەت و هۆزەکانی سەردەمی خۆی هەبووە وەک
١- سەرۆک ئێلی مەنگوڕ { عەلی حەسەن ئاغای مەنگوڕ } شەروێت
٢- سەرۆک عەشیرەتی ئاکۆ { عەباسی مامەند ئاغای ئاکۆ سەرکەپکان }
٣- سەرۆک عەشیرەتی خۆشناو { ئەنوەربەگی بێتواتە }
٤- سەرۆک عەشیرەتی غەفوری کاکە زیادی حەمە ئاغای گەورە { کۆیە }
٥-سەرۆک عەشیرەتی بڵباس{سمایل ئاغای بڵباس گردجان }
٦- وە بنەماڵەی شێخانی تاڵەبانی بە حوکمی ئەوەی کە مام جەلال تاڵەبانی و شێخ جەنگی تاڵەبانی هەردووکیان خوارزای مەنگوڕان بوون هەر بە خاڵ عەوڵا ناویاندەبرد .
مام کوێخا عبدالله حوسێن لە ساڵی ١٩٥٦ ی زایینی لە شارۆچکەی خدرانی بناری کۆسرەتەوە کۆچ دەکات بۆ گوندی گردجان تا پایزی ساڵی ١٩٥٨ ی زایینی لەوێ نیشتەجێ دەبن ، دواتر هەر لەپایزی هەمان ساڵدا دەچێت بۆ چوارقوڕنە بە تاقەماڵ خێوەتی مەنگوڕان هەڵدەدات و بەردی بناغەی شارۆچکەی چوارقوڕنەی نوێ دادەنێت و ئاوەدانی دەکاتەوە ، لەبەهاری ساڵی ١٩٥٩ بە هاوکاری عەباسی مامەند ئاغای ئاکۆ { سەرکەپکان } خانوویەک دروستدەکات و دواتر چواردەوری قەڕەباڵغ دەبێت ، لە زستانی هەمان ساڵدا لەگەڵ هەریەک لە عەباسی مامەند ئاغای ئاکۆ و ڕەحمان چەلەبی دەچن بۆ شاری بەغداد کە لەسەروبەندی کاری شۆڕشی کوردیدابووە ، لەساڵی ١٩٦٠ ی زایینی لەسەر بانگێشتنامەی عەباسی مامەند ئاغای ئاکۆ بەژداردەبێت لەشۆڕشدا لەگەڵ کۆمەڵێک لە کەسایەتیە کۆمەڵایەتی و عەشایەریەکانی بیتوێن و پشدەر دەچن بۆ ناوچەی برادۆست و زێبار بۆ پەڕاندنەوەی مەلا مستەفای بارزانی و دواتر هاتنی بۆ سنووری بیتوێن و پشدەر .
مام کوێخا عبدالله تا ساڵانی ١٩٧٠ ی زایینی خەریک بە کاری کشتوکاڵ بووە ، لەگەڵ ئەوەشدا لە کاری ڕێکخراوەی و پێشمەرگایەتی کردووە لە شۆڕشی کوردی ئەو سەردەمە ، لەنێوان ساڵانی ١٩٧٠ - ١٩٧٦ ی زایینی یەکەم بەرپرسی ڕێکخراوی پارتی دیموکڕاتی کوردستان بووە لە ئیدارەی ڕاپەڕین ، وە حەمەساڵح ی پۆلیس جێگری بووە . لەگەڵ دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمان کوردستان لەساڵی ١٩٧٦ وەک بەرپرسی ڕێکخراو هەڵدەبژێردرێتەوە و کاک حەمەساڵحی پۆلیس بە جێگری ، وە مام کوێخا عبدالله بەهۆی نزیکی و دۆستایەتی لە مام جەلال تاڵەبانی زۆرجار ناوی بە جەلال ڕۆیشتوو .
مام کوێخا عبدالله برایەکی بەناوی ڕەسوڵی کوێخا حوسێن کە بە { خاڵ مەلا } ناسراوە لە گوندی گردجان هەبووە ، لەگەڵ دوو خوشک بەناوەکانی فاتمە حوسێن و خەیاڵ حوسێن هەبووە .
وە دوو کوڕی بەناوەکانی محمد کە کوڕی گەورەی بووە بە { کاکە حەمە تاڵیب مەنگوڕی } ناسراوە وە لەگەڵ کوڕی بچووکی کە بە { مام تاڵیب } ناسراوە ،

