Muslim Sabah

Muslim  Sabah MS Marketing, MS Barbershop , Photographique, video.

جەژنی ڕەمەزان لە هەموو لایەک پیرۆز بێت 🌙✨خوای گەورە  نوێژ و ڕۆژ و عیبادەتی  لە هەموو لایەک  قبوڵ بکات و هەمیشە لە خۆشی د...
20/03/2026

جەژنی ڕەمەزان لە هەموو لایەک پیرۆز بێت 🌙✨
خوای گەورە نوێژ و ڕۆژ و عیبادەتی لە هەموو لایەک قبوڵ بکات و هەمیشە لە خۆشی دابن
خوا بکات دڵەکان پڕبن لە خێر و میهرەبانی و هەموو دوعاکان قبوڵ بکرێن.
جەژنتان پیرۆز و پڕخێر بێت

هەندێ جار خەمی دڵ، پێویستە ببرێتە ژێر گڵڕۆژێک لە یەکێک لە چێشتخانەکانی شاری سلێمانی، چەند نەفەرێک ئازیز گیان دەعوەت ئەکە...
13/02/2026

هەندێ جار خەمی دڵ، پێویستە ببرێتە ژێر گڵ

ڕۆژێک لە یەکێک لە چێشتخانەکانی شاری سلێمانی، چەند نەفەرێک ئازیز گیان دەعوەت ئەکەن، بەڵام هەر بۆ خۆشی ناو شلەکەی پڕ ئەکەن لە بیبەری توون.
ئازیز گیان دەست ئەکات بە نانخواردن، چەند کەوچکێک لە شلەکە ئەخوات، ئەوانەی دەوروبەری چاوەڕێن ئازیز گیان هاوار بکات، بەڵام بەبێ دەنگی بەردەوام ئەبێت.
تێر ئەخوات و ئەڕواتە دەرەوە، لەبەردەم دەرگای چێشتخانەکە، خاوەنی چێشتخانەکە کە ئاگای لە کەینوبەینی نەفەرەکان بوو، وتی: ئازیز گیان، ئەوە خواردنەکەت تیژ نەبوو؟
ئازیز گیان وتی: بەرەوەڵڵا هەناوی سوتاندم!
خاوەنی چێشتخانەکە وتی: ئەی چۆن قسەت نەکرد؟
ئازیز گیان وتی: ناکرێ هەر شتێک ناخی سوتاندین یەکسەر دەری بڕین، لەوانەیە ئەوانەی دەوروبەر لەجیاتی دڵسۆزی و چارەسەر بیکەنە مایەی خۆشی و گاڵتە و رابواردن بۆ خۆیان...

بۆچی مرۆڤ نابێت کێشە و خەمی خۆی لای هەموو کەسێک باس بکات؟

1️⃣ چونکە زۆربەی خەڵکی لە دڵەوە بایەخ بە گرفتەکەت نادەن، تەنیا گوێت بۆ دەگرن. قسەکانت دەبیستن بەڵام هەست بە ئازارەکانت ناکەن. گوێ دەگرن لە دەربڕینەکانت، بەڵام گوێ نادەن بە برینەکانت.
2️⃣ لەوانەیە هەندێک کەس لە جیاتی ئەوەی هاوخەمت بن، لە دڵەوە خۆشحاڵ بن کە بە خەمەوە ئەتبینن.
3️⃣ باسکردنی خەم و کێشەکانت دەبنە خاڵی لاوازت، لەکاتی دژایەتی و ناکۆکیدا بە ئاسانی لە دژت بەکاری ئەهێننەوە. هەموو دەستێک دەرمانی پێ نیە بۆ برینەکانت، هەندێ دەست خوێ و ژەهری پێیە.
4️⃣ زۆر باسکردنی خەم و کێشە زۆرجار ئازارەکان قوڵتر دەکاتەوە، برینەکان دەکولێنێتەوە. هەندێک ئازار هەیە تەنیا چارەسەر بۆی لەبیرکردنێتی، بەڵام باسکردنی وەکو ئەوەیە هەمیشە خوێ بکرێت بە برینەکەدا.
5️⃣ زۆر باسکردنی خەمەکان کەسایەتیەکی بۆڵەبۆڵت بۆ دروست ئەکات، هەمیشە گلەیی دەکەیت لە بەختی خۆت، بەمەش دەروونت زیاتر دەشێوێت.
6️⃣ هیچ کات گازندە و بۆڵەبۆڵ ناتگەیەنێت بە چارەسەری دروست، پرس و ڕاوێژ بە کەسانی شارەزا و دڵسۆز ڕێگا دروستەکەیە.
7️⃣ زۆر باسکردنی کێشەکانت نیشانەی ئەوەیە متمانەت بە توانای خۆت نیە، بێدەنگی لە کاتی پێویستدا، هێزت پێ دەبەخشێت بۆ بیرکردنەوە و بڕیاری دروست.
8️⃣ زۆر باسکردنی ئازارەکانت نیشانەی ئەوەیە ئارامگرتنت کەمە، ئارامگرتن خاڵێکی بەهێزە لە چارەسەری هەموو کێشەیەکدا.
9️⃣ زۆر باسکردنی ئازارەکانت وات لێدەکات هەمیشە پەیوەست بیت بە ڕابردووەوە، لە جیاتی ئەوەی خەمێک بۆ سبەینێ بخۆیت هەمیشە لە خەمی دوێنێدا دەژیت.
🔟 زۆر باسکردنی ئازارەکانت نیشانەی ئەوەیە ئیمانت زۆر بەهێز نیە، ئیمان لە کاتی کێشە و کارەساتدا دەرئەکەوێت، ئیماندار هەمیشە ئەڵێ دیارە حیکمەتێکی تیایە، ئەم قسەیە کێشەکەت بۆ چارەسەر ناکات، بەڵام سەبووریت پێ دەبەخشێت، ناخت بەهێز دەکات.
ـ ـ ـ
• مەرج نیە هەمیشە باسکردنی ئازارەکانت خزمە دڵسۆزەکانت ڕاچڵەکێنێت، هەندێک جار خزمە حەسودەکانت خەبەردەکاتەوە.
• هەموو کەسێک نایەت خوێنی برینەکەت بوەستێنێت، هەندێک کەس دێت خوێ بکات بە برینەکەتدا، هەندێک کەس دێت تا ببینێت چۆن خوێن لە برینەکەت ئەچۆڕێت.
• هەموو هاوڕێیەک هی ئەوە نیە داخ لە دڵت دەرکات، هەندێک هاوڕێ ئەیەوێت داخ بکات بە دڵتدا.
ـ ـ ـ
د. ماکۆک محمد
پێنج شەمەی حەوتەم
ساڵی 2026 ( ساڵی ئازیز گیان )