وێنە و زانیاری نێردراو : کاک هێدی حەمەد عبدالله مەنگوڕی

ژیاننامەی شەهیدی سەركردەشەریف حسێن مستەفا ناسراو بە ( مامۆستا شەریف ) نوسینی: مامۆستا مستەفای سەید مینەگەلێـــك تروســـك...
27/12/2025

ژیاننامەی شەهیدی سەركردە
شەریف حسێن مستەفا ناسراو بە ( مامۆستا شەریف )
نوسینی: مامۆستا مستەفای سەید مینە

گەلێـــك تروســـكەی درەوشـــاوە هەن لـــە پاشـــاندا دەبنە نوورســـتانی گەرمیـــان و كوێســـتان، وەكـــو خەرمانـــەی دەوری مانگ لـــە دوور و نزیكەوە دیـــاری دەدەن و چـــاو و دڵـــی رێبوارانـــی رێگای راستیی و ســـەرفرازیی ڕوون دەكەنەوە، لـــەو حاڵەتەدایە خامە ســـەری خەجاڵەت بەردەداتەوە و وشـــە مـــات و بێدەنـــگ دەبێت و شیعر و پەخشان دۆش دادەمێنن و هەســـت و خوســـتیان لێنایە... كام پۆلـــە وشـــە لەدەســـتی دێت ببێتـــە چوارچێـــوەی ئـــەو بڵێســـە
عاشـــقەی لە هەموو لاوە شەوگار شەق دەكات و ڕاوەســـتان و پشـــوودان نازانێ و شـــەپۆل ئاســـا، مانی خۆی لە جۆش و خرۆش و جووڵاندا دەبینێ و وچاندان بە مەرگ و نەمان دەزانێ؟! زۆر تاســـە و خورپە هـــەن وەكو ئەو دەریایـــەن لە دۆلكەی وشـــە و دەربڕیندا جێیـــان نابێتەوە، تەنها جەزبـــە گرتووەكانی ئەو حاڵەتـــە دەركی پێدەكەن و لە گوتن و نووســـین نایەن! ئاخـر نەخونچـەی نێـو بەسـتەڵەك پێناسـە دەكرێت و نەئـەو ئاگرە شـوانانەی
لەســەر دونــدو رەوەزانــەوە چــاوی بەفرانبــار و رێبەنــدان دەكۆڵــن، دەســتەمۆ دەكرێن! ئــەو داســتانانەی وشــە بەوشــە بەخوێــن نــووسراون، خامــە و دەربڕیــن دەرەقەتیــان نایــەت و هــەر ئەوەنــدە دەكــرێ چەنــد ســاتێك سەرســام و بێدەنـگ لەبەردەمیـان راوەسـتی و بیـر لـە مەزنی خاوەنەكانیـان بكەیتـەوە! ئــەو ســەرانەی لــە قەندیــل و ماكــۆك تێپەڕیــن و لــە نێــو تەمومــژ و تارمایــی كانوونـدا وەكـو بابەگوڕگـوڕ كوردسـتانیان كـردە چراخـان، دەسـتی كام شـیعر و پەخشــان نووســی كەڵەگەتیــان دەگاتــێ؟!
ئـەو شـەهیدانەی بەوپـەڕی تامەزرۆییـەوە بوونە ئەسـتێرە گەشـەی ئاسـمانی ســەروەری، كامەدێــڕ دەتوانــێ پڕبــە چــاوان لێیــان بڕوانــێ و لــە ئامێــزی خۆیــدا حەشــاریان بــدات؟! ئــەو زاتانــە هــەر خــوا دەزانــێ كێــن و چەنــدە بــەرزن و شــایانی چیــن، ئێمــە
هــەر ئەوەندەمــان لەدەســت دێ پێیــان بڵێیــن: ســەلامی خواتــان لێبــێ ئــەو ڕۆژەی لەدایـك بـوون و ئـەو ڕۆژەی بـۆ لای پـەروەردگار گەڕانـەوە و ئـەو ڕۆژەی
زینـدوو دەكرێنـەوە...