15/11/2024
13/09/2024
بەڕاستی ھەواڵی کۆچت زۆر بە ئازارە،  داواکارم خوای گەورە  لێت خۆش بێت جێگات بەھەشتی ھەمیشەیی بێت و خوای گەورە  ئارامی بە ...
12/07/2024

بەڕاستی ھەواڵی کۆچت زۆر بە ئازارە، داواکارم خوای گەورە لێت خۆش بێت جێگات بەھەشتی ھەمیشەیی بێت و خوای گەورە ئارامی بە خێزانەکەت ببەخشێت.

إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ‎

16/03/2023

"16/3"
هەر کە ئــەڵێــن ١٦ی٣ یە
دێتە بیرمان
قــافڵـەیەک درۆ لـەڕێیە

لەبەر ڕەشی جامەکانیان ، نازانی کامەیان کێیە
ئەهلی ئێرە باش ئەزانن ، بۆچی هاتون، چیتان پێیە
هەر هەمووی لە ئێوە پـڕە ، چی لەشار ، چی لەلادێیە

بەچ ڕوویەک هەر ئاوادێن هەزار بارە
کامە وەفا ، کام خزمەتان بۆ ئەم شارە
شارێک کە ئاسەواری 100 ساڵی پێشووی لێ دیارە
شارێک کە گەنج و لاوەکەی گیرفان خاڵیەبێکارە
شارێک کە ڕابردوو ئێستەی هەر ئازارە

وانەزانـن ئەهـلی ئێرە ، بۆ بینینتان زۆر پەرۆشە
کێ موشتاقی بینینتانە ، لەوەڕی باشە سەرخۆشە

وانەزانن خۆشەویستن ، خەڵک لەبەرتان هەڵەسن
نـا
ئەهـلی ئێرە پایەبەرزن ، شکۆمەند و میوان دۆسن

فەرقتان نییە دێنە ئێرە ، زەردن سەوزن تۆخن کاڵن
دەمووچاوی هەزار بارە ، ئەهـ چ میوانێ خوێن تاڵن

ئێوە بێ وەفان بەرامبەر ، ئا ، ڕێک 5 هەزار جەنازە
وەفاتان بۆ ئەوان نییە ، دەک خاک بەسەر جیلی تازە

چۆن ڕووتان دێ ڕابوەستن لای کەسوکاری شەهیدان؟
قەت لێیان نەپرسیون کێن؟
کە 16ی3 تەواو ئەبێ ڕۆژەکانی دوایی لەکوێن؟
ئێوە شعور ناتان گرێ ، تێنـاشـکێــن.

ئەگەر هەڵەبجە نەبوایە ، پیادەی جادەی قیر ئەبوون؟
ئەگەر هەڵەبجە نەبوایە ، ئێوە بە ئاغا و میرە بوون؟
ئەگەر هەڵەبجە نەبوایە ، ئێوە چ بوون؟
بەخوا یان ئێستە لە شاخ بوون
یان لەلای ئاوی ئاراس بوون

هەمووی لەبەر هەڵەبجەیە ، ئەوەی هەتانە و نیتانە
هەمووان قەرزاری ئەم شارەن ، تاک تاکی ئائەم کوردانە

ئێســتەش بەنـاو پارێزگایە
بازاڕ و کوچـە و کۆڵانی ، هەروەکو ناحیەو گوند وایە
کێ باجی داوە ؟ کێ ئەیخوات؟ هاوار بێ بۆلای ئەوخوایە

هەرچی تر بڵێین لەگەڵتان ، بێسوودە
چوون قەت تەڕنابن سۆنە ئاسان
ئەمە وەفا بۆ شارێکە ، کە کوردی بە دنیا ناسان؟

پێشەواهیوا
16/3/2022

15/03/2023

Déjà 35 ans

Le massacre de Halabja, Kurdistan/Irak 16.03.1988

Adresse

Neuchâtel
2000

Benachrichtigungen

Lassen Sie sich von uns eine E-Mail senden und seien Sie der erste der Neuigkeiten und Aktionen von Muslim Sabah erfährt. Ihre E-Mail-Adresse wird nicht für andere Zwecke verwendet und Sie können sich jederzeit abmelden.

Service Kontaktieren

Nachricht an Muslim Sabah senden:

Teilen