یەكێــك لــەو شــەهیدە قارەمانانــە،
شــەهیدی ســەركردە (شەریف حسێن مستەفا حەمەد )ە كــە بــە { مامۆســتا شــەریف } نــاسراوە....
شـەهید مامۆسـتا شـەریف سـاڵی ١٩٦٥ ی زایینی لـە گوندی تووەڕەشان ی خوار چناران سەر بە ناحیەی ( خدران )ی بنـاری کۆسرەت قەزای دووکان چاوی بە ئازار و ژانی میللەتەکەی هەڵێناوە . وەکوو بنەماڵە لە تیرەی باب ڕەسووە ی هۆزی مەنگوڕ . شەهید تا پۆلی شەشــەمی ســەرەتایی خوێندوویەتــی، پاشــان ملــی لەبــەر كار وكاســبی و شـوانیی نـاوە، لاوێكـی مەنـد و هێمـن و لەخواتـرس بـووە و بـەردەوام ڕووی لـە
خێر وچاكە بووە. هــەر لەســەرەتای هەشــتاكانەوە ئاشــنایەتیی لەگــەڵ كاری ئیسـلامی پەیداكــردووە و وەك لاوێكــی خوێــن گەرمــی دڵ پــڕ لەئیــمان چالاكانــە
هەڵســوڕاوە و لــە تێگەیانــدن و پێگەیاندنــی مســوڵمانانی زەحمەتكێشــی نەتەوەكەیــدا كاری كــردووە و وەكــو گزنــگ تارمایــی تــەم و گومانــی دەوری
(ئیسـلام)ی دەڕەوانــدەوە... هــەر لــە ســۆنگەی ئــەو چالاكییــە بەردەوامــەی بـوو كـە دەزگا سـەركوتكەرەكانی بەعـس خسـتبوویانە ژێـر چاودێریـی تونـد، سـەرەنجام فەرمانـی گرتنیـان بـۆ دەركـرد بـەڵام خـوا پاراسـتی و نەكەوتـە نێـو كەمەنــدی بەعســیەكانەوە ســاڵی ( ١٩٨٦ ) پەیوەنــدی بــە رێكخســتنەكانی بزووتنــەوەی پەیوەنــدی ئیســلامیی یــەوە دەكات. كاتێـك نـەوە ئیماندارەكانـی سـەڵاحەددین مەشـخەڵی جیهادیـان لـە گـەوە و ڕەوەز و ترۆپــك و لاپاڵەكانــی كوردســتانەوە هەڵایســاندەوە و وەجاخــی ئــەو شــێرە پیاوانەیــان ڕۆشــنكردەوە، ( مامۆســتا شــەریف )ی لەخــوا ترســی
لەخۆبـوردوو، لـە ناوەڕاسـتی سـاڵی (١٩٨٧) خـۆی لـە نێـو ئاپـۆڕەی كوڕانـی هێـزی شـافیعی دیتـەوە و لـە (مەلـەكان)ەوە وەكـو هەنـگ بەبێدەنگـی كەوتـە
كاروچالاكیــی، مامۆســتا لەنێــو براكانیــدا بــە ( بێدەنگ ) ناسرابــوو. پــاش ئــەوەی لــە كۆتایــی مانگــی ( ٨ )ی هەمــان ســاڵدا بڵێســەی خەبــات و بەرەنگاریــی لــە قەڵاتووكانــەوە زمانــەی كێشــا و چــاو و دڵــی مســوڵمانانی ڕوونكـردەوە، مامۆسـتا چـووە نێـو هێـزی (حەمـزە) و بـەردەوام هەوێنـی تەقوا و ورەبەرزیــی بــوو و وەكــو قەندیــل دامــەزراو و نەگــۆڕ و خۆڕاگــر بــوو و بــۆ
براكانــی سەرمەشــقی بــێ فیزیــی و ئیســامخوازیی راســتەقینە و لێزانــی . بـوو، بەگوفتـار و رەفتـارە جوانەكانـی هەمیشـە دەوروبـەری بـۆ خێـر و چاكـە رێنوێنــی دەكــرد، لەبــەر لێوەشــاوەیی و لێهاتوویــی لــە كۆنگــرەی چوارەمــی بزووتنـەوەدا كـە سـاڵی (١٩٨٨)لـە ناوچەی شـلێر ی شاری پێنجوێن بەسـترا، دەكرێتـە ئەندامی ســەركردایەتی و لــە كۆنگــرەی پێنجەمیشــدا كــە لەســاڵی ١٩٩٠ لە ناوچەی دزڵی شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەسـترا بۆ جـاری دووەم بـە ئەندامـی سـەركردایەتی هەڵدەبژێردرێتەوە، شــەهیدی ســەركردە لــە نەخشــە و بەرنامەڕێژیــی راپەڕیــن و جۆشــدانی جەمـاوەردا رۆڵێكـی دیـار و بەرچـاوی هەبـوو، مامۆسـتا نوێنـەری بزووتنـەوە بــوو لــە لیژنــەی بــاڵای سەرپەرشــتی راپەڕینــدا لــە دەڤــەری ڕاپەڕیــن و لــە سەرپەرشـتی و ڕابەرایەتـی كردنـی پێشـمەرگەكانی بزووتنـەوەدا بـۆ ڕاماڵینـی سۆشــیال ئیمپریالیزمــی عەفلەقــی و پــاك كردنــەوەی كوردســتاندا، بــێ ڕاوەسـتان و پشـوو شـەو و ڕۆژ كاری دەكـرد و دەورێكـی هەتـا بڵێـی كاریگەری هەبــوو. بـۆ جـاری سـێیەم لـە سـاڵی (١٩٩٢) لـە كۆنگـرەی شەشـەمی بزووتنـەوەدا لــە سەرئەشکەوتان بــە ئەندامــی ســەركردایەتی هەڵبژێردرایــەوە و كرایــە بەرپرســی مەكتەبــی عەســكەریی و تــا ( ١٢ / ١٠ / ١٩٩٣ ) ئــەو ئەركــە قورســەی هـەر لەسەرشـان بـوو، ماوەیـەك بەرپرسـی كاروبـاری مەكتەبـی كۆمەڵایەتـی بــوو. وەكــو هەمــوو بوارەكانــی دیكــە لــەو بوارەشــدا كارودەســكەوتەكانی
لەقــەدەر پلــەی خوێندنــی نەبــوون و بەهــۆی ئــەو بەهــرە مەزنــەی لەمــەڕ وتــاردان و گفتوگــۆ و لێزانــی كــە خــوا پێــی بەخشــیبوو، لــە دامركاندنــەوەی ئاگــری چەنــدان ئاســتەنگ و كێشــەی كۆمەڵایەتــی و بنیاتنانــی چەندەهــا خێزانــی تــازەدا جێدەســتی ئاشــكرا ودیارە.
مامۆســـتا سەرمەشـــقی بێ فیزیی و تەقـــوا و و ورەبەرزیـــی و خۆڕاگریی و بۆخوا ژیـــان و بۆ خوامردن بـــوو و لەهەر جێیەك گیرســـابایەوە جەماوەری مســـوڵمانی كوردەواریی وەكو پەپولە لێی دەهاڵان و لە هەڵوێســـت و قســـە و وتەشـــیرینەكانی بەهرەمەنـــد دەبـــوون، خەمخۆریی و لێبڕان و دڵســـۆزیی بەتەواویـــی لە ڕوخســـارە نوورانی و بـــزە ئیمانییەكەیدا بەرجەســـتە بوو و بێ پســـانەوە لـــە هاتووچۆدا بـــوو بۆ نەهێشـــتنی دڕدۆنگی و ســـاردیی و پتەوكردنـــی پەیوەندیی نێـــوان خێزانەكان و ســـەردانی ماڵ و كەســـوكاری موجاهیـــدان و شـــەهیدان و زانایانـــی ئیســـام و لاوانی ئیســـامخواز و
بەتـــەواوی خۆی بـــۆ خزمەتكردنـــی ڕابوونی ئیســـامیی و گەلـــی كوردی مســـوڵمان یەكا كردبـــۆوە و لە هەر شـــوێنێ هەســـتی بە كەلێـــن و درز و پێویستی كردبا، لەوێ بوو... خەڵكـــی بیتوێـــن و خۆشـــناوەتی ئێســـتاش وەكـــو دیاردەیەكـــی ســـەیر دەیگێڕنـــەوە كـــە چەندەها جار مامۆســـتا كـــە لەنێوان سەرئەشـــكەوتان و
ڕانیـــەدا هاتووچـــۆی دەكـــرد، ئۆتۆمبیلەكـــەی پڕدەكـــرد لـــەو منداڵـــە چاوگەشـــە چەوســـاوانەی بە
خۆیان و جانتـــا و كتێبەكانیانەوە لەســـەر ڕێـــگا بـــۆ ئۆتۆمبیـــل رادەوەســـتان و جـــاری واهەبـــوو بـــە ئاســـتەم جێیـــان دەبۆوە و خۆیـــان بە شـــان و پشـــتی
مامۆستاوە هەڵدەواسیی و وەكـــو پەروانـــە لـــەو چراگەشە دەئاڵان و تەنها ڕووخســـارە نوورانییەكەی دەبینرا، بۆ ئافرەت و پیـــاوە پیـــر و بەتەمەنەكانیـــش هەروابـــوو. پەنــا و ئومێــدی هەتیــوان و هــەژاران و چەوســاوان بــوو، هیــوا و پشــت ئەســتووریی و بــاوەڕ بەخۆبوونــی دەخســتە دڵ و دەروونیــان... ســاڵی (١٩٩٣) لەگــەڵ وەفدێكــی بزووتنــەوەی ئیســامیی بەســەرۆكایەتی مامۆسـتا مـەلا عوسـمان چـووە عەرەبسـتانی سـعودیە و بـە زیارەتـی حـەج شــادبوو، شــەهیدی ســەركردە (مامۆســتا مەغدید)یــش ئەندامــی وەفدەكــە بــوو كــە ســەردانی توركیــا و عەرەبســتانی ســعودییە یــان كــرد و زنجیرەیــەك دانیشــتنیان لەگــەڵ بەرپرســانی هــەردوو وڵات و چەنــدان كەســایەتیی
ئیســامییدا ســازدا و چاوپێكەوتــن و دانیشــتنیان ئەنجامــدا. مامۆسـتا كەسـایەتییەكی مەعنەویـی و ڕووحانیـی ئەوەنـدە بەهێـزی هەبـوو، تەنانــەت خەڵكــی دوور لــە ئیســلامیش بەڕێــز و شــەرم و شــكۆوە ڕەفتاریــان لەگــەڵ دەكــرد و دەكەوتنــە ژێــر تەئســیری وتــە راشــكاو و شــیرینەكانی كــە لــە دڵــەوە دەردەچــوون و یەكســەر دەچوونــە نێــودڵ، چونكــە ئەوەنــدەی دەیزانــی دەیویســت بیخاتــە نێــو چوارچێــوەی كــردارەوە و لــە ڕەفتارییــدا بەرجەســتەی بــكات، هەرئــەوەش بــوو وایكردبــوو مامۆســتا وەكــو زاتێكــی ڕووح ســووك و خۆشەویســت لەنێــو دڵــی هەمــوو ئەوكەســانەی دەیانناســی جێــی خــۆی بكاتــەوە و ڕوویەكــی گەشــی بزووتنــەوەی شــەهیدان و تێكــڕای ڕابوونــی ئیسلامی و مــۆری مصداقییەتــی حاشــالێنەكراوی جموجــووڵ و كاری ئیسلامخوازانەی كوردەواریــی بــوو... هەســت و هۆشــێكی حەســاس و
بیركـەرەوە و دڵێكـی ناسـك و وریـا و زمانێكـی بـە زیكری خـودا گۆیـا، پایەیەكی مەعنــەوی تایبەتیــان بــە مامۆســتا شــەریف دابــوو. بەڕاستی ڕاهیبیی شەو و سوارچاكی ڕۆژ تەواو لە مامۆستا دەوەشایەوە... بـەردەوام لـە فكـرو خەمـی ئەوەدابـوو میللەتـی كـوردی بـەش مەینـەت و بـێ
ئـاڵا لەژێـر سـایەی ئیسـلامدا بحەسـێتەوە و بـە خەونەمێژووییەكانـی بـگات، دەشـیزانی ئـەوە تەنهـا بـە یەكگرتـن و یەكڕیـزی مسـوڵمانان دێتەدیـی، لەبـەر ئـەوە بەوپەڕی توندوتیژیـی بەگـژ پەرتەوازەیـی و كۆمەڵبازییـدا دەچـۆوە و دوژمنـی سەرسـەختی ناكۆكـی و دووبەرەكـی بـوو... لـەو پێناوەشـدا لەهیـچ مەترسـییەك سـڵی نەدەكرد و شـەهیدبوونی بـە سـەرفرازیی دنیا و ڕووسـووری قیامـەت دەزانی،
تا سـەرەنجام لە ڕۆژی دووشـەممە (٢٧ / ١٢ / ١٩٩٣) لەگـەڵ چـوار بـرای تـردا بەناوەكانی (مامۆسـتا وریـا كەركوكـی و كاك ئەحمەد بابەكـر و كاك موحەممەد یونس و كاك حاجی نەبی) بـە دیلـی لەسـەر چیای ماكۆک ی شاری حاجیاوا ڕەمـی دەكرێـت و بـە پلـەی بـەرزی شـەهیدی دەگات، شــایەنی باســە لــەم كارەســاتەدا مامۆســتا حەســەن بابەكــر دوای ڕەمــی
كرانیـان ڕزگاری دەبێت و دەبێتە شـەهیدی زیندوو! مامۆسـتا شـەریفی سـەركردە و چـوار هـاوڕێ و هاوسـەنگەرە قارەمانەكانیشـی لەسـەر ترۆپكـی مێـژووی كـوردان و لەنێـو دڵـی دەریائاسـای شـەیدایانی ئازادیـی و بەختەوەرییـدا جێگیربوون. مامۆسـتا شـەریف لـە پـاش خـۆی، كچێـك و دوو كـوڕی بەناوەكانـی (شـەهید و
موحەممەد و ئاشـتی) بەدیاری و یادگاری بەجێهێشتوون و پاش شەهیدبوونیشی لـە گۆڕسـتانی چوارقوڕنـە بەخاك سـپێردراوە.

سەرچاوە : کتێبی گەوهەری یەکدانە
لە ئامادەکردنی : ڕێبوار حسێن ڕەسوڵ


#مەنگوڕایەتی #مەنگوڕ #کورد #کوردستان

⁨ وێنەیەکی مێژوویی کۆمەڵێک کەسایەتی ناودار و گەورەپیاوانی کورد کە لەساڵی ١٩٢٨ ی زایینی گیراوە لەئاوایی کیتکەی مەنگوڕایەت...
11/10/2025

⁨ وێنەیەکی مێژوویی کۆمەڵێک
کەسایەتی ناودار و گەورەپیاوانی کورد
کە لەساڵی ١٩٢٨ ی زایینی گیراوە
لەئاوایی کیتکەی مەنگوڕایەتی شاری مەهاباد

لەڕاستەوە هەریەک لە

١- حاجی ساڵحی شاتڕی
تیرەی شاتڕی هۆزی جاف

٢- کاک عەلی کیتکەی
تایفەی خدری تیرەی کادەروێشی هۆزی مەنگوڕ

٣- کاکەسواری مەنگوڕ
تایفەی مرۆتێ تیرەی کادەروێشی هۆزی مەنگوڕ

٤- میرزا ڕەحمەت شافیعی
کەسایەتی شاری مەهاباد

٥- عەلی بەگی حەیدەری

٦- بزورگ خان ئیبراهیمی { ڕەجەب خان ئیبراهیمی }

٧ هەمزاغای سالارعەشایەری
هەمزاغای دووەمی مەنگوڕ کوڕی باپیرئاغای سێیەمی مەنگوڕ کوڕی هەمزاغای یەکەمی مەنگوڕ
تایفەی زێڕنێ تیرەی کادەروێشی هۆزی مەنگوڕ

وێنە : ئەرشیڤی مێژووی هۆزی مەنگوڕ

#مەنگوڕ #مەنگوڕایەتی #مەهاباد #کورد #کوردستان #پشدەر #قەڵادزێ⁩⁩⁩

⁨ وتاری پێشکەشکراوی { شێخ عبدالقادری نەهری } لەپاش ئازادکردنی شاری مەهاباد { سابڵاغ } لەنێوان ساڵی ١٨٨٠ - ١٨٨١ ی زایینیئ...
03/10/2025

⁨ وتاری پێشکەشکراوی
{ شێخ عبدالقادری نەهری }
لەپاش ئازادکردنی شاری مەهاباد { سابڵاغ }
لەنێوان ساڵی ١٨٨٠ - ١٨٨١ ی زایینی

ئەرشیڤی لاپەڕەی مێژووی هۆزی مەنگوڕ⁩

#مەنگوڕایەتی

⁨ ئاوایی { گردشەیتان } بەری مێرگان دەڤەری مەنگوڕایەتی ڕۆژهەڵات وێنەی نێردراو : شەریف مەنگوڕی           #مەنگوڕایەتی   #م...
13/09/2025

⁨ ئاوایی { گردشەیتان }
بەری مێرگان دەڤەری مەنگوڕایەتی ڕۆژهەڵات

وێنەی نێردراو : شەریف مەنگوڕی

#مەنگوڕایەتی #مەنگوڕ #کوردستان #کورد #گردشەیتان⁩

⁨ ⁨ ⁨نەخشەی دەڤەری پشدەر و دابەشبوونی جوگرافیای هۆز و عەشیرەتەکانی پشدەر و ڕێگای ڕەوەندی هەوارچیەکان وە سنووری ناوچەی کۆ...
12/07/2025

⁨ ⁨ ⁨نەخشەی دەڤەری پشدەر و دابەشبوونی جوگرافیای
هۆز و عەشیرەتەکانی پشدەر و ڕێگای ڕەوەندی هەوارچیەکان

وە سنووری ناوچەی کۆنتڕۆڵی هێزی پارتی کر-ێکارانی کوردستان { P.K.K }
لەسەر نەخشەکە ناوی هۆز و عەشیرەتەکانی دەڤەری پشدەر هەریەک لە
{ هۆزی مەنگوڕ } و ڕێگای ڕەوەندی هەوارچی کوێستانەکانی مەنگوڕایەتی
{ هۆزی ئاکۆ هەریەک لە تیرەکانی مەندەمەرە ، شارۆشی ، باوەبی }
{ میراودەلی } { مامەش } { نورەدینی }

لەبەری مەرگە شارۆچکەی بنگرد
{ میراودەلی ، شیلانە ، مەرگەیی ، ترکەڕەشە }

وە لەدەڤەری بیتوێن
{ هۆزی ئاکۆ هەریەک لە تیرەکانی بۆڵی ، شاوری } دیاریکراون

#قەڵادزێ #پشدەر #قەندیل #مەنگوڕایەتی #مەنگوڕ #ڕانیە ⁩⁩⁩

27/05/2025

گوندی شەروێت
دەڤەری مەنگوڕایەتی پشدەر

ڤیدیۆ : کاک سەلمان دەرگەڵەیی

#مەنگوڕ #مەنگوڕایەتی #پشدەر #شەروێت

27/05/2025

ئاوایی چەکۆ شاری میراوێ
دەڤەری مەنگوڕایەتی ڕۆژهەڵات

ڤیدیۆی نێردراو : شەریف ئیبراهیم

#مەنگوڕ #مەنگوڕایەتی #پشدەر #چەکۆ

کوێستانەکانی دەڤەری مەنگوڕایەتیهەواری چۆمەی قەندیلوێنە :       #قەندیل  #چۆمە
27/05/2025

کوێستانەکانی دەڤەری مەنگوڕایەتی
هەواری چۆمەی قەندیل

وێنە :

#قەندیل #چۆمە

Address

London

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Mangurayati مەنگوڕایەتی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category